Print
 
 دۆخەکە وەک خۆی!
نوسه‌ر:  ئامانج هەرتەلی
Thursday, December 18, 2014

 هەرێمی کوردستان بەهۆی سەرکێشی بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندی باڵا، لەژیر پشتگیری هەندێک هێزو لایەنی ناوخۆی و دەرەکی، کەوتە تەنگەتاوی و پەلەکردن لە بەڕێکردنی نەوت  بۆدەرەوە، حکومەتی عێراقی بەو هەمو شڵۆقی و ناجێگیرەی خۆی کەوتە پەرچەکردار، لەدژی حکومەتی هەرێم و سەرنجام حکومەتی هەرێمی توشی قەیرانێکی گەورە کرد لەڕوی سیاسی و ئابوریەوە.

بڕینی بوجە لەلایەن حکومەتی عیراق دەرگای لەسەر کۆمەڵێک گرفتی کردەوە، ئەوگرفتانەی زەمەنێکە خەڵکی پسپۆر و شارەزایانی سیاسی و هێزو لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن پەنجەیان خسبۆسەر، دەسەڵات داری کوردیان لە هەرەمەکی بەکارهێنانی دەسەڵات ئاگادار کردبۆوە، بەڵام ئەو دەسەڵاتەی لە دەلاقی ماڵی خۆیەوە تەماشای دەرەوەی دەکرد، گوێی بەهیچ دەنگێک نەدا، بۆئەوەی خەمی داهاتوی خۆی بخوات.

بڕینی بوجە بە گۆرینی دەموچاوەکان، نەک هەر دەرگای خۆشگوزەرانی نەکردەوە، بەڵکو پەردەی لەسەر ئەوراستیە هەڵماڵی کە سیاسەت مەدارانی کورد، لەبەرامبەر مافەکانی گەلەکەی بێ باک و دەست و پێ بەستراو و ئایندەی رونیان پێنیە، دوای ئەوەی مالیکی گۆرادرا بە عەبادی وتیان دۆخەکە باش دەبێ و مالیکی دکتاتۆرە، بەڵام لە یەکەم دەرکەوتنی عەبادیدا ئاماژەکانی رون نەبون.

عەبادی لەسەرتاوە هیچ نەخستە سەبەتەی کورد، ئەوسەبەتەیەی کورد داینابو کە مالیکی پری نەکردبو، عەبادی بۆیان پرکات، بەڵام عەبادی نەک هەرهیچی نەخستە ناو بەڵکو عەبادی لاشی لێنەکردوە و کوردیش بەسەبەتەیێکی بەتاڵ، رویکردە دیواخانی عەبادی، ئەو سەبەتە پرەی کورد هەمو رۆژێک هەرشەی پێ لە عەرەب دەکرد، بەبرینی بوجە کۆتای پێهات و چیتر عەرەب هەرەشەکانی کورد نایترسێنێ.

دوای ئەوەی عەبادی بۆی دەرکەوت ئەوەی سەرانی کورد دەیڵێن و ئەوەی ئەوان لێدەترسان ئەوەندە گرنگ نیە، بۆشیان دەرکەوت کورد بەهەموشتێ رازیە، دواجار وەک مالیکی بەبیانوی نەبونی بوجە، درێژە بە برینی بوجە دەدات  بۆ ئەوەی گەلی کورد توشی قەیرانی گەورەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری بێت و لەپێشکەوتن دایببرێت و کۆمپانیاکانی خزمەت گوزاری ناچار بە پاشەکشەبکات، رو لەخوار و ناوەراستی عیراق بکەن، کوردستان لەروی پێشکەوتن و ئاوەدانی بخاتە پاش.

لەهەمانکاتیشدا دەسەڵاتدارانی هەرێم ئەم هەنگاوەی عەبادیان بەلاوە پەسەندە، بۆئەوەی گوشاری ئەوەیان لەسەر دروست نەبیت کە نرخی سوتەمەنی کەم کەنەوە، لەکاتیکدا دوای ئەوەی بریاریاندا، لەم مانگەدا دو موچەبدەن بەهاوڵاتیان، دەنگی کەم کردنەوەی بەنزین بەهۆی نەمانی قەیرانەکە بەرز بۆوە، لەهەمان کاتیشدا نایانەوێ میللەت گەشەبکات و لەخۆشیدابژیت، ئەگەرنا دەسەڵات دارانی هەرێم بری لە سەدا 17 ی کۆی داهاتی عیراق لە کوێیە و چوە بۆکوێ ؟ تا مالکی لەدەسەڵات بوە، ئێستاش کە عەبادی لەدەسەڵاتە لەکوێیە؟ بۆ وەر نگیراوەتەوە ؟ چوە بۆ کوێ؟

بەڵام بەداخەوە دەسەڵات دارانی ئەم هەرێمە، ئەو گەفو کوڵەی دەیانکرد بەدڵی هەندێک دوژمنی کورد، بەزیانی گەلەکەیان تەواوکرد، ئەگینا هاتنی عەبادی  چی لەدۆخەکە گۆری ؟ دۆخەکەی وەک پێشو هێشتەوە، سەرەنجام گەلەکەیان کرد بەقوربانی بەرژەوەندی هەندێک وڵات و ئەوڵاتانەش ئاواتیان زەلیل بونی گەلی کوردە.
Sbeiy.com © 2007