|
له‌پێناو بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی پیشه‌سازیدا |
نوسه‌ر: ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ساڵح مه‌عروف
|
Sunday, January 4, 2015 |
سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده هه‌م سه‌ره‌تای كۆمه‌ڵێك گۆڕانی ڕیشه‌یی بو له كیشوه‌ری ئه‌وروپا دا، له ده‌رئه‌نجامی (لێكۆڵینه‌وه و بره‌ودان به شێوازه زانستیه‌كان و ڕاڤه‌كردن و كاركردن) چه‌ندین داهێنان هاته كایه‌وه، به‌رده‌وام بون له پێشخستن و داهێنانی نوێ و خستنه‌كاری گشت تواناكان، زۆر وڵات له هه‌مو بواره‌كانی به‌رهه‌مهێنان دا گه‌یشتن به پله‌ی كهشهسهندن، له ساته‌كانی سه‌ر هه‌ڵدان وسه‌ركه‌وتنی شۆڕشی پیشه‌سازیه‌و هه‌تا ئیمرۆش، نه‌ك هه‌ر له ئه‌وروپادا، به‌ڵكو له هه‌مو وڵاتانی جیهاندا، به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌مه پیشه‌سازیه‌كان بۆهه‌ر نه‌ته‌وه‌و وڵاتێك دو واتای هه‌یه:
یه‌كه‌م/ له‌ڕوی ئابوریه‌وه دامه‌زراندن و جێگیركردنی كۆڵه‌كه‌یه‌كی پته‌وی ژێرخانی ئابورییه.
دوهه‌م/ له‌ڕوی سیاسییه‌وه به خوێندنه‌وه‌یه‌كی خێرای هه‌مو كایه‌و بواره‌كانی سیاسه‌ت ده‌گه‌ینه ئه‌و راستیه‌ی كه به‌رهه‌مه پیشه‌سازیه خۆماڵیه‌كان سه‌لمێنه‌ری ناسنامه‌ی شكۆمه‌ندی و زیندویه‌تی نه‌ته‌وه‌یین؟
پێش ئه‌وه‌ی له ڕه‌وشی پیشه‌سازی هه‌رێمه‌كه‌مان بدوێین پێویسته ئه‌وه بزانین كه ده‌زگای ئابوری {كۆمه‌ڵێ یاسا‌و ڕێوشوێنی چه‌سپێنه‌ره، كه ڕه‌وشی كۆمه‌ڵایه‌تی وپه‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی مرۆڤ له ڕێكخراوه به‌رهه‌مداری وكارگوزارییهكاندا دیاری ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌سه‌رچوار كه‌رتی سه‌ره‌كی پێكدێت كه‌بریتین له‌كه‌رته‌كانی (كشتوكاڵی,بازرگانی,پیشه‌سازی,خزمه‌ت گوزاری}.تایبه‌ت به گه‌شه‌ی ئابوری له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش ئه‌و وڵاتانه‌ی كه به‌رهه‌می پیشه‌سازیان به‌رێژه‌یه‌كی سنوردارپهرهی سه‌ندوه,یان هه‌ر له ئارادانییه به وڵاته دواكه‌وتوه‌كان ناسراون.ئایا به شرۆڤه كردن و تێڕوانینمان لهوباسهی سه‌ره‌وه، پێكه‌ی ئابوری هه‌رێمه‌كه‌مان له چ ئاستێكی جیهانی دا ده‌بینرێت؟ له‌م به‌شه نوسینه‌دا كه‌له‌سه‌ر كه‌رتی پیشه‌سازی ئه‌دوێین، سه‌ره‌تا پێویسته ڕه‌وشی مێژوی وههنوكهی پیشه‌سازی وڵاته‌كه‌مانه بخه‌ینه ڕو، تا ڕۆشنترو زانستیانه‌تر درگاكانی ده‌ربازبون له چه‌ق به‌ستوی بكه‌ینه‌وه .
مایه‌ی به‌رز نرخاندنه كه ئه‌مڕۆ له كوردستان دا له بواره جۆراو جۆره‌كاندا به تایبه‌ت له لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه سه‌دان كارگه‌ی به‌رهه‌م هێنهرههن، هه‌ر چه‌نده بونی ژماره‌یه‌ك كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ر هه‌نگاوێكی مژده به‌خشن بۆ پێشخستنی كه‌رتی پێشه‌سازی و بوژانه‌وه‌ی ئابوری و ده‌رفه‌تێكن بۆ ده‌ستكه‌وتنی ده‌یه‌ها هه‌لی كار بۆ بێكاران، به‌ڵام به‌راورد ناكرێن به كارگه به‌رهه‌م هێنه‌ره گه‌وره‌كان له ڕابردودا، له ساڵانی پێش ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991 دا له هه‌رێمی كوردستانی باشوردا چه‌ند كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌م هێنه‌ر هه‌بون كه به هه‌زاره‌ها هه‌لی كاری تیا دهستهبهركرابو، به نمونه: ته‌نها له سنوری پارێزگای سلێمانی دا { له ساڵانی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م دا چه‌ند كارگه‌یه‌ك دروستكران، وه‌ك (كارگه‌ی جگه‌ره‌و پوخته كردنی توتن) كه له ساڵانی هه‌فتاكاندا به‌رهه‌می كه‌وته بازاڕه‌وه و به‌رده‌وام بو له كاركردن تاله دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه له كار كه‌وت و پاشان درایه كه‌رتی تایبه‌ت و دواتر له به‌رهه‌مهێنان كه‌وت، له ئیستا دا ژماره‌یه‌ك موچه‌خۆر له‌و كارگه له كاركه‌وتوه دا ده‌وام ئه‌كه‌ن)، (كارگه‌یه‌كی تری به‌رهه‌مهێنه‌ر كارگه‌ی شه‌كر بو كه له ساڵانی حه‌فتاكاندا كه‌وته بواری به‌رهه‌م هێنانه‌وه، پاشان به هۆی شه‌ڕی عێراق ئێران له ساڵی 1987 له ئه‌نجامی بۆردومانی فرۆكه‌وه ئه‌و كارگه‌یه له كاركه‌وت، و هه‌تا ئیستاش وه‌ك كارگه‌یه‌كی وێرانه ماوه‌ته‌وه)، هه‌روه‌ها(كارگه‌ی جل وبه‌رگی ئاماده‌كراو له ساڵانی پێش ڕاپه‌ڕین هه‌تا كۆتای ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنه‌ری به‌رچاو بو، بازاڕی پۆشاك پڕ به‌رهه‌می جل و به‌رگی ئاماده‌كراوی ئه‌و كارگه‌یه بو، پاشان ئه‌و كارگه‌یه‌ش درا به كه‌رتی تایبه‌ت و دواتر به نه‌مانی به‌رهه‌مه‌كانی له بازاڕه‌كان دا ئه‌و كارگه‌یه‌ش چوه خانه‌ی نهبوانهوه)، هه‌روه‌ها (كارگه‌ی چیمه‌نتۆ كه بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵانی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م دا یه‌كه‌م كارگه دامه‌زراو له ساڵانی پێش ڕاپه‌ڕین و دوای ڕاپه‌ڕینیش له كارگه‌ی ( سه‌رچنارو تاسلوجه) دا به سه‌دان كارمهندو كرێكار كاریان ئه‌كرد، لهئیستاش دا كارگه‌كانی چیمه‌نتۆی (تاسلوجه‌و بازیان) له كاردان و ژماره‌یه‌ك كرێكار وكارمه‌ندی بیانی و خۆماڵی كاری تیاده‌كه‌ن )، جگه له كارگه‌كانی جیمه‌نتۆ كه‌تا ئیستاش له كاردان، ته‌نها له سێ كارگه‌ی جگه‌ره و شه‌كر و جل وبه‌رگی ئاماده‌كراو) زیاتر له (3500) كارمهندو كرێكار كاریان تیاده‌كرد، له ده‌ره‌وه‌ی كارگهش كه‌سانێكی زیاتر له‌وه‌ی كه موچه‌خۆری كارگه‌كان بون، هه‌ر له (شۆفێر‌و كاسبكار و دوكاندار و...هتد) به هۆی به‌رهه‌مه‌كانی كارگه‌وه كاری ڕۆژانه‌یان له بازاڕه‌كاندا ده‌ست ده‌كه‌وت، هه‌روه‌ها كارگه به‌رهه‌م هێنه‌ره‌كان هۆكارێكی باشیش بون بۆ بره‌ودان به كه‌رتی كشتوكاڵی، ئاشكرایه كه موادی ئه‌وه‌لی كارگه‌ی جگه‌ره توتنه له‌ساڵانی كاركردنی كارگه‌دا توتن یه‌كێك له به‌رهه‌مه كشتوكاڵیه‌كانی كوردستان بو به تایبه‌ت له ناوچه‌كانی ( شاره‌زور و رانیه‌و پشده‌ر وشارباژێرو كه‌لێك ناوچه‌ی تر توتن ده‌چێنراو یه‌كێك بو له به‌رهه‌مه سه‌ره‌كیه‌كانی جوتیاران، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به كارگه‌ی شه‌كر كه به‌شێك له كه‌ره‌سته‌ی سه‌ره‌تایی بۆ به‌رهه‌م هێنان جهوهندهر بو، كه كارگه‌ی شه‌كر خۆی جه‌ند (مه‌زره‌عه‌یه‌كی) هه‌بو له ناوچه‌كانی (شاره‌زور ورانیه) جوتیاره خاوه‌ن زه‌وییه‌كان كرابونه موچه خۆری كارگه و له زه‌وییه‌كانی خۆیان له ژێر ڕێنمای كارگه‌ی شه‌كر جهنهوهریان به‌رهه‌م ده‌هێنا}.
له‌م بیرخستنه‌وه مێژویه‌ی سه‌ره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه بونی كارگه‌ی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ر هۆكارێكی باشه بۆبهرزنهبونهوهی ڕێژه‌ی بێكاری و بوژانه‌وه‌ی ئابوری، بۆیه به پێویست ده‌زانرێت كه حكومه‌تی هه‌رێم سیاسه‌تێكی ئابوری تایبه‌ت دابڕێژێت بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و كارگانه‌ی كه‌هه‌ن تاباشترین و زۆرترین به‌رهه‌میان هه‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌ركی سه‌رشانی حكومه‌ته له ڕێی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی یه‌وه به به‌رنامه كار بۆ كردنه‌وه‌ی جۆره‌ها كارگه‌ی خۆماڵی به‌رهه‌مهێنه‌ر بكات، به تایبه‌ت ئه‌و جۆره كارگانه‌ی كه موادی ئه‌وه‌لیان له كوردستان دا زۆره، هه‌نگاوێكی له‌م جۆره له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشخستنی كه‌رتی پیشه‌سازی یه كاریگه‌ری ئیجابی ده‌بێت له سه‌ر (بوژانه‌وه‌ی ئابوری هه‌رێمی كوردستان)، هه‌روه‌ها دابینكردنی هه‌لی كاری زیاتریش ده‌سته به‌ر ئه‌بێت بۆ بێكاران كه ئه‌مڕۆ له كوردستان دا دیارده‌ی بێكاری له زیادبون دایه، وه هه‌نگاوێكی كاریگه‌ر و پته‌و وپڕبایهخیش ده‌بێت بۆ پێشخستنی كه‌رتی كشتوكاڵی به تایبه‌ت كار بۆ دانان و دامه‌زراندنی ئه‌و جۆره كارگانه بكرێت كه موادی ئه‌وه‌لی به‌رهه‌مێكی كشتوكاڵی بێت، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكارێكی باش بۆ بره‌ودان و به‌رده‌وامی و پێشخستنی كشت‌وكال له كوردستان دا، هه‌روه‌ها ده‌بێته یه‌كێك له هۆكاره سه‌ركه‌وتوه‌كان بۆ دوباره بوژانه‌وه وئاوهدانكردنهوهی گونده‌كانی كوردستان، بۆ ئاینده‌ش هه‌رێمه‌كه‌مان پیشت به داهاتی خۆماڵی ده‌به‌ستێت ویه‌كێك له كۆڵه‌كه‌كانی ژێر خانی ئابوری به‌پته‌وی داده‌مه‌زرێنرێت.
ئاشكرایه كه پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی پیشه‌سازی وه‌كو كه‌رتێكی هه‌ڵسوڕاوی ئابوری هه‌ر وڵاتێك پرۆسه‌یه‌كی دابڕاو نییه له كه‌رته‌كانی دیكه، هاوكات له‌گه‌ڵ كاركردن بۆ گه‌شه‌كردن و په‌ره‌پێدانی كه‌رته (به‌رهه‌مبه‌خش وحزمهتگوزاریهكان) كار بۆ گه‌شه‌كردن وپێشخستنی پیشه‌سازیش له هه‌نگاوه‌كانی گه‌شه‌ی ئابوریه، له ئابوریه‌كی پتهوتۆكمهدا هه‌ر یه‌ك له توخم و كهرتهجیاجیاكان ئه‌ركی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ته‌واوكه‌رو یارمه‌تی ده‌ری یه‌كترین چ به هاوسه‌نگی نێوانیان یاخود به پێچه‌وانه‌وه، له ئیستا دابه پێچه‌وانی رابردو گه‌شه‌پێدانی ئابوری خۆی له پیشه‌سازی قورس دا نابینێته‌وه، به‌ڵكو له دابینكردنی پێداویستی یه سه‌ره‌كی یه‌كان دا، كهشهپێدان ده‌بێ له خزمه‌تی پێداویستیه سه‌ره‌كی یه‌كانی مرۆڤ دا بێ، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه خه‌سڵه‌تی جوگرافی و توانا مرۆیی ومادییهكانی هه‌ر وڵاتێك داهاتوی ئه‌و وڵاته دیاری ئه‌كات . له وڵاتێكی ژێر خان داته‌پیوی وه‌ك هه‌رێمی كوردستان دا، پێویسته كه‌رتی پیشه‌سازی به پۆلین كردن و ڕێكخستنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت له بواره جیاجیایانه‌ی دا گه‌شه‌ی پێ بدرێت، لێره‌دا چوار قۆناغ بۆ كه‌رتی پیشه‌سازی دیاری ئه‌كه‌ین و هه‌ر یه‌ك له‌و قۆناغانه‌ش جۆرێك له جۆره‌كانی پیشه‌سازی پێكدێنن، وه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ین ئه‌وه‌ی له‌م قۆناغ به‌ندی دا زیاتر و ڕونتر ڕه‌چاوكراوه، رۆشن كردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێڕه‌وه‌یه كه پێویسته كه‌رتی پیشه‌سازی له ئابوری كوردستان دا پێدا تێپه‌ڕێ تاوه‌كو خواسته‌كان هاوشانی توانا به‌رده‌سته‌كانی ئابوری كوردستان هه‌نگاوه‌كانی گه‌شه‌پێدانی ئابوری كوردستان ڕۆشن بكاته‌وه .
1/قۆناغی بوژانهوهوگهشهپێدانی پیشه‌سازی بچوك
زۆربه‌ی چالاكیه‌كانی به‌رهه‌مهێنان له‌م قۆناغه‌دا، (پیشه‌سازی پێداویستیه بچوكه بایه‌خداره بهكارهێنهراوهكانی ڕۆژانه‌و خۆراك ئه‌كرێته‌وه)، پیشه‌سازی بچوك چونكه زۆرینه‌ی پێداویستیه‌كانی له كوردستان دا دابین ئه‌بێت و توانا وشارهزاییهكی ئه‌و تۆی ناوێت، ده‌كرێت وه‌كو پردێك بۆ باشتر ڕێكخستنه‌وه‌ی پرۆگرامی دابین كردنی پێداویستی یه سه‌ره‌كیه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری گه‌شه‌ی پێ بدرێ، ئه‌مه وا ده‌خوازێت كه كه‌ناڵه‌كانی پێكه‌وه كرێدانی كه‌رتی كشتوكاڵ وپیشه‌سازی له میانی پیشه‌سازی یه بچوكه‌كان دا میكانیزمی له‌بارتری بۆ زامن بكرێت كه‌ره‌سته‌ی خۆماڵی چ له توخمی ده‌ستكاری ڕه‌نگینی ,وه‌چ له توخمی بونی كه‌ره‌سته‌كان هانده‌رێكی چاكی بایه‌خ دانه به پیشه‌سازی بچوك به نمونه(بهرههمهخۆراكیهكان و پێداویستیه‌كانی پاكوخاوێنی و.......هتد). بۆ كاراكردنی ئه‌و پیشه‌سازیانه پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان به هه‌ردو شێوه‌ی مادی و مه‌عنه‌وی پشتگیری بوژانه‌وه‌ی پیشه‌سازی بچوك بكه‌ن، چونكه ئه‌م قۆناغه كه پڕكردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی كوردستانه به پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كان، به‌شێكه له بوژانه‌وه‌ی ئابوری به‌و مانایه‌ی كه سه‌ره‌تایه‌كی سانایه بۆ گه‌شه‌پێدان و به‌شێكیشه له دابین كردنی ئاسایشی خۆراك وه سیاسه‌تی به‌كارخستنی هێزی كار و دروستكردنی بڕوابون ومتمانه به‌خۆبون.
2/ قۆناغی بوژانه‌وه و گه‌شه‌پێدانی ئه‌و كارگه و دامه‌زراوانه‌ی له كاركه‌وتون
له كوردستان دا هه‌ندێك كارگه و دامه‌زراوه‌ی ئه‌وتۆ هه‌ن كه ده‌رامه‌تی باشیان لێ دهستئهكهوێت ,به‌ڵام به هۆكاری فرامۆشكردن و بێمنه‌ت بون له كه‌رتی پیشه‌سازی له‌كارخراون ,ئه‌كرێ كار بۆ خستنه‌وه كاری ئه‌و كارگانه بكرێت.
3/قۆناغی دامه‌زراندنی كارگه‌و دامه‌زراوه‌ی پیشه‌سازی نوێ
ئاشكرایه كه كوردستان وه‌ك چۆن خاكێكی به‌پیتی كشتوكاڵی یه ده‌وڵه‌مه‌ندیشه به ڕوه‌كی خۆرسكی وئاوی سازگارو جۆرها كانزا، ئه‌و سامانانهش به‌گرنگترین سه‌رچاوه‌كانی سامانی میلله‌تان داده‌نرێن، گۆڕین وسود وه‌رگرتن له شێوه‌ی كه‌ره‌سته‌ی خاوی سروشتییه‌وه بۆ ئه‌و شێوانه‌ی كه پێویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی دابین ئه‌كات، له ڕێ ی به‌كارخستنی تواناكان له‌كارگه‌دا دێته بون، كه كوردستان ده‌وڵه‌مه‌ند بێت به جۆره‌ها سامانی سروشتی، ئهوهنهك هه‌رته‌نها بواری نه‌وت، به‌ڵكو ئه‌ركێكی بنیادنانی نیشتمانیه كه‌سه‌رچاوه‌كانی داهاتی نه‌ته‌وه‌ی زۆرتر و هه‌مه‌ڕه‌نگتر بكه‌ین، له‌پاڵ كه‌رته به‌رهه‌م به‌خشه‌كانی تردا به ڕه‌چاوكردنی پله به‌ندی (هه‌بوه‌كان و داواكراواكان وتێچوهكان وئاسانكارهیهكان و پێویستترینهكان ) بیر له كردنه‌وه‌ی كارگه‌ی نۆی بكرێته‌وه.
4/قۆناغی پیشه‌سازی یه قورسه‌كان
هه‌ركاتێك هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌یه‌كی ئابوری پته‌وی هه‌بێ وگهیشتبێته ئاسته‌كانی گه‌شه‌كردن، ودیاری كردنی ناسنامه‌ی سیاسی و ئابوریه‌ی، ئه‌و ده‌مه ساناتر ئه‌م قۆناغه به‌ده‌ست دێ .
جگه له قۆناغی چوارهه‌م كه بۆ ئمڕۆی دۆخی سیاسی و ئابوری هه‌رێم له بارنیه، له سێ قوناغهكهی تردا هه‌رێم ئه‌توانی كار بكات، له كه‌رتی پیشه‌سازی یه بچوكه‌كان تا قۆناغی دوهه‌م و سێهه‌می كارگه‌و دامه‌زراوه پیشه‌سازیه‌كان، له‌كه‌رتی (تایبه‌ت، یان تێكه‌ڵاو، یان گشتی) دا چه‌ندان كارگه‌ی (بچوك و مامناوه‌ندو گه‌وره) به‌كاربخرێن، و ببنه بناغه‌ی بوژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته حكومه‌ت {ڕێكاره یاساییه‌كان و یاسای كار ودابینكردنی خزمه‌تگوزاری یه گشتیه‌كانی وه‌ك (ڕێگه‌وبان وگواستنه‌وه وگه‌یاندن و ئاو و كاره‌با هۆكاره‌كانی سه‌لامه‌تی پیشه‌یی و پاراستنی ژینگه)، وه گرێدانی كه‌رتی كشتوكاڵ به كه‌رتی پیشه‌سازی و دابینكردنی كه‌ره‌سته سه‌ره‌تایه‌كان و...هتد}جێ به‌جێ بكات، بۆ بره‌ودان به پرۆژه‌ی پیشه‌سازی به‌رهه‌مهێنه‌ر پێدانی قه‌رز و مۆڵه‌ت به‌س نیه، به‌ڵكو هه‌لڕه‌خساندن بۆ كه‌سانی خاوه‌ن توانا پیشه‌یه‌كان وپێگهیاندی (تیمی پیشهسازكاری و ده‌ست ڕه‌نگینی له خولی فێربون وئه‌زمونی كرداری و شاره‌زایی پێویست و به بازاڕكردن و...هتد)، له‌پیشه‌سازیه بچوكه‌كان دا پێویستیه‌كی تری پێشخستنی كه‌رتی پیشه‌سازی یه.
ئه‌گه‌ر وادابنێین مێژوی دڵنیابون له مانه‌وه و بنیادنانی هه‌رێمه‌كه‌مان له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه ده‌ستپێده‌كات، ئه‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕه‌وشه ئابوری ئیستامان دا، ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستیه‌ی كه(مامه‌ڵه‌كردنمان له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ئابوری‌دا، وه‌ك یاریكردن به شمشێر بوه كه له ئه‌نجامی نه‌زانین له به‌كارهێنانی دا زیان به جه‌سته‌ی خۆمان گه‌یشتوه).ئه‌وه‌تا له ئه‌مڕۆدا كه‌رتی پیشه‌سازی و كهرتهبهرههمبهخشهكانی تریش له سستبونهوه سستتربون، لێره دا پێویسته خه‌مخۆرانه له پێناو ئاینده‌دا له‌دوای تێپه‌ڕاندنی ئه‌م ڕه‌وشه ئابوری و سیاسیه‌ی ئیمڕۆ، بنیاتنان بكه‌ینه بناغه‌ی به‌هێزبون، كار به‌و ڕاستیه سه‌لمێنراوه بكه‌ین كه ئابوری و سیاسه‌ت دو ڕوی یه‌ك دراون، به‌رده‌وام (سه‌رده‌میانه‌و زانستانه) بۆ ئیستا و ئاینده ژیانێكی شایسته بنیاد ده‌نێن. بۆئه‌مه‌ش ئابوری كوردستان پێویستی به كڕین و هێنان وپێگه‌یاندنی ئه‌قڵ و به‌كارخستنی تواناكانی كاره، نه‌ك له‌كارخستنی هێزی كاری ناوخۆ و سه‌پاندنی قۆناغێكی ترسناكی بێكاری وبێبهرههمی، بۆ ئه‌وه‌ی ئایندهی ئابوری و سیاسی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و خراپتر نه‌چێت، تا زوه ده‌بێت بیر له به‌هێزی و پته‌وی ئابوری بكه‌ینه‌وه، بۆ هێنانه كایه‌ی ئاینده‌یه‌كی ئابوری بههێزش پێویستهههرچی زوتره قۆناغی شۆڕشی پیشه‌سازی له هه‌رێمه‌كه‌مان دا ده‌ستپێبكا.
|
|
|