|
كرێكار، چه‌وساوه‌ترین چینی كۆمه‌ڵگا |
نوسه‌ر: دڵشـاد شـێخان حوسـێن
|
Thursday, May 1, 2014 |
كۆمه‌ڵگا، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌م بواره دابه‌ش ده‌بێت بۆ دو چینی سه‌ره‌كی ئه‌وانیش كرێكاران و سه‌رمایه‌داران (چینی خاوه‌ن كار و چینی كرێكاران)ن، له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا باشتره بڵێین پاره‌دار، نه‌ك سه‌رمایه‌دار (خاوه‌ن كار یا پاره‌دار = فه‌رمانڕه‌وا). هه‌روه‌ها لێره چینی ناوه‌ڕاست ئه‌وه‌نده لاواز و پاسێڤ كراوه كه باسكردنی بێ هوده‌یه، ئه‌وه‌ش پیلانی هه‌ردو حیزبی فه‌رمانڕه‌وا بوه بۆ تێكدانی سه‌رخانی كۆمه‌ڵگا بۆ ئه‌وه‌ی فیكری كۆمه‌ڵگا ئیفلیج بكه‌ن. كرێكار، ئاشناترین چه‌مكه له هه‌چ كۆمه‌ڵگا و كو‌لتورێكدا كه جگه له هه‌وڵی ماسولكه‌یی و عه‌قڵی هیچ شتێكی دیكه‌یان نییه.
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌سه‌ر خوێنی كرێكار ده‌ژی، هه‌رگیز ناتوانێ دیموكراتیزه بێت. ئه‌و حكومه‌ته‌ی بایه‌خ به خواستی ره‌سه‌نی كۆمه‌ڵگا نادات ئه‌وا بێ داد و سته‌مكاره...، كاتێك ده‌سه‌ڵات چاو و گوێی له كۆمه‌ڵگا داخست، هاوكات پێویسته كۆمه‌ڵگا ناوێك له ده‌سه‌ڵات بنێ...، به بۆچونی من هه‌ژمونی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری ره‌ها نابێ قه‌بوڵ بكرێ، كه دیموكراسییه‌كی سارد و بێ رۆح پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگا بكات، چونكه مه‌سه‌له و مژاره ئینسانییه‌كان بابه‌تی ئه‌خلاقی و ویژدانین ئه‌گه‌رچی ئایین و ئه‌خلاق و ویژدان له‌گه‌ڵ بونی كۆمه‌ڵگا دروست ده‌بن به‌ده‌ربڕینێكی تر ته‌واوی كۆمه‌ڵگا بریتی نییه له سیاسه‌ت به‌ڵكو راِستیهكی ئه‌خلاقی و ئایینیشه، ئه‌وه‌مان بیر نه‌چێ كه له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆماندا ئه‌خلاق بوه‌ته مه‌سه‌له و بابه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، بۆنمونه ده‌شێ كه‌سێك بێ باوه‌ڕ بێت، به‌ڵام خاوه‌ن ئه‌خلاق بێت...، كه‌واته كۆمه‌ڵگا ویژدانی سیاسه‌ته.
ئێمه له‌نێو بێ دادی ئه‌ژنۆمان له باوه‌ش گرتوه و له هه‌مبه‌ر سته‌می سته‌مكاران هیچ هه‌ڵوێستێك نانوێنین، رونتر بڵێم سته‌مكاری مه‌زن خودی گه‌له كه، ده‌رفه‌ت ده‌ڕه‌خسێنێ بۆ چه‌ند كه‌س و گروپ و لایه‌نێك... تاوه‌كو بیچه‌وسێنێته‌وه و خوێنی خۆی ده‌كاته كاسه و فه‌رمو له ئاغاكه‌ی ده‌كات! هه‌روه‌ها بێ ده‌نگی دوژمنی سه‌ره‌تا و كۆتایی ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌یه، ئازار ده‌رهاوێشته‌ی بێ ده‌نگییه، ئه‌و چركه‌ساتانه‌ی كه ئینسان ناتوانێ گوزارشت له ویست و ئیراده‌ی خۆی بكات ئه‌وا بزانه له سیسته‌مێكی سته‌مكار ده‌ژی...، ئه‌و ده‌م ده‌بێ بیر له گۆڕینی سیسته‌م بكرێته‌وه.
پێویسته "مافه‌كانی كرێكار" به‌پێی یاسا بچه‌سپێنرێت، زۆر بونی ژماره‌ی كرێكار (ده‌ستی كار) نابێ كاریگه‌ری خراپی هه‌بێت له‌سه‌ر كرێكاری ناوه‌خۆ، كه‌واته مافه‌كانی كرێكار به‌پێی یاسا جێگیره. كۆمپانیا توركییه‌كان، هه‌رێمی كوردستانیان مۆنۆپۆڵ كردوه، چونكه كۆمپانیاكان كرێكاری خۆیان دێنن واتا ئێره بوه به زه‌مینه‌یه‌ك بۆ سود و قازانجی كۆمپانیا بیانیه‌كان له‌لایه‌ك و كرێكارانی بیانی له‌لایه‌كی تر...! عه‌ره‌به‌كان، بون به خاوه‌نی موڵك له هه‌رێمی كوردستان، كه‌چی هاونیشتمانیان بێ كار و كرێچین؟ به‌پێی لێدوانێكی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كار و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی حه‌وت ساڵ واتا له ساڵی (2007) تاكو سێ مانگی یه‌كه‌می ساڵی (2014) زیاتر له (23236) بیست و سێ هه‌زار و دو سه‌د و سی و شه‌ش كرێكاری بیانی له خزمه‌تكاری ناو ماڵ و كرێكاری پڕۆژه هاتونه‌ته هه‌رێمی كوردستان؟ باشه ئه‌م حكومه‌ته كه نه‌یتوانیوه قه‌یرانی بێ كاری و نیشته‌جێبون بۆ هاونیشتمانیان چاره‌سه‌ر بكات سه‌ره‌ڕای به‌رزبونه‌وه‌ی كێرڤی قوربانیانی كرێكاران له (گیان له‌ده‌ستدان، بریندار بون و كه‌مئه‌ندام بون) و بێ به‌شبونی كرێكاران له خانه‌نشینی...هتد، ئه‌وه چ جۆره حكومه‌ت و حوكمڕانێكه كه چاكه به سه‌روه‌ت و سامانی گه‌ل (گشتی) ده‌كات، بێگانه‌كان له خۆی رازی دهكاو...، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته شیاوی چ ناوێكه...؟ ئه‌و حكومه‌ته‌ی زه‌رده‌خه‌نه‌ی بۆ دوژمنه و دڕك و توڕه‌یی بۆ هاونیشتمانیانه ده‌بێ بیگۆڕین.
خواستی كار كردن له‌گه‌ڵ پێویست بون به كار كردن ته‌واو جیاوازه به تایبه‌تی سه‌باره‌ت به ره‌گه‌زی مێینه، مانگرتنی كرێكاران له یه‌كێك له كارگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بوه هۆی ده‌ركردنی ژماره‌یه‌كی زۆری كرێكارانی ئه‌و كارگه‌یه، هاوكات له‌جێگای ئه‌وان كرێكاری بیانیان خسته سه‌ر كار به كرێیه‌كی كه‌متر و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌كی زیاتر و كارپێكردنی زیاتر...! ئه‌و هه‌قیقه‌ته ده‌یسه‌لمێنێ كه، لێره كه‌رامه‌تی ئینسان له ژێر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیدایه، چونكه له كاتێكدا كرێكاران داوای مافی شایسته‌ی خۆیان ده‌كه‌ن له به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێشكه‌شی ده‌كه‌ن كه‌چی بێ كار و نان‌بڕاو ده‌كرێن، ئه‌ی ئه‌وه چه‌وساندنه‌وه‌ی كرێكاران نییه؟ كوا هه‌ڵوێستی كرده‌یی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سته‌مكاریه؟ كرێكارانی بیانی مافی ره‌وای خۆیانه بخرێنه سه‌ر كار و مافه‌كانیان بپارێزرێ له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م جیهانه، چونكه مافی كرێكاران نێو نه‌ته‌وه‌ییه، به‌ڵام به‌داخه‌وه چه‌وساوه‌ترین كرێكار له جیهان كرێكاری بیانییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له و بابه‌تێكن بۆ به‌هانه گرتن (به‌هانه‌یان پێده‌گرن).
بێ دادی و سته‌مكاری ده‌سه‌ڵات له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه، به‌ری ره‌نجی كرێكار بۆ سه‌رمایه‌داره. "رۆژی جیهانی كرێكار" په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شه به نێوچاوانی سه‌رمایه‌داران كه له‌و رۆژه‌دا هه‌موان چێژ وه‌رده‌گرن بێجگه له كرێكاران كه، "له‌سه‌ر كارن".
یه‌كی مه‌ی (1/5) ساڵڕۆژی چینێكه نه‌ك حیزب و لایه‌ن و گروپ و...، هیچ لایه‌نێك له كۆمه‌ڵگا مافی ئه‌وه‌ی نییه خاوه‌ندارێتی له "رۆژی جیهانی كرێكار" بكات جا چ پارت و حیزبه سیاسیه‌كان بن یاخود دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كان...، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی مافی خاوه‌ندارێتی ره‌های هه‌یه له‌و رۆژه بریتییه له كاریگه‌رترین چینی كۆمه‌ڵگا كه، "كرێكارانن"، چونكه ئه‌وان له مانای هه‌قیقی ئه‌و رۆژه و ئازاره‌كانی كرێكار تێده‌گه‌ن. له‌ڕاستیدا له هیچ كۆمه‌ڵگایه‌ك ناتوانرێ نكۆڵی له‌و چینه بكرێت، ته‌نانه‌ت كرێكاران ده‌توانن كاریگه‌ری راسته‌وخۆیان هه‌بێ له‌سه‌ر حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگا، بۆ نمونه ته‌نها به پرۆتیستۆ و مانگرتن له كار كردن ده‌توانن كارگه‌كان، كۆمپانیاكان و خزمه‌تگوزاریه‌كانی دیكه په‌ك بخه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه له كاتێكدا كه هه‌ڵومه‌رجه‌كانی توانادار كردنی كرێكاران له كۆمه‌ڵگا ده‌سته‌به‌ر كرابێت. له هه‌رێمی كوردستان ههڵومهجهكان له‌بارنین بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی مافه‌كانی كرێكاران، ئه‌و بارودۆخه‌ش به‌پێی خواستی ده‌سه‌ڵات و حوكمڕان بوه. ئه‌گه‌رچی كرێكاران خۆیان چینێكی دیار و كاریگه‌ری نێو كۆمه‌ڵگان، به‌ڵام پیلانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بۆ تێكدانی یه‌كێتی كرێكاران له رێگه‌ی دابه‌ش كردنی ئینتمای ئه‌و چینه بوه به‌سه‌ر حیزب و لایه‌نه‌كان، بۆیه كرێكاران به‌مه‌به‌ستی ده‌ستخستنی مافه‌كانیان ده‌بێ یه‌كێتی خۆیان بپارێزن و له‌و پێناوه خه‌باتی خۆیان جاڕ بده‌ن، سه‌ندیكای كرێكاران و كۆمیته و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و میدیا و... به‌رپرسیاری سه‌ره‌كین له یه‌كخستنی كرێكاران و باشتر كردنی بارودۆخی كرێكاران، چونكه پرسێكی ئینسانییه و كرێكاران چینێكن لێره و له‌وێ ده‌بێ مافه‌كانیان بپارێزرێ كه، خۆی به سنوری جوگرافی، نه‌ته‌وه، زمان، ره‌نگ، ره‌گه‌ز، ئینتما، ئایدۆلۆژیا، ئایین و ئایینزا نابه‌ستێته‌وه.
كرێكاران، له هه‌رێمی كوردستان به مافه‌كانیان ئاشنا نین كه، ده‌رهاوێشته‌ی ئه‌دای خراپی سه‌ندیكای كرێكاران و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و میدیایه، تێگه‌یشتن و هه‌ڵێنجانی من سه‌باره‌ت به هه‌قیقه‌تی سه‌ندیكای كرێكاران له هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه كه له‌لایه‌ن حیزب و لایه‌نه‌كان ئاراسته ده‌كرێت، چونكه له بێ لایه‌نیدا به‌هێزترین داكۆكیكاری مافه‌كانی كرێكارانه كه ئه‌وه‌مان نه‌بینیوه! هه‌روه‌ها له‌باره‌ی دامه‌زراوه و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیش كه نزیكه‌ی (1635) رێكخراوه، له‌و ژماره‌یه ته‌نها (3) رێكخراوی كرێكاران هه‌یه، ئه‌و راستییه بێ ئاگایی و نزمی ئاستی وشیاری كۆمه‌ڵگا پشتڕاست ده‌كاته‌وه كه زه‌نگێكی مه‌ترسیداره و ده‌مێكه لێدراوه.
كه‌واته هۆكاری سه‌ره‌كی خراپی بارودۆخی كرێكاران لێره به‌ره‌نجامی غیابی دو سه‌رچاوه‌یه ئه‌وانیش:
أ- میدیا (ماس میدیا): كه حیزب و لایه‌نه‌كان و... ئاراسته‌ی ده‌كه‌ن بۆیه نه‌یتوانیوه به ئه‌ركی پیشه‌یی خۆی هه‌ڵسێت (پابه‌ند نه‌بون به ئیتیكی رۆژنامه‌وانی)، له‌ڕاستیدا راگه‌یاندن به ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م داده‌نرێت، به‌ڵام لێره بوه به سێبه‌ری حیزب و كه‌سه‌كان له‌و رێگه‌یه‌وه هۆشیاریه‌كی ساخته‌ی به‌رهه‌مهێناوه، ئه‌ڵبه‌ته راگه‌یاندن و راگه‌یاندكاری پیشه‌یی و پابه‌ند به ئیتیكی رۆژنامه‌وانی باشمان هه‌یه، به‌ڵام ژماره‌یان ئه‌وه‌نده كه‌مه به به‌راورد له‌گه‌ڵ میدیای سێبه‌ر... بۆیه‌شه باسكردنیان بێ هوده‌یه.
ب - رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی: له‌م بواره ئه‌ركیان چاودێری كردنی مافه‌كانی كرێكارانه، له‌ڕاستیدا زه‌مینه‌ی كاركردنیان ئه‌و شوێنانه‌ن كه مافه‌كانی كرێكارانی تێدا پێشێل ده‌كرێ و ئه‌و رێكخراوانه ده‌بێ داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی مافه‌كانی كرێكاران بن سه‌رباری وشیار كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا...، به‌داخه‌وه وه‌ك پێویست نه‌یانتوانیوه به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵسن، چونكه نه‌یانتوانیوه خۆیان له كۆت و به‌ندی واقعێك رزگار بكه‌ن كه به ئایدۆلۆژیای حیزبه‌كان و...ته‌نراوه و رایه‌ڵه كراوه. به بۆچونی من میدیا و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیان هه‌بوه له به‌رجه‌سته كردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی شێواو، ئه‌و پاره قه‌به‌یه‌ی ساڵانه له بوجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومیه‌كان (ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی) ته‌رخان ده‌كرێت، شتێكی ئه‌وتۆی لێ سه‌وز نه‌بوه،چونكه رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئه‌و په‌یامه رهسهنهیان نه‌گه‌یاندوه كه پێویست بو بیگه‌یه‌نن.
له‌ڕاستیدا چینی كرێكاران سه‌ربه‌خۆن، پێویسته خیتابی خۆیان هه‌بێ و ئازادی چالاكییه كرێكاریه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، ده‌بێ چینی كرێكاران به‌فه‌رمی بناسرێت. ئه‌و حكومه‌ته‌ی له سروشتی كۆمه‌ڵگا داببڕێ سته‌مكاره، چونكه كرێكاران چینێكی سروشتی و كاریگه‌ری نێو كۆمه‌ڵگان، ئه‌و حكومه‌ته‌ی ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه بۆ كرێكاران ده‌سته‌به‌ر ناكات به‌هۆی پێشێلكردنی مافه‌كانیان ئه‌وا كۆمه‌ڵگایه‌كی نه‌خۆش به‌رهه‌مدێنێت.
حوكمڕانی كوردی له هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی رابوردو تا هه‌نوكه له چه‌وساندنه‌وه‌ی كرێكاران سه‌رپشك بوه، ئه‌ڵبه‌ت كرێكاری ئێمه شایانی زیاترین جیاوگ و ئیمتیازاته، چونكه ئێمه نه‌وه‌ی ئه‌نفال، كیمیاباران (جینۆساید)، جه‌نگ، زیندانی سیاسی، جه‌نگی ده‌رونی و نه‌خۆشییه ده‌رونییه كپ كراوهكانین. تورك، عه‌ره‌ب، فارس و...هتد دوژمنی نه‌ته‌وه‌ی كوردن، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش دوژمنی ژیانی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ی گه‌ل بوه، كورد گرنگه بۆیه دوژمنی زۆره، به‌ڵام مه‌ترسی لاوازبونمان له‌وه‌دایه كه ده‌سه‌ڵات (حوكمڕان) شوناسی خۆی له فه‌زای گشتی داده‌بڕێ و له‌و هه‌ڵومه‌رجه هاوبه‌شه جیاده‌بێته‌وه...!
به مه‌به‌ستی باشتر كردنی ژیان و گوزه‌رانی كرێكاران له هه‌رێمی كوردستان، پێویسته ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه جێبه‌جێ بكرێت:
1- هۆشیاری كرێكاری و سه‌ندیكایی سه‌باره‌ت به مافه‌كانیان له ژێر رۆشنایی یاسای كار...
2- چاكسازی یاسای كار و بیمه‌ی كرێكاران و خانه‌نشین.
3- له‌م بواره ده‌بێ میدیا و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بخرێنه ژێر به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه.
4- به‌كارهێنانی رێژه‌یه‌كی گونجاو له داهاتی باج و گومرگه‌كان بۆ پشتیوانی و باشتر كردنی ژیان و گوزه‌رانی كرێكاران.
5- پێشگیری له پێشێلكردنی مافه‌كانی كرێكار به‌هۆی هاتنی كرێكاری بیانی و زیاد بونی ده‌ستی كار.
6- به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابوری كه، نه‌خرێته سه‌ر شانی كرێكاران...
7- دابین كردنی دایه‌نگه له شوێنی كاركردنی ژنان بۆ منداڵه‌كانیان.
هۆشیاری له دو ئاراسته‌وه ئه‌نجام ده‌درێت:
أ- هۆشیاری خودی كرێكار: سه‌باره‌ت به ئه‌رك و مافه‌كانی...، پێویسته له (ڕۆژی جیهانی كرێكار)، كرێكاران به هیچ جۆرێك كار نه‌كه‌ن به‌ڵكو گوزارشت له تواناداری و ئیراده‌ی خۆیان بكه‌ن له رێگه‌ی گردبونه‌وه و وه‌ستان بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو له هه‌ر شوێنێك هه‌روه‌ها پێشكه‌شكردنی یاداشت...، بۆ ئه‌وه‌ی به‌بیر ده‌سه‌ڵاتی بێننه‌وه كه، كرێكاران هه‌ن به ئیراده‌یه‌كی مه‌زنه‌وه ده‌توانن كاریگه‌ری بنوێنن هه‌ر كاتێ بیانه‌وێت، له‌و رێگه‌یه‌وه په‌یامێك به ده‌سه‌ڵاتداران بده‌ن، ئیتر به‌سه چه‌وساندنه‌وه‌ی كرێكاران...
ب- هۆشیاری كۆمه‌ڵگا: سه‌باره‌ت به گرنگی كرێكار واته كۆمه‌ڵگا ئه‌وه‌نده وشیار بێت كه، كرێكار چینێكی سروشتی و كاریگه‌ری كۆمه‌ڵگایه و پێویستییه‌كی حه‌تمییه. گه‌لێك جار داب و نه‌ریته زیانبه‌خشه‌كان وای كردوه كه كرێكار له كۆمه‌ڵگا بچوك نیشان بدرێ به‌تایبه‌تی له مه‌راسیمه‌كان بۆ نمونه له پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری، زۆر جار كرێكاربون رێگر بوه له به‌رده‌م پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی كچه‌كه ئه‌رێ بوبێت... ئه‌وا خانه‌واده‌ی كچه‌كه به نه‌رێ وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه! ئه‌مه‌ش ده‌رهاوێشته‌ی خه‌مساردی سه‌ندیكای كرێكاران، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، میدیا و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه كه نه‌یانتوانیوه ناسنامه‌ی راسته‌قینه‌ی كرێكار به كۆمه‌ڵگا بناسێنن، ده‌بێ هۆشیاری كۆمه‌ڵگا بگاته ئه‌و ئاسته‌ی كه له "ڕۆژی جیهانی كرێكار"، كۆمه‌ڵگا به جۆرێك پێشوازی له‌و رۆژه بكات كه، ده‌سه‌ڵات ده‌رك به كاریگه‌ری چینی كرێكاران بكات، به‌مانایه‌كی دیكه ده‌بێ پرسی كرێكار ببێته به‌شێك له مه‌عریفه‌ی تاك و كۆمه‌ڵگا. |
|
|