|
نامەکەی بارزانی بۆ وەزیری پێشمەرگە - ( ٢ ) |
نوسه‌ر: مه‌لا فه‌رمان
|
Tuesday, December 30, 2014 |
بەڵێ، بۆ پشتیوانی ناوەڕۆک و رێنماییەکانی ئەو نامەیە، دوبارە دەڵێم "هەرکەسێ دژ بەم هەنگاوە بوەستێ و کۆسپی بۆ دروست بکات لای خودا و مێژو لە رێزی پیاوچاکاندا تۆمار ناکرێت".
چونکە ئەم هەنگاوە پرۆسەیەکی گرنگە لە پرسێکی نیشتمانی مەزندا، بۆیە زەمانەتی سازکردنی زەمینەی سەرکەوتنی یەکە یەکەی هەنگاوەکانی زۆر پێویستە، بۆیە هەر تەگەرەیەک بۆ ئەم پرۆسەیە دروست بێت دورنیە درزی گەورە بخاتە نێو ئەو یەکڕیزیە نیشتمانیەی هێشتا لە قۆناغی دەڵەمەییدایە و بەشانوباڵیدا هەڵدەدرێت. هەندێکی تر لە زەمینەسازیەکان بریتین لە:
١- ئیرادەی سیاسی و حیزبی حیزب و تاکەکانی ناو حیزب فاکتەری هەرە سەرەکی سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیەیە. نەبونی ئەو ئیرادەیە کۆسپی هەرە گەورەی بەردەم ئەو ئەرکەیە. بە داخەوە، ئەوەی لە رۆژنامەی هاوڵاتی دەیبینین نمونەیەکە لەو کۆسپانە:
رۆژنامەی هاوڵاتی
مەلا به‌ختیار: سازش ناکه‌ین
«هه‌مو شتێک ده‌بێت گفتوگۆی له‌سه‌ربکرێت و پرۆژه‌ی هاوبه‌شی له‌سه‌ر ههبێو بڕوابهێنین، ئه‌وکاته جێبه‌جێی ده‌که‌ین، ده‌ست له‌هیچ بهرژەوهندیهکی دیموکراسی هاوبه‌شی گه‌له‌که‌مان ههڵناگرینو سازشیش له‌سه‌ر پێگه‌و هه‌یبه‌تی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌هیچ بوارێک‌دا ناکه‌ین».
فه‌رمانده‌یه‌کى یه‌کێتى: پێشمه‌رگه به‌ئاسانى یه‌کناخرێته‌وه
مسته‌فا چاوڕه‌ش، به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى پێشمه‌رگایه‌تى یه‌کێتى، به‌هاوڵاتی وت «نه‌هێشتنى حزبایه‌تى له‌ناو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌بڕیار ناکرێت، به‌ڵکو کاتى ده‌وێت ئه‌گینا هه‌مومان پێمانخۆشه حزبایه‌تى نه‌مێنێت».
هه‌روه‌ها وتی «پێشمه‌رگه ئێستا ئه‌ندامه له‌یه‌کێتى یان لهپارتیداو حزب له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه په‌روه‌رده‌ى کردوه چۆن حزبایه‌تى لێ قه‌ده‌غه‌ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ هێزى چه‌کدار له‌حزب دوربخه‌ینه‌وه ده‌بێت پێشمه‌رگه‌ى ته‌مه‌ن 18 ساڵ وه‌ربگیرێت‌و دابمه‌زرێن "
«ده‌بێت پارتى لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نوه‌رى حاجى عوسماندا بکات»
بڵاوبونه‌وه‌ى نامه‌که‌ى بارزانى هاوکاته له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ى نامه‌یه‌کى ئه‌نوه‌رى حاجى عوسمان دا بۆ وه‌زیرى پێشمه‌رگه که ره‌تیکردۆته‌وه پابه‌ندى بڕیاره‌کانى بێت.
مه‌حمود حاجى عومه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانى کوردستان به‌هاوڵاتی وت «ده‌بێت پارتى‌و وه‌زاره‌ت لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نوه‌رى حاجى عوسمان بکه‌ن"
ئەم جۆرە قسانە راستەوخۆ دژ و پێچەوانەی ئەو رێنماییەی بارزانیە، کە دەڵێت " ٤- پێویستە هەرچی زوتر هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە ڕێکوپێکی یەکبخرێتەوە. بە شێوەیەک کە نابێ حزبایەتی تێدا بێت".
لێرەوە کۆسپەکان دەست پێدەکەن، ئەو حیزبانەی خویان بە هێزی چەکدار و دەزگای هەواڵگریەوە گرتوە، لەو بڕوایەدان بە لەدەستدانی هێزەکەیان پێگە و هەیبەتیان لە ناو میلەتدا نامێنێ و بەرژەوەندیە تاکەکانی حیزبیش دەکەوێتە مەترسیەوە، مەترسی ئەوەش دەکرێت یاسا هەنگاوی دورتر و وردتر و بوێرانە بنێت.
بەشێ لە کادر و سەرکردایەتی ئەم جۆرە حیزبانە پێیان وایە ئەو پێشمەرگانە موڵکی حیزبن و بەرژەوەندی حیزب و سەرکردە دەخەنە سەروی بەرژەوەندی میلەتەوە. ئەمە یەکێکە لەو هەڵانەی ئەو کادرانە توشی بونە، ئەمە راستە کاتێ موچە و رزقی پێشمەرگە لە دەستی پەرپرس و حیزب‌دا بێت. بەڵام لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکانی رابردو سەرەڕای بونی فشارێکی زۆر لەسەر دەنگدەران ئەو دەنگانەی بزوتتنەوەی گۆڕان لە ناو هێزی پێشمەرگە بەدەستی هێنا بە هەڵەداچونی ئەو کادرانەی پشتڕاست دەکاتەوە.
٢- ژمارەی هێزی پێشمەرگەی یەکگرتوی مەیدانی لەژێر ئاڵای وەزارەتی پێشمەرگەدا چەندە. ئەو ژمارەیەی ئێستا هەیە، کە نزیکەی ٤٠٠ چوارسەد هەزار موچەخۆر دەبێت لە سەر میلاکی وەزارەتدا چۆن چارەسەر دەکرێت؟ ئایا هێزی پشتیوان لە کوێی ئەم پرۆسەیەدایە؟
٣- دیاریکردنی ژمارەی ئەو هێزە گرنگە بۆ ساغکردنەوەی بودجە و پۆشتەکردنی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراقدا، وەک ئەوەی دەگوترێ هێزی پێشمەرگە بەشێکە لە دامەزراوەی سوپای عێراق. ئەوەی زاندراوە لە خۆلی پێشوی پەرلەمانی عێراق باس لە پۆشتەکردنی ٩٠ نەوەدهەزار پێشمەرگە کراوە لە چوارچێوەی ئەو وەزارەتەدا. تا ئێستا کێشەی پێشمەرگە و بودجە و پۆشتەکردنی یەکێکە لە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا.
٤- پرسیار دەکرێت و بەشێک لە بەرپرسانی سەربازی بەڕاشکاوی دواخستنی یەکخستنی هێزی پێشمەرگە دەگەڕێننەوە بۆ نەبونی توانای مالی و دابین نەکردنی پێداویستیە سەربازیەکان. ئەگەر ئەمە راستە، ئەی ئێستا لەم بارەوە چی کراوە؟
جگە لەم خاڵانە، دەتواندرێت، دەیان خاڵی تر زیاد بکرێت و قسەی زۆر لەسەر ئەم بابەتە بکرێت و زەمینەسازیان بۆ بکرێت.
بەڵام ئەوەی جێی خۆشحاڵیە:
١- بونی ئیرادەیەکی راستەقینەیە لای وەزیری پێشمەرگە و وەزارەتەکەی.
٢- پشتیوانی و رێنماییەکانی سەرۆکی هەرێم.
٣- ئامادەیی و پشتیوانی شەقامیش لە لوتکەدایە.
٤- ویست و پێخۆشبون و پشتیوانی وڵاتانی کۆمەکبەخش بە کوردستان و عێراق.
ئەوەی دەمێنێتەوە و لە هەمو گرنگتر و دوا بڕیاردەرە بونی ئیرادەی سیاسی گشتی و ئامادەبون و سەخاوەتیە لە هەڵدانەوەی بانکە ژێر زەمینیەکان و بەگەڕ خستنیانە. |
|
|