به‌شی { 3 }
له دوو به‌شی پێشودا زیاتر باسم له سیسته‌می سویدی کرد به تایبه‌تی قۆناغه‌کانی 1 بۆ 9، به کورتیش باس له کێشه‌کانی سیسته‌می خوێندنم کرد له سوید. له‌م به‌شه هه‌وڵ ده‌ده‌م، پسپۆرانی کوردستان ئاشنا بکه‌م به سیسته‌می خوێندنی هۆڵه‌ندی، جیاوازییه‌کانی له گه‌ڵ سیسته‌می سوید، ئه‌گه‌ری سودوه‌رگرتن له‌م دوو سیسته‌مه و راده‌ی پێڕه‌وکردنی له کوردستان له ئێستا و بۆ چه‌ند ساڵی ئایینده.
1- سیسته‌می سوید
- سیسته‌می هۆڵه‌ندی
له‌م هێلکارییهی خواره‌وه هه‌وڵم داوه به وردی سیسته‌می خوێندن له هۆڵه‌ندا روون بکه‌مه‌وه، تا خوێنه‌ر بتوانێ له گه‌ڵ سیسته‌می سوید و کوردستان به راوردی بکات.
ئاراسته‌ی تیره‌کان ( سهم ) واته خوێندکار ده‌توانێت ئاستی خوێندن بگۆڕێ به پێی توانا و ویستی خۆی، له ئاستی نزم بۆ به‌رز، وه به پێچه‌وانه‌وه؛
1- خوێندنی تایبه‌ت و به‌ره‌و پێشبردنی : ئه‌م خوێندنگایه تایبه‌ته به خوێندکاری که‌م توانا، که‌م ئه‌ندام و هه‌موو ئه‌و مناڵانه‌ی ناتوانن له قوتابخانه‌ی ئاسایی له خوێندن به‌رده‌وام بن.
2- خوێندنی پیشه‌یی و پراکتیک ( عملی) 6 ساڵ؛ 3 – قۆناغی بنه‌ڕه‌تی به ئاراسته‌کردنی پیشه‌یی( 4 ساڵ )؛ 4- قۆناغی ناوه‌ندی به ئاراسته‌کرنی فیرکردنی کار 4 ساڵ؛ 5- تێکه‌ڵکردنی ( قۆناغه‌کانی 3 و 4 ) - 6– قۆناغی تیۆری ( نڤری ) 4 ساڵ 7 – قۆناغی ئاماده‌یی به‌رز 5 ساڵ 8 – خوێندنی ئاماده‌کردن بۆ فێربونی زانسته‌کان 6 ساڵ ؛ 9 – خوێندن بۆ کاری یاده‌ده‌ری ( 0،5 – 1 ساڵ)؛ 10 – خوێندنی پیشه‌یی بنه‌ڕه‌تی 3 ساڵ 11 – خوێندنی پیشه‌ی دیاریکراو 2- 4 ساڵ؛ 12 – خوێندی ناوه‌ندی کار 3-4 ساڵ؛ 13- خوێندنی ته‌خه‌سوسی ( تخصص) 1 – 2 ساڵ ؛ 14- خوێندنی باڵا بۆ فێربونی کار؛ 15 – زانکۆ 4 ساڵ ( دکتۆری دان 5 ساڵ، کۆلیجی پزیشکی 6 ساڵ ).
له دوو ساڵی یه‌که‌می قۆناغی سه‌ره‌تایی ( گروپی 1 و 2 ) هه‌وڵ ده‌درێت بنه‌مایه‌یه‌ک دروست بکرێت بۆ ده‌ست پێکردن به خوێندنی ته‌واو له گروپی 3. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه له هۆڵه‌ندا هه‌وڵ ده‌ده‌ن له گروپی یه‌که مناڵ را بێنن له سه‌ر تاقیکردنه‌وه ( زیاتر تاقیکرندوه‌ی زاره‌کی)، چونکه پسپۆران پێیان وایه ئه‌مه ده‌بێته هانده‌رێک بۆ زیاتر خۆ ماندووکردنی خوێندکار به وانه‌کان. جگه له‌مه‌ش ده‌رده‌که‌وێت که هه‌ر مناڵێک چه‌ند پێویستی به یارمه‌تی مامۆستا هه‌یه. لێره‌وه مامۆستا ده‌ست به‌کار ده‌بێت به گوێره‌ی ئاستی هه‌ر خوێندکارێت. هه‌وڵ ده‌درێت تا بکرێت ئاستی خوێندکار بگێنرێته ئاستی ده‌رچوون، تا بشکرێت خوێندکار نه مێنێته‌وه له یه‌ک پۆلدا. ئه‌گه‌ر خوێندکار نه‌گه‌یشته لانی که‌می ئاستی ده‌رچون، لام حاڵه‌ته ئه‌و خوێندکاره دهنێرترێته قوتابخانه‌ی تایبه‌تی ( بڕوانه ئاره‌سته‌ی تیری نێوان قۆناغی سه‌رتایی و تایبه‌ت).
له هۆڵه‌ندا هه‌موو قۆناغێکی خوێندن به تاقیکردنه‌وه کۆتایی دێت.
* کاری ئیداری ئاڵۆزه و زۆر به ناویه‌کدا چووه، کاری زۆر ده‌وێ. کارمه‌ند و مامۆستا ئه‌رکیان زۆره. سیسته‌می سوید له‌م روه‌وه ساده و سانا تره.
* خوێندکار به خاڵه‌ی سه‌ره‌کی و ناوه‌ند وه‌رگیراه؛
* مافی ته‌واوکردنی خوێندنی بۆ هه‌موو تاکێکی هۆڵه‌ندی دابینکراوه؛
* دابه‌شبونی خوێندکار به‌سه‌ر زۆر ئاستی جیاواز، خوێندکار بواری گۆڕینی ئاستی خوێندنی زۆره. له سیسته‌می سویدی ئه‌م بواره که‌متره.
* له هۆڵهنهندا مناڵ له 4 ساڵی ده‌چێته قوتابخانه. خوێندنی سه‌ره‌تایی له گروپی 1 تا گروپی 8 . له گروپی 8 تاقیکردنه‌وه‌ی گشتی ده‌کات. بۆ هه‌ڵبژاردنی یه‌کێ له ئاسته‌کانی قۆناغی ناوه‌ندی ( بڕوانه هێلکاری ژماره 2 )، هه‌ڵسه‌نگاندی مامۆستا، نمره، رای دایک و باوک و ئاره‌زوی خوێندکار به هه‌ند وه‌رده‌گیرێ.
* له هه‌ردوو وڵات بایه‌خدان به خوێندنی زمانی بێگانه زۆره و لێکچونی ته‌واو هه‌یه.
* له هه‌ردوو وڵات لێکچونی زۆر هه‌یه له سه‌ر پرۆگرامی خوێندن؛
* له هه‌ردوو وڵات په‌یوه‌ندی نێوان خوتابخانه و ماڵه‌وه به هێزه.
* له سوید باخچه‌ی ساوایان و قوتاتابخانه سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ن، مناڵان له ژێر یه‌ک چه‌تردان. له هۆڵه‌ندا لێک جیاکراونه‌ته‌وه.
فێربوونی چه‌ند زمانێکی بێگانه بۆ؟
وڵاتانی ئه‌وروپی له یه‌ک یه‌کێتیدا کۆبونه‌ته‌وه، له‌م یه‌کێتییه هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ لێک نزیکبونه‌وه و یه‌کبوون له رووی : سیاسی، ئابوری، که‌لتوری ...تاد. ئه‌و زمانانه‌ی له زۆربه‌ی واڵاتانی ئه‌وروپی دهخووێندرێ بریتین له: ئنگلیزی، فره‌نسی، ئه‌ڵمانی و ئسپانی. له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه:
1- خه‌ڵکی ئه‌وروپی به پێچه‌وانه وڵاتانی رۆژهه‌ڵاته‌وه خه‌ڵکێکی به جوڵه‌ن و زۆر حه‌ز له گه‌شتیاری ده‌که‌ن. ئاماری ساڵانه‌ی ژماره‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی روو ده‌که‌نه هه‌ر یه‌کێ له‌م وڵاتانه ده‌گاته چه‌ندین ملیۆن گهشتایار. خاسیه‌تیکی تری گه‌شتیاری ئه‌م وڵاتانه هه‌وڵدانه بۆ به‌لای که‌مه‌وه خۆ ئاشناکردنه به زمان و که‌لتوری ئه‌و وڵاته‌ی گه‌شتی بۆ ده‌که‌ن.
2- ده‌رگای خوێندن له زانکۆکان، کارکردن، نیشته‌جێبوون و بازرگانی ئه‌م وڵاتانه بۆ خوێندکار و هاوڵاتی هه‌ر وڵاتێکی تر له چوارچێوه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا کراوه‌یه؛
له ئه‌نجامی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه و ئه‌و ئه‌زمونه‌ی هه‌مه له سیسته‌می ئه‌وروپی بۆم ده‌رکه‌وت، ئه‌م سیسته‌مه قورسه له کوردستان له‌م کاته‌دا پیاده بکرێت. وا هه‌ست ده‌که‌م دوای 8 ساڵی تر باجی ئه‌م سیسته‌مه نوێیه بده‌ینه‌وه. باشتر وایه له جیاتی به کارخستنی، پێشوه‌خت هه‌وڵ بده‌ین که‌ره‌سته مرۆیی و مادییه‌کانی بۆ دابین بکه‌ین.
له کۆتاییدا هیوادارم پسپۆرانی په‌روه‌رده له کوردستان بییر له سیسته‌مێ بکه‌نه‌وه له گه‌ڵ ئاستی کوردستان بگونجێ.
بۆ زانیاری زیاتر له‌م باره‌وه ده‌توانن به‌م ناونیشانه په‌یوه‌ندی بکه‌ن.
[email protected]