|
وهتهنیات و به‌یاننامه |
نوسه‌ر: له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
|
Friday, January 9, 2015 |
ژاراوی نه‌یار بۆ كوشتن له شه‌كراوی دۆست بۆ هه‌مان مه‌به‌ست شیرینتره، هه‌رچی رویدا‌و چۆن و بۆچی له‌نێو هه‌زاران ده‌رچوی زانكۆ و خاوه‌ن ماف‌دا، كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك به به‌یاننامه‌یه‌كی تونده‌وه به‌رده‌م نوسینگه‌ی كه‌ركوكیان هه‌ڵبژارد بۆ ده‌ربڕینی داخ له دڵی خۆیان، بۆچی هه‌وڵدرا مناڵی خه‌ڵك به كوشت بدرێ له‌كاتێكا پاسه‌وانه‌كه و خۆنیشاندهرهكهش هه‌ردوكیان كوڕی هه‌ژار و نه‌داری ئه‌م میلله‌ته‌ن، بۆچی به‌و ئاراسته‌یه‌دا برا، ئه‌وانه هه‌مو رونده‌بنه‌وه و روداوه‌كه‌ش وه‌ك رۆژی روناك رونه.
من بۆ یه‌ك چركه ناو گه‌نجه‌كانم به جێنه‌هێشت و وتم "خودایه ئه‌گه‌ر به‌ردێ له ئاسمانه‌وه دێ بداته سه‌ری منا و كه‌س خوێن له په‌نجه‌ی نه‌یه‌ت" به‌خێر گه‌ڕا و له‌م تاقیكردنه‌وه قورسه ده‌رچوین، خوا و خه‌ڵكیش شاهیده نیه‌ته‌كان چی بون و بۆئه‌وێ له‌كاتێكا به‌س ئێمه داكۆكی راستیمان له‌وان كرد و ده‌رگاكانمان بۆ كوتان، من له‌كاتی روداوه‌كه‌دا له‌وێ نه‌بام ره‌نگه شتی زۆر ناخۆش رویدابا، كه له‌وێ بوم خه‌ونه‌كه زڕ بو، ئه‌وانیش ده‌یانزانی كه‌من گرێبه‌سته‌كه‌م تازه نه‌كردوه‌ته‌وه په‌له‌یان بو شتێ روبدات، ئێستا كه ته‌واو، ئه‌رێ خێره كه‌سانێ به‌یاننامه ده‌ر ئه‌كه‌ن، ساڵانه سه‌دان ملیۆن دینار له‌سه‌ر حسابی ئه‌و میلله‌ته ئه‌خه‌نه گیرفانیان، كه‌سانێ كه نه رابردویان، نهئێستایان، نه ئاینده‌یان هی ئه‌وه نیه مرۆڤ سه‌یری بكات، كه‌سانێ ئاماده نین داكۆكی له خوێنی مناڵێكی كه‌ركوكی بكه‌ن، داكۆكی له به‌دبه‌ختی و به‌له‌نگازی ئه‌و شاره نه‌وتیه بكه‌ن، داكۆكی له ماده‌ی 140 بكه‌ن، هه‌ندێكیان ئه‌وه‌نده‌یان شت له‌سه‌ره هه‌ر شوره‌ییه ده‌می قسه‌یان هه‌یه.
نامه‌وێ هه‌رچی له بن به‌ڕه‌یه بیخه‌مه سه‌ر به‌ڕه بۆ خۆیشم ئه‌زانم كێم و كوڕی كێم و چیم و چۆنم، تكایه با ئه‌وانه‌ی وه‌ته‌ن دۆشی ئه‌كه‌ن وهتهنیاتمان به‌سه‌ردا نه‌فرۆشن، ئه‌رێ بهیانامهكانتان له‌سه‌ر سه‌رده‌شت عوسمان و سۆرانی مامه حه‌مه و كاوه گه‌رمیانی و تیرۆركراوه‌كانی سلێمانی و خوێندكاره‌كه‌ی سه‌یدسایه‌ق و قوربانیه‌كانی كه‌لار و چه‌مچه‌ماڵ له كوێن بێزه‌حمه‌ت، ئه‌رێ ئه‌م مرۆڤ دۆستانه بۆ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌مو كوشت و بڕو تیرۆری به‌رده‌وام و رهشهكوژیهی له كه‌ركوك هه‌یه نققه‌یان لێوه نایه‌ت، یه‌ك رۆژ به‌ر له روداوه‌كه‌ی به‌رده‌م نوسینگه‌ی كه‌ركوك به چواركه‌س ده‌ستدرێژیان كرده سه‌ر كچانی خێزانێك، شه‌وه‌كه‌ی ته‌قه‌ی زۆر له كه‌ركوكا كرا‌و دزی و راوهڕوت كرا، ئه‌وه‌بۆ خه‌می ئه‌و شاره نهیجوڵاندن، ئه‌م خاوه‌ن ته‌لارو ڤێلایانه خێره ویژدانیان جوڵا، گه‌لۆ ده‌بوایه هێلكه و ته‌ماته بارانی نوسینگه‌ی پارله‌مان بكرایه یان ته‌لار و ڤێلاكانی ئه‌وان.
ئه‌وه چیه وه‌ته‌ن ئه‌وه‌نده نرخی هه‌رزان بوه هه‌رچی دێ خۆی پێوه بائه‌دا من دنیایه‌ك قسه‌م هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌ر خاتری پیره‌ژنێكی كه‌ركوكی و له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیدی به‌ڵێنم داوه وه‌ك ئه‌وانه سه‌یری ئه‌م شاره بكه‌م كه به ده‌ردی ده‌به‌ن و چش هیچ ناڵێم. |
|
|