|
30ی 1 و خه‌مه كوردیه‌كان |
نوسه‌ر: له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
|
Saturday, January 31, 2015 |
رۆژی هه‌ینی 30 -1 بۆ كورد و بۆ كهركوكیهكانیش رۆژێكی خه‌ماوی و ناخۆش بو، په‌لاماره دڕندانه‌و كوێرانهكهی كۆنه به‌عسیه‌كان و داعش بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه و كه‌ركوك و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له قه‌سر كه‌ركوك رویدا، سه‌ره‌ڕای شكستی هه‌وڵه‌كانیان، به‌ڵام دیسان ئێمه‌ی له‌به‌رده‌م دنیایه‌ك تێبینیدا راگرت، راستی چه‌ند رۆژێك بو هه‌مو كه‌س ده‌یزانی داعش به‌نیازی په‌لامارێكی له‌و جۆره‌یه، پێشتریش یه‌ك دوجار مه‌فره‌زه‌یان له‌سه‌عات دوی شه‌و به دواوه دزه‌یان كردبوه ناو كه‌ركوك، چۆن هاتبون و به چ جۆرێك و له كوێوه، ئه‌وانه جارێ نه‌زانراون، ئه‌وه‌ی من لێره‌دا هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌م پرسگه‌لێكی تره، ئه‌م په‌لاماره به ئێمه ده‌ڵێت داعش ده‌یه‌وێ دوا تیری كه‌وانی خۆی بهاوێژێ، به‌تایبه‌ت له كه‌ركوك، خه‌مه‌كه ئه‌وه‌یه سودی له بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی هه‌ندێك له به‌ره‌كان بینیوه، له سنوری فراوانی كه‌ركوك به‌ڕوی داعشدا، له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه‌دا جۆرێك له فره ئیداره‌یی و فره به‌رپرسیاری هه‌یه و له‌نێوان هێزه‌كاندا ژوری ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش خاوه‌ن بڕیار‌و كارا نیه، به بڕوای من ئه‌مه ده‌بێت وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه چاره‌سه‌ری بكات، پێشتریش له‌و باره‌یه‌وه زانیاریمان داوه‌ته وه‌زیری پێشمه‌رگه.
ئێمه ده‌بێ هه‌وڵی خێرا‌و به‌ده‌ست و برد بده‌ین كه سیمای حزبایه‌تی له شه‌ڕدا به هێزی پێشمه‌رگه‌وه نه‌مێنێ، كه ماوه، له گه‌رمه‌ی شه‌ڕه‌كه‌دا زۆرجار په‌یوه‌ندیه‌كان دهبچڕێن و كۆنترۆڵ له ده‌ست ده‌رئه‌چێت، بۆ جاری تر‌و شوێنی تر پێویسته ئه‌مه چاره‌سه‌ر بكرێت و وه‌ك چۆن نه‌خشه‌ی ئهلف و با هه‌یه، بۆ هه‌ر به‌ر پرسێكیش كه شه‌هید ده‌بێت پێویسته یه‌كسه‌ر جێگره‌وه ئاماده بێت، ئه‌وه‌ی من له نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی بینیم له كاتی سه‌ردانكردنی برینداره‌كاندا دیارده‌یه‌كی زۆر ناجۆر بو، دیاره سه‌ره‌ڕای برینداری زۆر له گه‌ڵ هه‌ر بریندارێكیشدا ده‌یان چه‌كدار دێنه نه‌خۆشخانه‌كه‌وه، كه هه‌ندێ جار هێنده توڕه‌ن كه‌ڵكی قسه كردنیشیان نیه، من دوێنێ له نه‌خۆشخانه ئه‌و دیارده‌یه سه‌رسامی كردم پێویسته وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و بابه‌ته هه‌م رێنمای گرنگ ده‌ربكات هه‌م سزای سه‌رپێچی كارانیش بدات، ئێمه پێشتر له گه‌ڵ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی له‌و باره‌یه‌وه قسه و گفتوگۆمان كردوه و ئه‌وانیش له‌و بارودۆخه نیگه‌رانن.
دیارده‌یه‌ك كه من و زۆر كه‌سی تری نیگه‌ران كرد راكێشانی ته‌رم و لاشه‌ی داعش بو به دوی ئۆتۆمبێلدا، ئه‌و كاره نه له ره‌وشتی كورد و نه له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی مافی مرۆڤدا دێته‌وه و ده‌وه‌شێته‌وه، ئه‌و كاره هه‌مان سیمای داعشیانه‌یه و ناكرێ هیچ بیانویه‌ك هه‌بێت بۆ ئه‌وه ته‌نانه‌ت نیشاندانی ته‌رمه‌كانیشیان له میدیاوه پێویست ناكات و پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان له‌وباره‌یه‌وه ههڵوێستایان هه‌بێت و رێگربن، كاتێ ویستم سه‌رزه‌نشتی ئه‌و جۆره كاره بكه‌م هێده‌ی نه‌مابو له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه په‌لامار بدرێم، له‌كاتێكا منیش توڕه‌ی بارودۆخه‌كه بوم و چه‌ندین خزمم له شه‌ڕه‌كه‌دا شه‌هید و بریندار بوبون و هه‌ندێكیان ته‌رمه‌كانیشیان تائێستا دیار نیه، به‌ڵام ئه‌و جۆره ره‌فتاره ناكاته تۆڵه كردنه‌وه و وێنه‌ی كورد ده‌شێوێنێ .
له دۆخی وه‌ك ئه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینیدا پێویسته میدیاكان و مزگه‌وته‌كان هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و ئارامی شار بده‌ن، چونكه به‌هۆی شه‌ڕه‌كه‌ی قه‌سر كه‌ركوكه‌وه جۆرێك شێواوی به بارودۆخه‌كه‌وه دیار بو، له‌كاتێكا له دۆخی ئاوادا خه‌ڵك و ناوه‌نده ئاینی و میدیاییه‌كان ده‌كرێ رۆڵی هێزی پشتیوان و پشتگیری ببینن .
شه‌ڕو په‌لاماره‌كه‌ی هه‌ینی 30-1 له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام مایه‌ی ئه‌وه‌شه په‌ندی لێوه‌ربگرین، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه بوبه سه‌ره‌تایه‌كی باشیش بۆئه‌وه‌ی ئیدی خه‌ڵك ترسی هه‌ڵاتن و جێهێشتنی شاری نه‌بێت. |
|
|