|
حه‌شدو داعش درنجهكانی سه‌رزه‌مین |
نوسه‌ر: له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
|
Saturday, February 28, 2015 |
له‌م وتاره‌دا هیچ له‌سه‌ر داعش ناڵێم له‌به‌ر یه‌ك هۆی رون ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه پێشتر له چه‌ندین بابه‌تا باسم كردون، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك زانیاریم له باره‌یانه‌وه به‌ر له ساڵێك نوسی ئێستا ئه‌مه‌ریكیه‌كان به هه‌واڵ و زانیاری نوێ به خه‌ڵكی ده فرۆشن، داعش ماركه‌یه‌كی توركیه ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ ناسینی سه‌رچاوه‌كانی داعش و ئامانجه‌كانی ئه‌وانه‌ی له پشتیه‌وه‌ن، لێ ئه‌م نوسینه‌ی من له سه‌ر حه‌شدی شه‌عبیه، داعش به‌شێوازێكی دیكه‌و له ژێر ناوێكی تر‌و سه‌ر به هێزگه‌لێكی دی، گه‌وره‌ترین كێشه له دروست بونی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وه‌یه كه هه‌وڵی به قانونی كردنی ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌كی ترسناكه بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ینێ هه‌رچی بكه‌ن بیكه‌ن، به یاسایی كردنی حه‌شدی شه‌عبی و ده‌سكردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مو پێویستی و چه‌كێكیان بۆ دابین بكرێت و كه‌س نه‌بێت لێیان بپرسێته‌وه‌و په‌لامار دانی ناوچه سونیه‌كانی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه هه‌ر نابێته هۆی قوڵكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی له مێژینه‌ی نێوان شیعه‌و سونه له عێراق، ئه‌و كێشه‌یه‌ی له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه زۆر كه‌س گره‌وی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن به هه‌ندێك له ناوه‌نده رۆژئاواییهكانیشهوه، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه حه‌شدی شه‌عبی دهسئاوهڵاتر له داعش هه‌رچی بیه‌وێ ده‌یكات و رۆژ به رۆژ ژماره‌كه‌ش له هه‌ڵكشاندایه.
بۆ منێك كه چاودێری كار‌و كرده‌وه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ركرده‌كانی ده‌كه‌م، ئه‌وه مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌كردنه، چونكه سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڕه‌شه‌و گوڕهشهكانیان ناشارنه‌وه‌و له هه‌ندێ شوێنیش تاڕاده‌ی جینۆساید ره‌فتاری نامرۆییانه ده‌كه‌ن، به تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی كه تێكه‌ڵه‌یه‌ك له پێكهاتهئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان پێكه‌وه ده‌ژین وه‌ك دیاله‌و جه‌له‌ولاو خورماتو شوێنگه‌لی دیكه ته‌نانه‌ت له ناو به‌غداش، ئه‌مه‌ش بۆ شاردنه‌وه‌ی كاره‌كان و تێكدانی په‌یوه‌ندیه‌كانه، حه‌شدی شه‌عبی كه ئێستا ژماره‌كه‌ی سه‌ت هه‌زاری تێپه‌ڕاندوه هیچ په‌روه‌رده‌یه‌كی ئاكاری و سه‌ربازی و مرۆدۆستی نه‌كراون و به هه‌مان شێوه‌ی داعش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه ده‌كه‌ن كه وه‌ك خۆیان بیر ناكه‌نه‌وه‌و فه‌رمانه‌كانی ئه‌وان جێبه‌جێ ناكه‌ن، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی ئه‌م میلیشیا چه‌كداره چه‌ندین سه‌ركرده‌ی توندڕه‌وی مه‌زهه‌بی سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات و بۆ ئه‌و بازرگانیه‌ی به مرۆڤه‌وه ده‌یكه‌ن له هیچ كرده‌وه‌یه‌ك ناسڵمێنهوه، سه‌ركرده‌كانی ئه‌م میلیشیایه زیاتر له كۆمه‌ڵه مافیایه‌ك ده‌چن كه سه‌ر قاڵی پڕكردنی جانتاو گیرفاننو هیچی تر بۆ ئه‌وه‌ش ده‌ستی میلیشیاكانی خۆیان كردوه‌ته‌وه هه‌رچی ده‌كه‌ن ئازادن، هه‌ڵبه‌ت حكومه‌تیش به‌هۆی ئه‌وه‌ی خاوه‌نی سوپایه‌كی باش و به ئاكار نیه لاره خوارو ملكه‌چی سه‌ركرده‌كانی ئه‌م حه‌شدی شهعبیهن، هه‌روه‌ك چۆن له شه‌ڕی ناوخۆی كوردستاندا سه‌ركرده‌كان و سیاسیه‌كان ملكه‌چی بڕیار‌و هه‌ڵچون و داچونه‌كانی فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كان بون.
هه‌ڵبه‌ت مرۆڤ ئه‌گه‌ر بیه‌وێ به‌راورد له‌نێوان دو كه‌سێتی وه‌ك هادی عامری و ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیدا بكات زۆر خاڵی هاوبه‌ش ده‌دۆزێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی به قه‌ده‌ر داعش له حه‌شدی شه‌عبی نیگه‌ران بین و خۆمانی لێبپارێزین و نه‌هێڵین له سنوره‌كانی كوردستان نزیك بنه‌وه‌و كورد ببێته به‌شێك له‌و میلیشیایه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت. چ داعش چ حه‌شدی شه‌عبی هه‌ریه‌كه‌و كار بۆ دنیا بینیهك ده‌كه‌ن، لێ له لوتكه‌دا پڕۆژه‌كه‌ی سامۆیل هانتیگتۆن و ئه‌و بیركه‌ره‌وه رۆژئاواییانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن كه پێكدادانی شارستانیه‌ته‌كانیان هێنایه نێو ماڵی ئیسلام خۆیه‌وه‌و عه‌لی و عومهرهكانی یه‌ك ماڵیان كرده دوژمنی یه‌كتر، هه‌ڵبه‌ت ئێره‌ش زۆر له بارهبۆ وه‌ها كارێك و هه‌مو خڕن بۆ گیان یه‌كتر.
دروستكردنی ئه‌م سیما‌و وێنانه له‌م ناوچه‌یه‌و له‌م سه‌رده‌مه‌دا بۆ گێڕانه‌وه‌ی مرۆژایه‌تیه بۆ سه‌ده تاریكه‌كان، تێكدانی گوندێكی سه‌دان ساڵه له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه هیچی له تێكدانی مزگه‌وتی نه‌بی یونس و كه‌نیسه‌كانی موسڵ كه‌متر نیه، ئه‌وه‌ی بیه‌وێ مرۆڤایه‌تی رزگار بكات له مانه نابێت وه‌ك یه‌ك سه‌یری ئه‌م میلیشیا ترسناكانه نه‌كات. |
|
|