|
میلیشیا وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وام |
نوسه‌ر: له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
|
Sunday, February 8, 2015 |
"كورد هیچ چارێكی تری نیه پێویسته دیوار له‌نێوان خۆی و ئه‌وی تردا دروستبكات گه‌ر وا بڕوات".
داود ئۆغڵو خه‌ون به شه‌ڕی كورد‌و كورده‌وه ده‌بینێ و گه‌مژه‌كانیش به سوڵتانی خۆیانی ده‌زانن.
چه‌ك ده‌درێ به كێ:
ئه‌وه‌ی له عێراقدا ده‌گوزه‌رێ جگه له تێكبه‌ردانی یه‌كتر هیچی تر نیه، هه‌مو عێراقیه‌ك خه‌ونی به دوای سه‌دامه‌وه ده‌بینی، به‌ڵام نه‌ك به‌م جۆره، ئه‌وه‌ی له عێراق روده‌دات شتێكه دزێو تر له‌شه‌ڕ له كاتێكا پێشتر عومه‌ر و عه‌لیه‌كان كوڕی یه‌ك ماڵ بون، ئێستا به‌ربونه‌ته وێزه‌ی یه‌ك، شه‌ڕه‌كه سیاسیه‌كان به خه‌ڵكی ره‌ش و روتی ده‌كه‌ن، ته‌خشان و په‌خشان كردنی چه‌ك به نێوی حه‌شدی شه‌عبی و پاسه‌وانی نیشتمانی و گروپگه‌لی جیاجیای بێئاوه‌ز جگه له رشتنی خوێنی زیاتر هیچ قازانجێكی نیه، ئه‌وانه‌ی له شیعه‌و سونه ئه‌مڕۆ چه‌ك وه‌رده‌گرن بۆ گیانی یه‌كتر بۆ تێكدانی زیاتری په‌یوه‌ندیه‌خراپه‌كه‌و ساغكردنه‌وه‌ی چه‌ك و چۆڵی زۆر‌و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی شیعه‌و سونه‌یه به موباره‌كه‌ی خه‌ڵكانی تر، ئێستا ئه‌و میلیشیا شیعانه‌ی چه‌كیان له بن ده‌سته‌و به حه‌شدی شه‌عبی ناسراون، به چه‌كه‌كانی ده‌ستیانه‌وه له هیچ تاوانێك سڵ ناكه‌نه‌وه، له رابردودا سه‌دان كاری نه‌شیاو ناجۆریان له به‌غداو كه‌ركوك و شوێنه‌كانی تر كردوه و زۆرجاریش هه‌وڵدراوه بكرێن به گژ كوردیشا، له‌و باره‌یه‌شه‌وه چه‌ندین چیرۆكی تاڵ هه‌یه، سونه‌كانیش له‌وان خراپتر به‌و چه‌كانه‌وه كه وه‌ریده‌گرن یان راسته‌وخۆ ده‌چنه باوه‌شی داعشه‌وه یاخود كاری نه‌شیاوی وای پێده‌كه‌ن، كه خه‌ڵك ناچار بێت یان له ده‌ستیان هه‌ڵبێت یان شه‌ڕیان بكات، عێراق له 2003وه له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌دایه‌و ئه‌مه‌ریكیه‌كان دنیایه‌ك له رق و قینیان له‌نێوان پێكهاته‌كاندا دروستكرد‌و سه‌ره‌تای ئه‌م كوشتوبڕه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان سه‌ری هه‌ڵدا، ئێستاش پڕۆژه‌ی پڕ چه‌ككردنی سونه‌هیچ له مه‌سه‌له‌كه ناگۆڕێ و درێژه پێدانی هه‌مان ئه‌زمونی پێشتره، كه سوپای عێراق ته‌واوی چه‌ك و جبه‌خانه سه‌ربازیه‌كه‌ی به چه‌ندین شار‌و شارۆكه‌وه به‌خشیه داعش، میلیشیا شیعه‌كانیش له ناوچه سونیه‌كان له هیچ ناگه‌ڕێنه‌وه‌و هه‌رچی نه‌شێ ده‌یكه‌ن.
ئایه ده‌كرێ چه‌ك بدرێت به‌م گروپ و تاقمانه؟
عێراق به‌ره‌و كوێ:
هه‌ر له‌بیسته‌كانه‌وه كاتێ ئینگلیز ئه‌م نه‌خشه‌یه‌ی دانایه‌وه شتێك نیه به‌ناوی عیراقه‌وه، چونكه هه‌رگیز كورد به‌و پێكه‌وه بونه پڕ سته‌مكاریه رازی نه‌بو، بۆ ئه‌وه‌ش به درێژای زیاتر له 90 ساڵ قوربانی دا، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه شتێك نه‌بوه به ناوی عێراقی هه‌موان، نه‌شیعه له رابردودا مافی عێراقی بونی وه‌رگرتوه، نه‌كورد بوه به‌خاوه‌نی هیچ، نه‌سونه‌ش له دوای 2003وه حه‌ساوه‌ته‌وه، ئه‌م پێكهاتانه ناتوانن پێكه‌وه بژین، چونكه ناتوانن دیموكراسی بن و دادگه‌ری په‌یڕه‌و بكه‌ن، دراوسێیه‌تی چاكیشیان پێناكرێ، دراوسێیه‌تی چاك وه‌ك ئه‌و نامه‌یه‌ی ئێمه یه‌ك دو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ناردمان بۆ ئاردۆگان یان پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه یان دراوسێیه‌تی چاك، ئه‌ی چارچیه، ئایه جگه له جیابونه‌وه‌و دروستكردنی دیوار له نێوان كورد‌و شیعه‌و سونه‌دا هیچ رێگه‌یه‌كی تر هه‌یه، چاره‌سه‌ر دیوار دروستكردن و له چه‌ك داماڵینه نه‌ك پڕ چه‌ك كردن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نیا كورد تا ئێستا توانیویه‌تی ئه‌و چه‌كه‌ی ده‌ستی ده‌كه‌وێ به شێوه‌یه‌كی باش به كاری بێنێ.
كورد چی ده‌وێ؟
له ئێستادا جگه له كورد بڕواناكه‌م هیچ لاو لایه‌نێكی دیكه‌ی عێراقی هێنده‌ی كورد په‌رۆشی ئاشتی و ئارامی و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی هه‌موان بن، ئه‌وه‌ی كورد ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌یه لانی كه‌م ئه‌م ناوچه‌یه توانای پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له خۆبگرێت و بتوانرێ په‌ره به گیانی پێكه‌وه‌یی بدرێت، ئه‌مه ته‌نیا كورد ده‌یه‌وێت، نه‌ك ئه‌وانی تر له دۆخی ئاواداو له كاتێكا كه ته‌نیا كورد به راستی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كه شه‌ڕی تیرۆر ده‌كات، له كاتێكا ئه‌م شه‌ڕه زۆر كه‌متر له‌وانی تر په‌یوه‌ندی به‌كورده‌وه هه‌یه، ئه‌وه ده‌خوازێ هه‌ڵوه‌سته‌ی ئه‌رێنی تر له‌و باره‌یه‌وه بكرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م شه‌ڕه درێژه‌ی هه‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك لایه‌ن و ناوه‌ند بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن، پێویسته له‌وه زیاتر هاوكاری كورد بكرێ له‌پێناوی خۆ راگری و له‌سه‌ر پێوه‌ستان له‌ڕوی چه‌ك و چۆڵه‌وه، جگه له هاوكاری له‌ڕوی چه‌ك و جبه‌خانه‌وه، ده‌بێ له ئێستاشه‌وه خه‌می ئه‌وه بخورێت كه ئایه كورد سبه‌ینێ چۆن له گه‌ڵ ئه‌وانی تر ده‌ژێت، ئایه ده‌گه‌ڕێینه‌وه چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م، یان بڕیارێكی تر ده‌ده‌ین، ئه‌گه‌ر بڕیاره هه‌ر بڕیارێك بده‌ین، ده‌بێ له ئێستاوه كاری بۆ بكرێت و لۆبی كورد له‌ده‌ره‌وه كاری بۆ بكات.
داعش روی به‌عس سپی ده‌كات:
ئه‌وه‌ی داعش له ناوچه‌كه ده‌یكات و هه‌ندێ جار ئه‌وه‌ی میلیشیا شیعه‌كان ده‌یكه‌ن، مرۆڤ توشی شۆك ده‌كات، ئه‌و كرده‌وانه له گه‌ڵ هیچ ئاكارو ره‌وشتێكی مرۆیی‌دا نایه‌نه‌وه‌و جێی شه‌رمه‌زاری مرۆڤایه‌تین، كوشتن و سه‌ربڕین و سوتاندن به زندوێتی و ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر كچانی خوار ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵ بریتین له‌و شه‌رمه‌زاریانه‌ی كه ئێستا روی به‌عس سپی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه له كاتێكا زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ناومیلیشیا شیعه‌كان و داعشیشدان خه‌ڵكانی كۆنه به‌عسی و رابردو خوێناوین. دوای سته‌مكاریه‌كانی به‌عس داعش هات به ئێمه بڵێ له به‌عسیش خه‌راپترو ناشرینتر هه‌یه، ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ناچاری ئه‌وه ده‌كات له سه‌ر تیرۆر‌و ره‌شه‌كوژی هه‌ڵوه‌سته‌ی دیكه بكه‌ن، له‌م نێوانه‌دا ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه ئه‌وه‌یه كار بۆ ئه‌وه بكرێت كورد به كه‌مترین زیانه‌وه له‌و ئاگره ده‌رچێت و دنیاش له‌وه تێبگات، كه ئیدی شه‌رمێكی گه‌وره‌یه كوردستان هه‌ر له بن ده‌ستی ئه‌م و ئه‌ودا بێت و هه‌ر جاره دڕنده‌یه‌ك په‌لاماری بدات.
پێوبیسته ئه‌وانی تریش تێبگه‌ن:
زۆر گرنگه تورك و فارس له‌وه بگه‌ن، ده‌بێ دان به‌وه‌دا بنه‌ن كه دراوسێ تازه‌كه‌یان كورده، ناكرێ ئه‌ردۆگان و داود ئۆغڵو سه‌رانی شیعه‌ی دوازده ئیمامی له تاران هێشتا له خه‌ونی ئه‌وه‌دا بن چۆن كورد بكه‌ن به‌گژ كوردا، بۆ كوردیش زۆر گرنگه بگاته ئه‌و ئاسته‌ی ئیدی ناكرێ به ئاماژه‌یه‌كی ئه‌وانی تر شه‌ڕی براكه‌ی خۆی بكات، بۆ ئه‌مه پێویسته هه‌مو هه‌نگاوێك بگرینه به‌ر، به تایبه‌ت بۆ تێگه‌یاندنی فارس و تورك كه ناكرێ تا هه‌تایه كورد وه‌ك دراوسێیه‌كی خۆ خاوه‌ن و خۆ بڕیارده‌ر نه‌بینن. |
|
|