به‌شی (1)
لای پسپۆرانی په‌روه‌رده‌ی کوردستان زۆر باس له سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی سوید ده‌کرێت. هه‌ر له جۆری باسکردنه‌که که‌می شاره‌زایی و ئاشنا بوون به‌و مۆدیله ده‌رده‌که‌وێت. بۆیه به‌ر له‌وه‌ی بچمه سه‌ر ناوه‌ڕۆکی باسکردنه‌که، به باشم زانی بۆ زوو تێگه‌یشتن و روونی سیسته‌می خوێندن له سوید به شێوه‌ی هێڵکاری و زۆر به کورتی له‌م به‌شه‌دا روون بکه‌مه‌وه:
"سیسته‌می خوێندن به شێوه‌ی هێڵکاری"
- قۆناغی پێش قوتابخانه: 1،5- 6 ساڵان. دایک دوای مناڵبوون 16 مانگ، باوک 2 مانگ مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرن، له‌م ماوه‌یه 80% موچه‌یان ده‌درێتێ. باوک یان دایک مناڵه‌کانیان کاتژمێر 9 به‌یانی ده‌به‌نه قوتابخانه یا خود ئوتۆمبێلی تایبه‌ت ده‌یان بات. یه‌که‌م مامۆستا کاتژمێر 6،30 دێته ده‌وام. کاتژمێر 13.00 هه‌موو پێکه‌وه نانی نیوه‌ڕۆ ده‌خۆن، 17.00 منهڵهکان ده‌چنه‌وه ماڵه‌وه، ئه‌و مناڵانه‌ی دایک و باوکیان تا دره‌نگ کار ده‌که‌ن، تا کاتژمێر 18.00 ده‌مێننه‌وه. باوک و دایک به گوێره‌ی موچه‌که‌یان پاره ده‌ده‌ن به قوتابخانه. مه‌رج نییه ئه‌م مناڵانه بهێندرێنه قوتابخانه، له هه‌ندێ شوێن گروپه مناڵێک مامۆستایه‌ک له ماڵێکدا ده‌توانێت خه‌ریکی په‌روه‌رده‌کردنیان بێت.
به‌رنامه‌ی کارکردن:
وانه‌یه‌کی مۆسیقا بۆ ماوه‌ی 1 سه‌عات،- فێربونی زمان – جورئه‌تی خۆپیشاندان – به کارهێنان و جوڵانی ئه‌ندامه‌کانی له‌ش – پێکه‌وه کارکردن – بڕوا به‌خۆبوون – گاڵته و گه‌پ – هه‌ناسه‌کێشان.
یه‌کێ له چالاکیه‌کانی تر بردنه ده‌ره‌وی مناڵانه هه‌ر جاره‌ی بۆ شوێنێ، مناڵان به ده‌نگدان شوێنه‌که هه‌ڵده‌بژێرن ( مه‌به‌سه‌ت له‌م پرۆسه‌یه ئاشنابوونی مناڵانه له پرۆسه‌ی دیموکراتی) ؛
له قوتابخانه‌یه‌کی سویدی به ناوی بڕکا (له 7.30 به‌یانی تا 18.00 ئێواره‌یه کراوه‌یه)، هه‌ر 25 خوێندکارێک 5 مامۆستایان به‌ر ده‌که‌وێت، ئه‌رکی ئه‌م مامۆستایانه ئاماده‌کردن و جێبه‌جێکردنی کار و چالاکییه.
شێوه‌ی پۆله‌کانی ئه‌م قوتابخانه: بۆ هه‌ر چالاکییه‌ک پۆلێک ته‌رخان کراوه: یاریکردن، کارکردن به بۆیاغ و فرچه، مۆسیقا و شانۆگه‌ری، هاندانی خوێندکاران بۆ فێربونی خوێندنه‌وه و نوسین،
• بردنی خوێندکاران بۆ کتێبخانه‌ی گشتی به مه‌به‌ستی ئاشنا بوون به دابونه‌ریتی کتیبخانه و کتێب. به کورتی له‌م قۆناغه مناڵ ئاشنا ده‌کرێ به هه‌موو پێداویستییه‌کانی ژیانی رۆژانه.
•
قۆناغی پێش چونه پۆل : بۆ نمونه قوتابخانه‌ی ئۆستهرگاردسکۆلا
* بودجه‌ی ئه‌م ئه‌م قۆناغه ده‌وڵه‌ت دابینی ده‌کات؛
* ته‌مه‌نی خوێندکاران 6 – 7 ساڵان، رۆژانه 3 سه‌عات وانه ده‌خوێنن. له‌م قۆناغه مناڵان ئاماده ده‌کرێن بۆ چوونه خوێندنی ئیجباری؛
* هه‌ر پۆلێک بریتییه له 15 قوتابی، یه‌ک مامۆستا سه‌ر پهرشتیان ده‌کات، هه‌ر مامۆستایه‌کیش یاریده‌ده‌رێکی هه‌یه بۆ زیاتر رێنماییکردنی خوێندکاران له کاتی پێویستدا. له کوردستان ئه‌مه به هه‌ڵه لێکدراوه‌ته‌وه: 2 مامۆستا له پۆلێکدا ده‌وه‌ستن بۆ وانه وتنه‌وه.
چالکییه‌کان له‌م قۆناغه:
* - له‌م قۆناغه هه‌ر 3 وانه‌کانی مۆسیقا، بیرکاری و زمان سه‌ره‌کین و بایه‌خی زۆری پێ ده‌درێ؛
* 8.20 – 9.00 قسه‌کردن + چیرۆک خوێندنه‌وه بۆ خوێندکاران؛
* 9.00-9.30 چالاکی ده‌ستی
* 9.30 – 10.00 پشوو + میوه خواردن
* 10.00 – 11.00 راهێنان له‌سه‌ر کاری ده‌ستی
* 11.00 – 11.40 پێکه‌وه نان خواردنی نێوه‌ڕۆ
* 11.40 – 12.00 کۆکرکدنهوهی که‌ره‌سته‌کانی ناو پۆل و کۆتایی ده‌وام.
ئه‌و مناڵانه‌ی دایک و باوکیان کار ده‌که‌ن دوای 12.00 له قوتابخانه ده‌مێننه‌وه بۆ چاودێریکردنیان.
قۆناغی خوێندنی ئیجباری
له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵی مناڵان به ئاماده‌کراوی له قۆناغه‌کانی پێشووتر دێنه ئه‌م قۆناغه. له گرۆپی 1 تا 9. واته له 7 ساڵی بۆ 16 ساڵی. بوونی ئه‌م 9 گروپه له قوتابخانه‌یه‌که‌وه یا بڵێین له سنوری شاره‌وانییه‌ک بۆ یه‌کێکی تر ده‌گۆڕێ ( له سوێد وه‌زاره‌ت بودجه‌ی خوێندن ده‌دات به شاره‌وانییه‌کان، لێره‌وه ده‌درێت به قوتابخانه‌کان).
لایه‌نه باشه‌کانی سیسته‌می خوێند له سوید:
* ساده و ئاسانه له روی کاری ئیدارییه‌وه؛
* ساده‌یه و بودجه‌ی زۆر ناوێت، به به‌راورد به وڵاتای هۆڵه‌ندا؛
* مافی ته‌واوکردنی خوێندنی بۆ گه‌وره‌ساڵان و که‌مئه‌ندامان ده‌سته‌به‌ر کردوه؛ واته هه‌موو تاکێکی سویدی له کۆتاییدا ده‌بن به خاوه‌ن بڕوانامه؛
* مناڵ ئاماده ده‌کات بۆ چوونه قوتابخانه؛
* دابه‌شبونی خوێندکار به سه‌ر 3 ئاستی جیاواز، واته بونی 3 پرۆگرامی جیا، 3 جۆره په‌رتوک.
* رێکخستنی پرۆگرامی خوێندن به گوێره‌ی پێداویستی بازاڕ؛
لایه‌نه خراپه‌کان:
* خوێندکار وه‌ک پێویست به خاڵی ناوه‌ند وه‌رنه‌گیراوه، به به‌راورد به وڵاتانی تر؛
* خوێندکار ناتوانێت به پێی ئاست و توانای خۆی قوتابخانه هه‌ڵبژێرێت؛
ژماره‌ی مامۆستایان له سوید به پێی رشته
ژماره
|
پیشه
|
10900
66200
19600
7300
8600
7000
5700
|
مامۆستای خوێندنی تایبه‌تی
مامۆستای سه‌ره‌تایی
ئاماده‌یی گشتی
ئاماده‌یی پیشه‌یی
هونه‌ر و مۆسقا و وه‌رزش
مامۆستای فێرکردنی کاری ده‌ستی
پیشه‌کانی تر
|
بودجه: بودجه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بریتییه له 13.4 % داهاتی وڵات. هه‌ر خوێندکارێکی زانکۆ مانگانه 240 ئیورۆ وه‌رده‌گرێ له ده‌وڵه‌ت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌توانێ 480 ئیورۆ قه‌رز له ده‌وڵه‌ت وه‌رگرێت.
هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ک له سوید ئازاده له چۆنیه‌تی زیاتر داڕشتنی پرۆگرامی خوێندن له چواچێوه‌ی پرۆگرامی گشتیدا.
له‌وه‌ته‌ی سیسته‌می نوێی خوێندن له کوردستان که‌وتۆته باری جێبه‌جێکردنه‌وه، مامۆستا‌و پسپۆرانی کوردستان زۆر باس له سیسته‌می سویدی ده‌که‌ن. له هه‌ندێ کۆڕ و کۆبونه‌وه له کوردستان بۆم ده‌رکه‌وه‌ت پسپۆرانی کوردستان شاره‌زاییه‌کی زۆر که‌میان له سه‌ر ئه‌م سیسته‌مه هه‌یه. له‌سه‌ر ئه‌م سیسته‌مه دوو رای جیاواز دروست بووه. 1- ئه‌م سیسته‌مه ناتواندرێ له کوردستان پیاده بکرێت له به‌ر زۆری که‌موکوڕی له بواری په‌روه‌رده ( که‌می کادری په‌روه‌رده‌یی و نه بوونی که‌ره‌سته پێویستییه‌کانی په‌روه‌رده و باری کۆمه‌ڵاتی) 2- ئه‌م سیسته‌مه زۆر باشه و ده‌توانرێت له کوردستان پیاده بکرێت. من خۆم پێم وایه ( ئه‌زمونی سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی ئه‌وروپیم هه‌یه به کرده‌وه، 4 ساڵ له هۆڵه‌ندا مامۆستای بیرکاری و فیزیا بوومه ) ئه‌م سیسته‌مه قابلی جێبه‌جێکردن نییه له کوردستان، زیانی زۆرمان لێ ده‌دات. زیانه‌که‌شی له چه‌ند ساڵی ئایینده‌دا ده‌رده‌که‌وێت. باشتر وابوو سه‌ره‌تا له چه‌ند قوتابخانه‌یه‌ک ده‌ست پێ بکرێت و هه‌موو پێداویستییه‌کانی ئاماده بکرایا. پاشان دڵنیا ده‌بووین له ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی له کوردستان. ئه‌م تێبینیانه و رای خۆم به به‌رێز جه‌نابی وه‌زیر گه‌یاندووه 1- له له‌نده‌ن به ڕاپۆرت دراوه‌ته ده‌ستی 2- له موداخه‌له‌ی به‌رنایه‌کی په‌روه‌رده‌یی که‌ناڵی کوردسات 3- له رێگه‌ی چه‌ندین کۆڕ‌و کۆبونه‌وه له قوتابخانه‌کانی کوردستان ( که‌رکوک، چه‌مچه‌ماڵ، ته‌ق ته‌ق ... ). به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ وه‌ڵامم له جه‌نابی نه‌بیست. ره‌خنه‌کانی من له حکومه‌ت و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌سه‌ر جۆری کارکردن، به‌رنامه‌ی خوێندن و مه‌غدوری مامۆستایه نه‌ک له‌سه‌ر موچه و ئیمتیازات، چونکه هیچ موچه‌یه‌کم لای وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده نییه.
لێره ده‌مه‌وێ ئه‌م پرسیارانه له پسپۆران، مامۆستا و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بکه‌م، با خۆیان سه‌رپشک بن له وه‌ڵامدانه‌وه‌یان، به تایبه‌تی له‌و مامۆستایانه‌ی رۆژانه له پۆلدا وانه ده‌ڵێنه‌وه. ئه‌وانه‌ی رۆژانه ده‌یان که‌موکوڕی و کێشه‌یان هه‌یه:
ئایا ئه‌و بارودۆخه‌ی بۆ مامۆستایان له‌وێ ره‌خساوه له کوردستان هه‌یه؟ ژماره‌ی قوتابخانه‌کان وه‌ک یه‌کن؟ بودجه‌ی ته‌رخانکراو وه‌ک یه‌که؟ په‌روه‌رده‌ی مامۆستا وه‌ک یه‌که؟ ناوه‌ڕۆکی پرۆگرامه‌کان وه‌ک یه‌کن؟ مناڵان به‌ر له چوونه قوتابخانه له کوردستان تا چه‌ند ئاماده ده‌کرێت؟ موچه و ژیانی مامۆستا چۆنه؟ گه‌رمی و ساردی پۆله‌کان چۆنن؟ بڕیاره‌کان له‌سه‌ره‌وه وه‌ک یه‌کن؟ مامۆستا و قوتابخانه له کوردستان چه‌ند ده‌ستکراوه‌یه له بڕیاردان؟ له سوید سێ ساڵ له‌سه‌ریه‌ک 17 خوێندکار ده‌مێنێته‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی له سلێمانی روویدا؟ له سوید مامۆستا نان‌بڕاو ده‌کرێت له‌سه‌ر قشبڕینی خوێندکار؟ له سوید حیزب کاریگه‌ری له‌سه‌ر مامۆستا و خوێندن هه‌یه؟ له سوید بڕوانامه‌ی سه‌خته هه‌یه؟
پێم وایه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه هه‌موو مافێک به مامۆستایان ده‌دات له چۆنیه‌تی پێشکه‌شکردنی داواکانیان. مانگرتنی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی مامۆستایان زۆر له جێی خۆیه‌تی و مافی ره‌وای خۆیانه. گوێ نه‌گرتن و به ده‌نگه‌وه نه‌هاتن له داواکانی مامۆستایان به تایبه‌تی کێشه‌ی سیسته‌می خوێندن ئه‌نجامی هه‌ر به مانگرتن ده‌گات. چاره‌سه‌ریش به هه‌ڕه‌شه و چاو سوور کردنه‌وه نابێت، به ڵکه به گفتوگۆ و دانیشتن و له‌یه‌کترتێگه‌یشتن ده‌کرێ. چونکه پیشه‌ی مامۆستایی حه‌ز، ئاره‌زوو و هه‌ستکردن به به‌رپرسیارێتییه‌کی زۆر پیرۆزه له پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی دوا رۆژ.
به‌شی دووه‌م : قۆناغی 1 بۆ 9 ( پۆلی 1 بۆ 9 )
سود له‌م سه‌رچاوه‌یه بینراوه:
Het Zweedse onderwijssysteem, bij, Verslag door: Madelon Klaassens