|
داعش و هه‌ریسه‌ی کوردی |
نوسه‌ر: چیا عه‌باس
|
Thursday, June 26, 2014 |
هێرشه‌کانی داعش و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاته‌کانی به‌سه‌ر چه‌ند شار و ناوچه‌یه‌کی عێراق فه‌زای سیاسی عێراق و ناوچه‌که و دنیای هه‌ژاند و له سایه‌یدا کارته سیاسیه‌کان سه‌ر له‌نوێ پۆلێن و ریزبه‌ند ده‌کرێنه‌وه، هاوکاتیش چه‌ند هاوکێشه و نیه‌تی شاردراوه هاوته‌ریب له گه‌ڵ گۆڕانکاریه‌کان سه‌رئاو ده‌که‌ون.
ئه‌مەریکا و دۆخه‌که
زۆر ئه‌سته‌مه خۆرئاوا و ئه‌مەریکا رێگه بده‌ن ده‌سه‌ڵاتێکی ئیسلامی توندڕه‌و له سنوری باشوری خۆرهه‌ڵاتی ناتۆ ببێته ئه‌مری واقیع و ناوچه‌که ببێته گۆڕه‌پانێکی گه‌رمی شه‌ڕی مه‌زهه‌بی و سامانی نه‌وت و گازی بکه‌وێته ژێر ره‌حمه‌تی تێرۆریستانه‌وه و له ئاینده‌دا وه‌ک شاره مێروله تێرۆریست و گروپه توندره‌وه‌کان به‌رهه‌م بهێنێت و هه‌نارده‌ی خۆرئاوا بکرێن، مه‌حاڵه رێگه‌بده‌ن هاوشێوه‌ی ئه‌زمونی قاعیده له ئه‌فغانستان له عێراق دوباره ببێته‌وه، بۆیه ئاماژه جدیه‌کان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی دۆخه‌که و ئه‌گه‌ری به‌هێزی داڕشتنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی هێزه‌کانی عێراق و ناوچه‌که رۆژ به‌دوای رۆژ به‌رچاو ده‌که‌ون. ئه‌مەریکا تا ئه‌م ساته سه‌رقافڵه‌ی خۆرئاوا ده‌کات له ئاماده‌کاریه هه‌مه لایه‌نه‌کان بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه، سه‌ردانه‌که‌ی جۆن کێری بۆ به‌غدا و هه‌ولێر له‌و چوارچێوه‌یه‌دایه، له‌م سه‌ردانه‌دا کێری جه‌ختی له سیاسه‌تی کۆنی ئه‌مەریکا کرده‌وه له پاراستنی یه‌کپارچه‌ی و سه‌روه‌ری و سنوره‌کانی عێراق و سازدانی حکومه‌تێکی شه‌راکه‌ت. ئه‌مەریکا داوای له کورد کرد رۆڵی خۆی له‌و سیاسه‌ته‌دا ببینێت و هاوپشتی به‌غدا بێت له شه‌ڕی تێرۆریزمدا. په‌یامه‌که‌ی کێری بۆ ئایندهی عێراق رون و ئاشکرا بو: نێوماڵی خۆتان رێکبخه‌ن ئه‌وسا ئاماده‌ین یارمه‌تیتان بده‌ین، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌مەریکا پایده‌ر له هه‌وادا لێنادات، کێری دور یا نزیک راشکاوانه باسی کاریگه‌ری چه‌ند وڵاتێکی ناوچه‌که‌ی له سه‌ر ئه‌م دۆخه نه‌کرد.
وڵاتانی ناوچه‌که و دۆخه‌که
له‌لاکه‌ی تره‌وه وڵات و هێزه‌کانی ناوچه‌که، تایبه‌ت تورکیا و سعودیه و ئێران که راسته‌وخۆ ده‌ستیان له‌م دۆخه‌ی عێراقدا هه‌یه له سیاسه‌ت و کارنامه‌ی ئه‌مەریکا تێگه‌یشتون، ئێستا که ئه‌مەریکا جۆرێک له په‌رۆشی بۆ دۆخی عێراق و ناوچه‌که ده‌رده‌برێ هه‌ر یه‌ک له‌و وڵاتانه کار ده‌کات به زۆرترین قازانج و که‌مترین زه‌ره‌ر لێی ده‌رچێت.
هه‌رچی سه‌باره‌ت به سعودیه و قه‌ته‌ره له دنیادا ئاشکرابوه گه‌وره‌ترین پشتگیریکه‌ری ره‌وته سه‌له‌فی و گروپه ئیسلامیه سوننه توندڕه‌و و تێرۆریسته‌کانی ناوچه‌که‌ن و بونه‌ته مایه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاشتی و ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌که و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆرئاوا و ئه‌مەریکا. به‌پێچه‌وانه‌ی نیو سه‌ده‌ی پێش‌و، میدیا و رای گشتی و ته‌نانه‌ت هه‌ڵوێستی فه‌رمی رانهگایهنراوی رۆژئاوا سه‌یری حوکمڕانی بنه‌ماڵه‌یی سعودیه و کوێت و قه‌ته‌ر و چه‌ند وڵاتێکی که‌نداو وه‌ک مه‌نبوز و گه‌نده‌ڵ و دواکه‌وتو و نه‌خۆش و پیر و په‌ککه‌وته ده‌که‌ن.
تورکیا له‌لایه‌کی تره‌وه لێتێگه‌یشتنێکی مه‌زهه‌بی و سیاسی له گه‌ڵ سعودیه و به‌ره‌ی که‌نداو هه‌یه، هه‌ردولا هاوران که سنورێک بۆ هه‌ڵکشاندنی ده‌سه‌ڵاتی ئێران و محوه‌ری شیعه دابنێن، بۆیه به‌رده‌وام له کاردان بۆ روخاندنی ئه‌سه‌د و دروستکردنی ئه‌سته‌نگ و کێشه بۆ حوکمڕانی شیعه له عێراق، بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ش به‌راده‌ی سه‌ره‌کی په‌نایان بۆ ئاودان و قوڵکردنه‌وه‌ی چه‌مکی مه‌زهه‌بی و به‌هێزکردنی تێرۆریست له سوریا و عێراق بردوه. هه‌ردولا سپۆنسه‌ری پله‌یه‌کی داعشن، بۆ نمونه سعودیه به‌رێگه‌ی رێکخراوه ئیسلامیه خێرخوازه‌کان و چه‌ند پیاوێکی له ئوردون چه‌ند ملیار دۆلارێکی بۆ گروپه تێرۆریسته‌کان دابینکردوه، تورکیا نزیکه‌ی یه‌ک ملیارد دۆلاری داوه به داعش وه‌ک نرخی نه‌وتی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له سوریا که به‌ڕێگه‌ی تورکیادا هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه کراوه. تورکیا و به‌ره‌ی باشوری عه‌ره‌بستان ئاسانکه‌ری بنه‌ڕه‌تی لۆجیستیکی و هه‌واڵگری و سه‌ربازی داعشن، زهمینهخۆشکهریش بون بۆ دابینکردنی ئاستێک له بێده‌نگی خۆرئاوا سه‌باره‌ت به داعش، به‌تایبه‌ت له سوریا. بۆ ئه‌م مهبهستانهشیان چیان پێکرابێت به رێگه‌ی داعش و چه‌ند رێکخراوێکی تێرۆریستی تره‌وه کردویانه بۆ شکستهێنان به شۆڕشی کورد له رۆژئاوا و به‌هه‌وڵه‌کان بۆ چاره‌ی ئاشتیانه له سوریا. راپۆرته‌کان ئاماژه ده‌که‌ن به کۆبونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به‌رپرسانی ئه‌م وڵاتانه له گه‌ڵ به‌رپرسانی داعش له ئه‌نقه‌ره و ریاز و عه‌مان به‌به‌شداری چالاکانه‌ی چه‌ندین به‌عسی سه‌دامی باڵاده‌ست.
ئێران، گه‌مه‌که‌ره گه‌وره که‌م ده‌سه‌ڵاته‌که، گه‌مارۆدراو و دابڕاوه، بێجگه عێراق سنوره‌کانی ته‌نراوه به وڵاتانی پر له سه‌له‌فیه‌ت و دوژمنانی مه‌زهه‌بی و ناحه‌زی سیاسی: ئه‌فغانستان و تورکیا و وڵاتانی که‌نداو، ته‌نها ده‌روازه‌ی گرنگی بۆ خۆرهه‌ڵاته‌ی ناوه‌ڕاست عێراق و سوریایه، بۆیه حوکمڕانی شیعه له به‌غدا بۆته مه‌سه‌له‌یه‌کی بێئه‌ندازه گرنگ بۆی و بۆته هێڵیکی ستراتیژی سه‌ره‌کی بۆ به‌رگریکردن و پاراستنی رژێمی ئه‌سه‌د و محوه‌ری شیعه. ئێران نزیکه‌ی 17 ملیار دۆلاری بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه سه‌رفکردوه و به‌ڕێگه‌ی سوپای قودسه‌وه نزیکه‌ی 150.000 شه‌ڕکه‌ری خستۆته خزمه‌تی ئه‌سه‌د و شه‌ڕکردنی داعش و رێکخراوه تێرۆریسته‌کانی تر، حزبالله له باشوری لوبنانیش چالاکانه پشتگیری ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئێرانی کردوه. داگیرکردنی داعش بۆ به‌شێک له باکوری خۆرئاوای عێراق به‌درێژایی سنوری سوریا شه‌قێکی گه‌وره‌ی خستۆته نێوجه‌رگه‌ی محوه‌ری شیعه‌وه، بۆیه ئێران ئاماده‌یه چی پێ بکرێت بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داعش له عێراق ده‌یکات.
کورد و دۆخه‌که
له گه‌ڵ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی سوپای عێراق له زۆربه‌ی ناوچه دابڕینراوه‌کان و پرکردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه سه‌ربازی و ئه‌منیه له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌وه واقیعێکی "کاتی" دروستبوه، هاوکات شه‌پۆلێکی هه‌ڵچونی نه‌ته‌وه‌یی به‌رچاو ده‌که‌وێت، به‌شێکی به‌رچاوی کورد دۆخه‌که به‌ده‌رفه‌تێک هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت تێیدا کورد ئه‌مری واقیع فه‌رز بکات و کۆنترۆڵی زێدی خۆی بکات و قۆناغه‌که تێپه‌ڕێنێت و بۆ کیانێکی نه‌ته‌وه‌یی کاربکات.
خواستێکی ره‌سه‌ن و ره‌وا، پێده‌چێت زۆربه‌ی نه‌یه‌ته‌دی، بۆچی؟
له پله‌ی یه‌که‌مدا وێرای ناکۆکی و رکابه‌ری توندی گه‌مه‌که‌ره نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییه‌کان، وه‌لێ له یه‌ک خاڵدا یه‌ک ده‌گرنه‌وه، ئه‌ویش پاراستنی یه‌کپارچه‌یی و سه‌روه‌ری و سنوره‌کانی عێراقه و راگرتنی هاوسه‌نگی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی. به‌زاندنی ئه‌م سنورانه به‌واتای شکستی گه‌وره بۆ سیاسه‌تی ئه‌مەریکا له 25 ساڵی رابوردودا له ناوچه‌که، هاوکاتیش ناوچه‌که ده‌بێته دۆزه‌خێکی شه‌ری مه‌زهه‌به‌ی و نه‌ته‌وه‌یی که ته‌رو و وشک به‌یه‌که‌وه ده‌سوتێنێت. ئه‌زمونی سوریا ده‌یسه‌لمێنێت که زلهێزه‌کانی دنیا توانیان سنوره سیاسیه‌کان و یه‌کپارچه‌یی ده‌وڵه‌ت بپارێزن و ته‌نانه‌ت لاسه‌نگی هێزیشیان به‌ئاراسته‌ی خوازیاری خۆیاندا برد. نه عێراق و نه کورد و نه وڵاتانی ناوچه‌که و نه لایه‌نگران و نه‌یارانی داعش له‌و پێگه‌یه‌دان بتوانن خواست و بهرهژهوهندیهکانی زلهێزه‌کان پشتگوێ بخه‌ن و ره‌چاویان نه‌که‌ن. هه‌ر کاتێکیش روسیا هاته سه‌رخه‌ت ئه‌وا بێگومان له زۆر خاڵدا له گه‌ڵ ئه‌مەریکا و خۆرئاوا هاورا ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به کورد له باشور گرنگه کارته سیاسیه‌کانی هێزه سه‌ره‌کیه‌کانی باشوری کوردستان به‌رامبه‌ر به‌م گۆڕانکاریانه بخوێنرێته‌وه و له‌و رانگایهوه چاوه‌روانیه‌کان بۆ ئاینده داڕێژرێن.
دو هێزی باشور خاوه‌ن چه‌ک و پێشمه‌رگه و پاره و په‌یوه‌ندی به‌رفراوان، پارتی و یه‌کێتی، تێڕامان و چاوه‌ڕوانی و رۆڵ و خواستی جیاوازیان له‌م دۆخه هه‌یه. زۆرجار له مێژوی ئه‌م دو هێزه‌دا رویداوه که وڵاتێکی داگیرکه‌ری کوردستان پشتگیری کردون، جێگۆرکێ به هێز و وڵاته‌کان کراوه (به‌غدا – ته‌هران – شام – ئه‌نقه‌ره)، به‌ڵام پشتگیری لایه‌ک به‌رده‌وام بوه.
وه‌ک ئاشکرایه یه‌کێتی مه‌یلی زیاتری به‌لای ئێران‌دا هه‌یه، له غیابی تاڵه‌بانی ئه‌م مه‌یله بۆته هاوکێشه‌یه‌کی سیاسی چه‌سپاو و فاکته‌رێکی گرنگ بۆ پاراستنی نفوزی ئێران له باشور و مانه‌وه‌ی به‌هێزی یه‌کێتی، ده‌شێت بوترێت یه‌کێتی له‌و روه‌وه زۆر قه‌رزاری ئێرانه. له دۆخی ئێستادا ئێران تهرهفگیره له شهر و ناکۆکیه‌کان له گه‌ڵ داعش و هێز و وڵاته‌کانی پشتی، ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌م دۆخه‌دا نه ده‌یانه‌وێت و نه سهرپشکیشن هه‌ڵوێست و ره‌فتاری پێچه‌وانه‌ی هێڵه گشتیه‌کانی سیاسه‌تی ئێران پێره‌و بکه‌ن. له‌لایه‌کی تره‌وه ته‌ماعی داعش له کۆنترۆڵکردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌کی دابراوی کوردستان که تێیاندا یه‌کێتی به‌هێزه راسته‌وخۆ و یه‌کلایه‌نه روبهروبوی شه‌ری داعشی کردون، ئه‌م به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یه له گه‌ڵ داعش دو لایه‌نه‌یه: خزمه‌تی سیاسه‌تی محوهرگهری ئێران ده‌کات بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی شیعه له عێراق، له‌لاکه‌ی تره‌وه ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی پیرۆزه بۆ به‌رگریکردن له خاکی کوردستان و له نیه‌تی ره‌شی تێرۆریستان. له‌م خاڵه جهوههریهدا سیاسه‌تی یه‌کێتی نزیکه له‌و کارنامه‌یه‌ی ئه‌مەریکا بۆ ئه‌م قه‌یرانه دایڕشتوه.
مه‌خابن یه‌کێتی نه‌یتوانیوه هێڵێکی ئاشکرا له‌نێوان ئه‌م دو لایه‌نه‌ی سیاسه‌ته‌که‌ی بکێشێت، یه‌که‌میان ته‌کتیک و مه‌یل و ئه‌جری "پیاوچاکی ئێرانه" و دوه‌میان ستراتیژی و نه‌ته‌وه‌ییه. بۆیه هه‌ڵوێست و ره‌فتاری یه‌کێتی به‌رامبه‌ر به داعش توشی دابڕاندن و ئه‌سته‌نگ و له‌مپه‌ری توند بونه‌ته‌وه، زه‌قترینیان پارتی هاوڕای ئه‌م هه‌ڵوێست و ره‌فتاره‌ی یه‌کێتی نیه و هێزه‌کانی تریش به‌حه‌زه‌ره‌وه چاوه‌ڕوانن، بۆیه گوێبیستی به‌رپرسانی یه‌کێتیین کاتێک ده‌ڵێن: زۆربه‌ی شه‌ڕی داعش له گه‌ڵ یه‌کێتیه، هه‌ڵسه‌نگاندنێکی دروست و واقیعیانه.
بێگومان ئه‌م ئاڵوگۆره سیاسیه نرخی خۆی هه‌یه: له ئێستادا یه‌کێتی چاوی له حوکمڕانیه لۆکاڵیه‌کانه، به‌تایبه‌ت له سلێمانی، چاوی له به‌هێزکردنی بێئه‌ندازه‌ی پێگه‌یه‌تی له که‌رکوک و ناوچه دابڕێنراوه‌کان، چاوی له رێکه‌وتنه له گه‌ڵ شیعه بۆ حوکمڕانی به‌غدا و وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک کۆمار، چاوی له رۆڵێکی گه‌وره‌تره له حکومه‌تی هه‌رێم، بۆیه چاوه‌ڕوانه ئێران فشاری پێویست به‌کاربهێنێت بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و خواستانه‌ی، روداوکانی چه‌ند مانگی دوایی ئاماژه‌ن به‌وه‌ی ئێران درێغی نه‌کردوه تا یه‌کێتی پێگه به‌هێزه‌که‌ی جارانی به‌ده‌ست بهێنێته‌وه. یه‌کێتی تا ئه‌م ساته‌ش به‌شێوازه کلاسیکیه‌که مامه‌ڵه له گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، تایبه‌ت ئێران و حکومه‌تی به‌غدا ده‌کات: بهدهنگهوهچون و رازیکردنیان بۆ دابینکردنی پێویستیه‌کانی خۆی. هه‌رچی پارتیه شێوازی مامه‌ڵه‌کردنی له گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و به‌غدا جیاوازتر داڕشتۆته‌وه و له‌وه ده‌رچوه به‌شێوازه کلاسیکیکه په‌یوه‌ندیه‌کانی به‌ڕێوه ببات، راسته باڵاده‌ستی پارتی له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تدا زۆر کارئاسانی بۆ به‌رقه‌رار کردون، به‌ڵام پارتی له‌و ساته‌وه‌ی پرسی نه‌وت و گازی بوژاندۆتهوه له‌سه‌ر بنه‌مای قازانجی دولایه‌نه مامه‌ڵه‌ی ده‌ره‌وه ده‌کات.
ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی چه‌ند جارێک مارانگازی ئێران و ئه‌مەریکا بون، بۆیه زۆر به‌ئاگاییه‌وه مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ ده‌که‌ن. به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان له گه‌ڵ تورکیا گه‌یشتۆته ئاستێک که پارتیش ناتوانێت سنوره‌کانی سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی تورکیا ببه‌زێنێت. ئه‌زمونی تاڵی پارتی له گه‌ڵ حوکمڕانی مالیکیش دو لایه‌نه‌یه: به‌شێکه له سیاسه‌تی محوهرگهری له ناوچه‌که و له‌لاکه‌ی تریشه‌وه داواکاریه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کوردی له به‌غدا له خۆگرتوه. پارتیش وه‌ک یه‌کێتی نه‌یتوانیوه هێڵێک نێوان ئه‌م دو لایه‌نه بکێشێت، بۆیه مامه‌ڵه‌ی هێزه‌کانی تر له‌م دۆخه‌ی ئێستادا له گه‌ڵ پارتی زیاتر له روانگای محوهرگهریهکهوهیهتی و لایه‌نه نهتهوییهکهشی. وه‌ک له ئه‌زمونی رۆژئاوادا ده‌رکه‌وت، له په‌رواێزی یه‌که‌مدا گوزه‌ر ده‌کات.
پارتی ده‌ڵێت واقیعێکی نوێ له عێراق دروستبوه، بێئه‌وه‌ی رونیکاتهوه خه‌سڵه‌ته‌کانی ئه‌و واقیعه تازه‌یه چین، ده‌بێت له‌و روانگایه‌وه مامه‌ڵه‌ی کورد بکرێت. لاوازبونی حوکمی مالیکی که کورد به پارتیشه‌وه تێێدا به‌شداره، به‌هێزبونی هێزه تێرۆریسته‌کان و کۆنه به‌عسیه سه‌دامیه‌کان و گرتنی به‌شێکی گرنگی عێراق و ناوچه دابڕێنراوه‌کانی کوردستان که بونه‌ته مه‌ترسیه‌کی زۆر گه‌وه‌ر بۆ حوکمڕانی باشور، تێکچونی باری ئه‌منی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی چه‌ند یه‌که‌یه‌کی گه‌وره‌ی سوپای عێراق و زیاتر واڵاکردنی ده‌روازه‌کان بۆ ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌کی دژ به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی عێراق و کورد خه‌سڵه‌ته سه‌ره‌کیه‌کانی دۆخی نوێی عێراقن. من تێناگه‌م کام له‌م خه‌سله‌تانه له به‌رژه‌وه‌ندی کورد دایه و پارتی ده‌یه‌وێت بیانکاته خاڵی مامه‌ڵه‌ی تازه، له باشترین حاڵه‌تدا ده‌کرێت به‌ره‌ی شیعه له حکومه‌تی ئایندهی عێراقدا ناچار بکرێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ بنه‌ماکانی رێکه‌وتنی هه‌لێر به‌چه‌ند ده‌سکاریه‌ک و زه‌ماناتی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌وه.
جاران و ئێستاش چه‌ند دوژمنێکی کلاسیکی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان لامان ناسراون و ده‌وریان داوین، ئێستا دانه‌یه‌کی تازه‌ی ناو پاکه‌تی ده‌رون ره‌ش و دڕنده و کوێر و مرۆڤ‌کوژ و به‌هێزی مه‌زهه‌بی به‌شێکی سنورهکانمانی ته‌نیوه که هیچ بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی نه هه‌ڵگرتوه و نهیدهزانێت و هه‌می سه‌ره‌کی دروستکردنی خهلافهتگهری جه‌هاله‌ت و دڕنده‌یه.
هێزه ئیسلامیه‌کانی کوردستان خۆیان ماتداوه، چه‌ند ده‌نگۆیه‌کی سۆزدار له گه‌ڵ تێرۆریستانی داعش تێیاندا پێیانوایه شۆڕشێک به‌رپابوه. شۆڕشێک شۆڕشگیرهکانی سه‌ربری منداڵ و ژن و پیر بن، ئه‌تککه‌ری ناموس و شه‌ره‌فی موسڵمانان بن، جه‌رده و تاڵانکه‌ری موڵکی گشتی بن هه‌ر پیرۆزی ئه‌وانه بێت وا پێناسه‌یان ده‌که‌ن.
گۆڕان وێرای وه‌ستانه‌وه‌ی دژ به داعش ده‌بێت هه‌نگاوی زیاتر بنێت تا نه‌بێته به‌شێک له‌و شه‌ره محوهرگهریهی له باشور گه‌رم بوه، هه‌نگاوی سه‌ره‌کی و گرنگ له‌وێوه ده‌ست پێده‌کات بێده‌نگ نه‌بێت له‌و مه‌ترسیه گه‌وره‌یه‌ی داعش له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌مان له رۆژئاوا و باشور دروستی کردوه و دو‌ریش نیه له باکور بیکات، گۆڕان هاوکار و پشتگیریکه‌ری ئه‌و هێزانه بێت که هه‌مان دیدوبۆچونیان هه‌یه. لێره‌دا هه‌موی به‌دڵی گۆڕان نابێت، به‌ڵام ده‌شێت بژارده‌یه‌کی نسبی بۆ هه‌ڵوێست و مامه‌ڵکردنی هێزه‌کان له گه‌ڵ دۆخه‌که‌دا بکات، زۆر دروست و گونجاوه بڵێین یه‌که‌م هه‌نگاوی پراکتیک له چاره‌ی کێشه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیه‌وه ده‌ست پێ‌بکات.
|
|
|