به‌رنامه‌ی خوێندن له پۆلی 1 تا 9
له به‌شی یه‌که‌م باسی چۆنیه‌تی ئاماده‌کردنی مناڵانم کرد له سوێد به‌ر له‌وه‌ی بچنه پۆلی یه‌که‌می قوتابخانه‌ی ئیجباری. ئه‌ویش به دوو قۆناغ: له ته‌مه‌نی 1،5 بۆ 6 ساڵان، له 6 بۆ 7 ساڵان. واته قۆناغێکی پێنج ساڵه و قۆناغێکی 1 ساڵه. له وێدا هه‌وڵم دا که‌مێ زانیاری له سه‌ر به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده کردنی مناڵان له‌و دوو قۆناغه روون بکه‌مه‌وه. دوای قۆناغی یه‌ک ساڵه مناڵان ده‌چنه قۆناغی خوێندنی ئیجباری، ئه‌م قۆناغه تا ته‌مه‌نی 16 ساڵی درێژه‌ی هه‌یه. له‌م به‌شه هه‌وڵ ده‌ده‌م چه‌ند قوتابخانه‌یه‌کی سویدی به نموونه باس بکه‌م:
Vaxjo، له شاری Teleborg ، گه‌ڕه‌کی Ljunggallesskolan1 - خوێندن له قوتابخانه‌ی
ئه‌م قوتابخانه‌یه پۆلی 1 تا 6 تێدایه. قوتابخانه‌که پێکهاتووه له سێ 3 یه‌که، هه‌ر یه‌که‌یه‌ک پۆلی 1 تا 6 له خۆ ده‌گرێ. دکتۆریک و سسته‌رێک هه‌فته‌ی دوو ڕۆژ کار ده‌کن. قوتابخانه‌که سه‌نته‌رێکی له خۆگرتنی مناڵانی که‌م ئه‌ندامی تێدایه.
بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌که زۆر دوور و درێژ نه‌بێت و لای خوێنه‌ر زوو وێنه‌یه‌کی باشی لا دروست بێت، ته‌نها باسکردنی پۆلی شه‌شم هه‌ڵبژارد.
پۆلی 6 :
کاتی ده‌وام: سه‌عات 8.10 – 14.30 دوای نیوه‌ڕۆ – تا ته‌مه‌نی 11 ساڵان مناڵان ده‌توانن له دوای ده‌وام بمێننه‌وه بۆ چاودێریکردن. – مناڵه که‌م ئه‌ندامه‌کان له هه‌ندێ وانه له پۆلدا داده‌نیشن، له هه‌ندێکی تر سه‌رپه‌رشتیاری تایبه‌تی و له پۆلێکی تر وانه وه‌رده‌گرن – هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌وه‌نده‌ی بکرێت یه‌ک مامۆستا بۆ چه‌ند ساڵێک له یه‌ک پۆلدا وانه بڵێته‌وه، به تایبه‌تی له پۆله‌کانی 3،4،و 5 . – به یانیان وه‌ک کوردستان مامۆستا به‌یانی باش له خوێندکاره‌کان ده‌کات- په‌یوه‌ندی نێوان مامۆستا و خوێندکار زیاتر په‌یوه‌ندییه‌کی هاوڕێیانه‌یه- مامۆستا هه‌ر له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه باسی یاساکانی پۆل و په‌یوه‌ندی خوێندکار و مامۆستا ده‌کات.
وانه‌کانی پۆلی 6
وانه‌کانی له‌م پۆله ده‌وترێنه‌وه بریتین له 14 وانه، به‌م ناوانه:
1- زمانی سویدی – 2- بیرکاری -3- ئنگلیزی – 4 – موزیک-5- هونه‌ر ( وێنه و راهێنانی ده‌ستی ) – 6 – زمانی فره‌نسی، ئه‌ڵمانی یا ئسپانی – 6 – وه‌رزش -7 – دارتاشی – 8 – کاری چنین و به‌رگدوری – 9 – نامه گۆڕینه‌وه له نێوان خوێندکاره‌کان – 10 – جوگرافیا – 11- مێژوو – 12- زینده‌وه‌رزانی – 13 – زانست ( فیزیا و کیمیا) – 14- لێدوان له سێکس وانه‌کانی فره‌نسی، ئه‌ڵمانی، مۆسیقا، ئسپانی و دارتاشی و کاری ده‌ستی هه‌ر یه‌که و مامۆستای تایبه‌تی خۆی هه‌یه. وانه‌کانی تر ده‌توانرێت له لایه‌ن یه‌ک مامۆستاوه بوترێته‌وه.
زۆر جار خوێندکاران دابه‌ش ده‌کرێن به سه‌ر چه‌ند گروپێکی بچوکدا، به تایبه‌تی له وانه‌ی پراکتیکی فیزیا ( تاقیگا). هه‌ندێک جار به شێوه‌ی کلاسیکی وانه ده‌وترێته‌وه، هه‌موو خوێندکاره‌کان پێویسته هه‌مان راهێنان ئه‌نجام بده‌ن. زۆر جاریش ده‌کرێت به رێگای جیاجیا کار بکرێت، هه‌ر خوێندکارێک به پێی توانا و خێرایی خۆی کار ده‌کات، به تایبه‌تی له بیرکاری و فیزیا. خوێندکاره به تواناکان پرسیاری زیاتریان ده‌درێتێ. له پۆلێکدا به تاک، به گروپ یان هه‌موو پێکه‌وه کار ده‌کرێت. هه‌ندێ جار یه‌ک هه‌فته‌ی ته‌واو خوێندکاره‌کان له سه‌ر یه‌ک پرۆژه کار ده‌که‌ن.
زمانی سویدی: زیاتر بایه‌خ ده‌درێت به رێزمان و داڕشتن، خوێندنه‌وه و نوسین. خوێندکار پێویسته راپۆرت بنوسێته‌وه و بۆ گروپه‌که‌ی بیخوێنێته‌وه ( مه‌به‌ست له جورئه‌تکردنه له قسه‌کردن و خوێندنه‌وه به رامبه‌ر ئاماده‌بووان).
ئنگلیزی: له قۆناغی چواره‌مه‌وه ئنگلیزی ده‌خوێندرێ. له پۆلی شه‌ش زیاتر خوێندکار، گۆرانی وتن، پێکه‌وه ئاخاوتن، فێرموونی وشه و دروستکردنی رسته و کورته نامه نوسین. هه‌فته‌ی 4 سه‌عات ئنگلیزی ده‌خوێندرێ.
بیرکاری : رۆژانه 1 سه‌عات بیرکاری ده‌خوێندرێ. به تاک و کۆ کار ده‌کرێت. هه‌ر خوێندکارێک ده‌توانێ به پێی توانا و خێرایی خۆی سه‌ربه‌خۆ کار بکات.
فره‌نسی، ئه‌ڵمانی و ئسپانی: خوێندکار ده‌توانێت یه‌کێ له‌م سێ زمانه هه‌ڵبژێرێت. ئه‌وانه‌ی له زمانی سویدی خراپن به تایبه‌تی مناڵه بێگانه‌کان ده‌توانن هیچ یه‌کێ له‌م 3 زمانه نه‌خوێنن. ئه‌م خوێندکارانه زیاتر بایه‌خ به سویدی ده‌ده‌ن.
وه‌رزش: هه‌فته‌ی دوو جار سپۆرتی جۆراوجۆر ده‌کرێت.
کاری ده‌ستی: کۆرسێک کاری دارتاشی ده‌خوێنن، کۆرسیکی تر کاری چنین. له گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا وانه‌ی وێنه‌کێشان و بۆیاغ کردن ده‌وترێته‌وه.
نامه گۆڕینه‌وه: مامۆستایان هه‌وڵ ده‌ده‌ن رۆژانه ماوه‌ی ده خۆله‌ک خوێندکاره‌کان له گه‌ڵ یه‌ک مه‌سج بگۆڕنه‌وه، به مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی و پشودانی ده‌رونی.
رۆشنبیری سکسی: مه‌رج نییه له هه‌موو پۆلێکدا باس بکرێت. به ڵام مامۆستا له هه‌ندێ پۆلدا
بایه‌خی پێ ده‌دات. رۆژانی هه‌ینی کچان و کوڕان ده‌توانن باوه‌ش به یه‌کدا بکه‌ن، به مه‌رجێک، کوڕ ده‌بێت قات و بۆین باخی له به‌رکردبێت و کچیش ته‌نوره‌ی جوان و ته‌نگ. ئه‌م جۆره جلانه به مانای ئاماده‌یی کوڕ و کچه بۆ باوه‌ش له یه‌ک گرتن.
وانه زانستییه‌کان: وانه‌کانی جوگرافیا، زینده‌وه‌رزانی، مێژوو، و زانست به شێوه‌ی کۆرسی دوو مانگی یه‌ک له دوای یه‌ک ده‌وترێنه‌وه، واته ئه‌م بابه‌تانه هه‌موو له یه‌ک کاتدا ناوترێنه‌وه. زۆرجار ئه‌م بابه‌تانه تێکهه‌ڵکێش ده‌کرێن و پێکه‌وه ده‌گونجێندرێن.
بابه‌تی جوگرافیا بۆ نموونه: له پۆلی 4 ته‌نها جوگرافیای سوید ، له 5 جوگرافیای ئه‌وروپا، له 6 جوگرافیای دونیا
کۆمپیوته‌ر : تا ئه‌م قۆناغه خوێندکار شاره‌زایی باشی له کۆمپیوته‌ر په‌یدا کردووه، بۆیه لێره کۆمپیوته‌ر به کار ده‌ێت بۆ:
1- نوسینه‌وه‌ی راپۆرت 2- گه‌ڕان به دوای زانیاری‌دا له ئنته‌رنێت 3- له سایتی پۆله‌که خوێندکار ده‌توانێ ئاگاداری به‌رنامه‌ی پۆله‌که‌ی و ئه‌و ئه‌رکانه‌ی پێویسته له ماڵه‌وه ئه‌نجامی بدرێت.
ئایین : لێدوان و دایه‌لۆگ له‌سه‌ر ئایینه جۆراو جۆره‌کان ده‌کرێت له پۆلدا. ئیسلام یه‌کێکه له‌و ئایینانه، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه خوێندکار زانیاری هه‌بێت له ئایینه‌کان و یه‌کتری قبوڵ بکه‌ن، را جیاوازه‌کانی یه‌کتر بخوێننه‌وه.
کێشه‌کانی په‌روه‌رده: 1- بوونی به‌ره‌ڵایی و نه‌بوونی گوێ ڕایه‌ڵی لای خوێندکاران – 2- که‌می بێڕێزی خوێندکاران به‌رامبه‌ر مامۆستا – 3 – زۆر له خوێندکاران ئه‌دائی باشیان نییه له قوتابخانه - 4 – خوێندکاران پێیان وایه ده‌توانن زۆر شت بکه‌ن بۆیه زۆر سنووری خۆیان ده‌به‌زێنن – 5 – مامۆستا زۆر هیلاکه به تایبه‌تی له روی ده‌رونییه‌وه، ئه‌مه‌ش له دوای ته‌مه‌نی 50 ساڵی به ده‌ر ده‌کوێت. بۆیه ده‌بیندرێت له‌م ته‌مه‌نه زۆر له مامۆستاکان داوای مۆڵه‌ت ده‌که‌ن بۆ پشودانی ده‌رونی. ئه‌م کێشانه له هۆڵه‌نداش به دی ده‌کرێت، به ڵام که‌متر. ( له به‌شی داهاتوو باسی ده‌که‌م) -5 – ئاستی خویندکار له بیرکاری تا ڕاده‌یه‌ک نزمه، به هۆی به کارهێنانی کۆمپیوته‌ر و حاسبه.
تاقیکردنه‌وه:
سیسته‌می په‌روه‌رده له ئه‌وروپا وا ناوی ده‌رکردوه که تاقیکردنه‌وه‌ی تێدا نییه. له‌م وڵاته دوای ته‌واوکردنی هه‌ر چاپته‌رێک خوێندکار تاقیده‌کرێته‌وه له چۆنیه‌تی تێگه‌شتنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی وه‌ریگرتووه. له پۆلی 9 له وانه‌کانی بیرکاری، سویدی و ئنگلیزی تاقیکردنه‌وه‌ی گشتی ده‌کرێت.
ئه‌م جاره هه‌م پرسیاره‌کان و هه‌م وه‌ڵامه‌کان بۆ مامۆستا و پسپۆرانی کوردستان به جێ ده‌هێڵم. بزانن دوای چه‌ند ساڵی تر ده‌توانرێ له کوردستان پۆلی شه‌ش به‌و شێوه‌یه به رێوه ببردرێت!!