|
خه‌ریك بو گه‌مه‌ی ده‌ربڕینه |
نوسه‌ر: له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
|
Friday, February 13, 2015 |
ده‌سته‌واژه‌ی خه‌ریك بو، بۆ روداو یان كارێكی نه‌كراو به‌كار دێت، خه‌ریك بو بچم بۆ سلێمانی، به‌ڵام من نه‌چومه كه‌واته ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه هیچ بایه‌خێكی ئه‌و تۆی نیه‌و زیاتر له گه‌مه‌ی زمان ده‌چێت، بۆ نمونه كاتێ مرۆڤ ده‌ڵێت خه‌ریك بو ئاگر له ماڵه‌كه به‌ردات، واته ماڵه‌كه سه‌لامه‌ته، خه‌ریك بو له‌شوێنی تریشدا به كار دێت بۆ نمونه له‌و كه‌ركوكه ژنان ده‌ڵێن خه‌ریك و خهركاوی كردوین، واته ده‌ستمان ناچێته هیچ و هیچمان بۆ ناكرێ، كاتێ كه ناهێڵن به‌كاره‌كه‌ی هه‌ستێ، بابایه‌ك ده‌ڵێت خه‌ریكم مه‌كه له‌وێدا واته وازم لێبێنه‌و له كۆڵم به‌ره‌وه، كه‌سێ كه‌سێ خه‌ریك كات مانای وایه نایه‌ڵێ به كار‌و باری رابگات، مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه كابرا ده‌ڵێ ژانه سه‌رێكم گرت خه‌ریك بو بمرم، ئه‌مه‌یان به‌شی یه‌كه‌می رویداوه، ژانه سه‌ره‌كه‌ی گرتوه، به‌ڵام به‌شی دوه‌می كه مردنهكهیه روینه‌داوه ده‌نا یه‌كێ تر له‌بری كابرا ده‌یگوت به ژانه سه‌ر مرد نه‌ك خۆی ئه‌وه بڵێت.
بۆ به‌رگری له نیشتمان و شه‌ڕی داعش پێویست ناكات خه‌ریك بخرێته هیچ كوێی رسته‌وه، له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌كی زۆر ساده:
یه‌كه‌م: داعش خه‌ریك بو نازانێ بۆیه كاتێ شه‌ڕه‌كه‌ی هێنایه سه‌ر ماڵی هه‌رێمی كوردستان بێ به كار هێنانی خه‌ریك بو چه‌ندین خێزان له نیوه شه‌وێكدا هه‌ولێری پایته‌ختیان به جێهێشت.
دوه‌م: داعش بڕندانه په‌لامار ده‌دات و هه‌رچی ده‌ستكه‌وێ ده‌یكوژێ كاتێ كه‌سێ نه‌كوژراوه، واته داعش نه‌یتوانیوه ده‌ستی پێبگات.
سێیه‌م: كه ئه‌مه بۆ من زۆر گرنگه ئه‌رێ حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه چیان هه‌یه و چیان بۆ ده‌كرێ بۆ دیله‌كانی لای داعش، دیله‌كانی لای داعش به هه‌مو پێوه‌رێك له ریزی شه‌هیدان حسابن، لێره‌دا خه‌ریك بوی ناوێت، ئێ خۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هێزێكی له ئاسمانه‌وه دابه‌زیوی نیه دیله‌كان رزگار بكات، داعش‌یش هێنده ئاكار دار نین به دیله‌كان بڵێن بڕۆنه‌وه بۆ نێو ماڵ و مناڵ و ئامێزی دایك و باوكتان، ئێستا من ده‌زانم هه‌ندێك خانه‌واده‌ی پێشمه‌رگه دیله‌كان گاوریان بۆ موسڵمان ده‌بێت، ئه‌مه خه‌ریك بوی ناوێ، لانی كه‌م كه‌س و كاری شه‌هیده‌كان ئاسوده ترن چونكه گۆڕی شه‌هیده‌كه دیاره، به‌ڵام ئه‌ی دیله‌كان.
چواره‌م: خه‌ریك بو، ئێستا نه‌بوه، خه‌ریكی چیت، واته چی ئه‌كه‌ی ئه‌مه‌یان مانایه‌كی تری هه‌یه، خه‌ریكی مه‌كه، واته وازی لێبێنه بكارهكهی خۆی بكات، كه‌واته خه‌ریك هه‌بێ یان نه‌بێ ئیشه‌كه ده‌ڕوات.
من به‌لامه‌وه ئاسای نیه له شه‌ڕی داعشدا بین و یه‌كتر خه‌ریك كه‌ین یان وه‌ك ده‌ڵێن به یه‌كتره‌وه خه‌ریك بین، به‌یه‌كه‌وه خه‌ریك بون كاری سه‌ره‌كی له بیر ده‌باته‌وه، ئه‌وه‌ش واده‌كات حاجی قادر له گۆڕه‌كه‌یه‌وه سه‌رده‌ربێنێ و بڵێ:
رۆم و جو چاكه ئیتیفاقی هه‌یه
كورده بێغیره‌تی و نیفاقی هه‌یه |
|
|