Print
 
 رزگار كردنی‌ جه‌له‌ولا و سه‌عدییه‌
هه‌لێكی‌ تری‌ مێژوی‌ ئه‌گه‌ر له‌ده‌ستی‌ نه‌ده‌ین
نوسه‌ر:  رۆڤان سه‌روه‌ت
Monday, November 24, 2014

شه‌ڕی‌ چه‌ند ساڵه‌ی‌ كورد له‌گه‌ڵ رژێمه‌ داگیركه‌ره‌ یه‌ك له‌دوای‌ یه‌كه‌كانی‌ عێراق، به‌تایبه‌ت تریش رژێم ره‌فتار فاشی‌ به‌عس له‌سه‌ر خاك و دان نه‌نان بوه‌ به‌ خاكی‌ پیرۆزی‌ كوردستان، كه‌ هه‌ر له‌و شه‌ڕانه‌ به‌دواوه‌ رژێمی‌ به‌عس به‌ چه‌ندین بڕیاری‌ شۆفێنی‌ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ ئێستا كورد پێی ده‌ڵیت داگیركراو و خاكی‌ كوردستانه‌ ده‌رنجامی‌ به‌ ته‌عریب و ته‌بعیس و ته‌هجیر و گۆڕینی‌ دیمۆگرافیای‌ ئه‌و ناوچه‌ كوردستانیانه‌ لێكه‌وه‌ته‌وه‌، خه‌ڵكه‌ ره‌سه‌نه‌كه‌ی‌ راگوێزران و له‌بری‌ ئه‌وان عه‌ره‌بی‌ ناوچه‌كانی‌ خوارو و ناوه‌ڕاست هێنرایه‌ شوێنی‌ هه‌ر سه‌عدییه‌ و مه‌نده‌لیه‌وه‌ تا زوممار و شه‌نگال. له‌ دوای‌ روخانی‌ رژێمی‌ به‌عس، سه‌ركرادیه‌تی‌ سیاسی‌ كورد كه‌ چونه‌وه‌ به‌غدا و حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ عێراقیان بۆ برا ئۆپۆزسیونه‌كانی‌ دوێنی‌ له‌ شیعه‌ و سونه‌ رێكخسته‌وه‌. ده‌ستور نوسرایه‌وه‌ و مافه‌كانی‌ كورد له‌ چوارچێوه‌ی‌ كاغه‌زێكی‌ قانونی‌ رێكخرایه‌وه‌ و گه‌لی‌ عێراق ده‌نگی‌ پێدا له‌ناو ماده‌كانی‌ ده‌ستوریش مادده‌ی‌ 140ی‌ ده‌ستور كه‌ تایبه‌ت به‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان. به‌ڵام تائێستا یه‌ك هه‌نگاو له‌و ماده‌یه‌ نه‌چوینه‌ پێش به‌هۆی‌ ململانێی سیاسی‌ و حوكمڕانی‌ عێراقی‌ دوای‌ سه‌دام.

ده‌ركه‌وتنی‌ داعش و گرتنی‌ ناوچه‌ سونیه‌كانی‌ موسڵ و حه‌ویجه‌ و تكریت و دیاله‌، هه‌نگاوێكی‌ باش بو بۆ دوباره‌ پاراستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ناوچه‌ كوردیانه‌ی‌ كه‌ هاوسنورن له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب له‌لایه‌ن هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستانه‌وه‌، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای‌ قوربانیه‌ كانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌هید و بریندار، به‌ڵام پاراستنی‌ سنوری‌ كوردستان به‌درێژایی 1050 كم له‌ده‌ستی‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ داعش و كۆنه‌ به‌عسیه‌كان كه‌ هاوسنورن له‌ خاكی‌ كوردستان و له‌ قوڵایی ناوچه‌دابڕاوه‌كاندن وایكر سه‌ره‌ڕای‌ زیانه‌كان له‌ هه‌ندیك شوێن له‌وانه‌ شەنگال و زوممار و مه‌خمور و قه‌ره‌ته‌په‌ و جه‌له‌ولا و سه‌عدییه‌، كه ‌به‌شێكیان كه‌وتنه‌ ده‌ستی‌ داعش، به‌ڵام ئیراده‌ی‌ به‌هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ و ئاوڕدانه‌وه‌ی‌ هاوپه‌یمانان زۆربه‌ی‌ ئه‌و شوێنانه‌ رزگاركران و پێشمه‌رگه‌یان لێ نیشته‌جێ كرا. دواترینیان رزگاركردنی‌ جه‌له‌ولا و سه‌عدییه‌، كه‌ دو ناوچه‌ی‌ كوردستانی‌ و خاكی‌ كوردستانین و دو شوێنی‌ سه‌ربازی‌ و بازرگانی‌ و ستراتیژی‌ گرنگن بۆ ئاینده‌ی‌ كوردستانی‌ بونی‌ ئه‌م سنوره‌. ئێستا جه‌له‌ولا پێشمه‌رگه‌ی‌ تێدایه‌ و به‌شێكی‌ زۆری‌ به‌هۆی‌ شه‌ڕ و دڵڕه‌قی‌ داعشه‌وه‌ خاپوره‌. سه‌عدیه‌ش سوپای‌ عێراق و میلشیاكانی‌ شیعه‌ی‌ تێدایه، ئه‌مه‌ش ئاینده‌یه‌كی‌ ترسناكی‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌و سنوره‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر رێكه‌وتنی‌ سیاسی‌ و سه‌ربازی‌ نه‌بێت، مه‌حاڵه‌ ئه‌و میلیشیا شیعانه‌ و سوپای‌ عێراقی‌ ئه‌و سنوره‌ چۆڵبكه‌ن، ئێستا كاتی‌ ئه‌وه‌یه‌ هێزی‌ رێكخراوی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان دور له‌ ململانێی‌ حیزبه‌كان به‌ ئاڵای‌ كورستان له‌و سنورانه‌ بن و ته‌واوی‌  ئه‌و ناوچانه‌ هه‌تا پشتی‌ قه‌ره‌ته‌په‌ و بۆ زنجیره‌ چیای‌ حه‌مرین له‌ داعش پاكبكرێته‌وه‌ و هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ لێ جێگیر بكریت، ئه‌ركی‌ له‌مه‌ودوای‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش بۆ ئه‌و سنوره‌ گه‌یاندنی‌ ده‌ستی‌ هاوكاری‌ و ئاوه‌دانی‌ و بایه‌خ دان به‌ كه‌رتی‌ كشتوكاڵ و نه‌وت و سامانی‌ مرۆیی، كه‌ گه‌نجێكی‌ زۆری‌ بێكار له‌و سنوره‌ هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت خه‌ڵكی‌ ره‌سه‌نی‌ ناوچه‌كه‌ له‌ كورد و عه‌ره‌ب و توركمان، له‌ چوارچێوه‌ی‌ هێزێكی‌ رێكخراویی پێشمه‌رگه‌ رێك بخرێن و خۆیان بپارێزن و چیدی‌ چاوه‌ڕیی سوپای‌ عێراق نه‌كه‌ن. ده‌بێت ئاوه‌دانی‌ و خزمه‌تگوزاری‌ ئه‌و ناوچانه‌ له‌ به‌رنامه‌ی‌ له‌ پێشینه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بیت له‌ هه‌مو بواره‌كان، رۆلی‌ سه‌ره‌كی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانیش  چاودێر بێت بۆ به‌ هاناوه‌چونی‌ ئه‌و ناوچه‌ كوردستانیانه‌ هه‌مو ئه‌مانه‌ هۆكارن بۆ پاراستنی‌ ئه‌و ناوچانه‌، چیدی‌ جارێكی‌ تر ئه‌و له‌ چوارچێوه‌ی‌ هه‌ندێك به‌رژه‌وه‌ندی‌ پاراستنی‌ ئه‌و سنوره‌ به‌رفراوانه‌ راده‌ستی‌ سوپای‌ عێراق نه‌كرێت وه‌ك چۆن له‌ ساڵی‌ 2008 له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئۆپه‌راسیونه‌كانی‌ به‌شایرولخه‌یر پێشمه‌رگه‌ كشایه‌وه‌ و خه‌ڵكی‌ سنوره‌كه‌ش ناچاربون چۆڵی‌ بكه‌ن، به‌تایبه‌ت كورد و سوپاشمان بینی‌ به‌رگه‌ی‌ یه‌ك شه‌ڕی‌ داعشی‌ نه‌گرت و هه‌مو چه‌كه‌كانیان راده‌ستی‌ داعش كرد، بۆیه‌ ئه‌م هه‌له‌ی‌ ئه‌م جاره‌ دوا هه‌لی‌ زێرینه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و سنوره‌ و پاراستنیه‌تی‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ تیرۆر و نه‌پاراستنی‌ له‌لایه‌ن سوپای‌ عێراق.
Sbeiy.com © 2007