|
پێشمه‌رگه، تۆ ته‌فسیره گه‌وره‌كه‌ی خۆتی |
نوسه‌ر: عومه‌ر عه‌بدوڵڵا گوڵپی
|
Sunday, March 1, 2015 |
له چه‌ند مانگی رابردودا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، رۆڵه و گه‌نجی ئه‌م گه‌له‌ی به درێژایی نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌كه خوێن له جه‌سته‌ی شه‌كه‌تی ئه‌تكێ، رۆڵه‌ی ئه‌م گه‌له‌ی عاره‌قه و ماندوبونی بێ حه‌وانه‌وه‌ی به‌رده‌وامه، به چه‌كی كۆن و سوكی ده‌ستیان، له بارودۆخی لاوازیی سیستم و دیسپلینی سه‌ربازیی، له غیابی راهێنانی جه‌سته‌یی، هونه‌ری سه‌ربازیی، په‌روه‌رده‌یی و ده‌رونی، به گیرفانی نیمچه به‌تاڵه‌وه، له‌نێو هه‌زاران هه‌واڵی ترش و تاڵی ئاینده‌وه، له‌گه‌ڵ خه‌می ماڵ و مناڵ و گوزه‌رانی خراپی، كه‌چی رۆڵی قاره‌مانانه ده‌بینێت، سڵ ناكاته‌وه و دڕنده‌ترین هێزی له پێشكه‌وتن و په‌لهاویشتن راگرت، ئه‌م ئازایه‌تی و قاره‌مانێتی و پاڵه‌وانێتییه له‌و بارودۆخه خراپه‌ی كوردستاندا خوێندنه‌وه‌ی زانستی ئه‌وێت، ده‌یه‌وێت بپرسین ئه‌وه چییه وا ده‌كات سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌مو كه‌لێنه‌ی بواری به‌ڕێوه‌بردن، سیستم و دادگه‌ریی، كه‌چی هێشتا گه‌ل ئاماده‌ی قوربانیدانه، گه‌نجه‌كان سنگیان قه‌ڵغانی گوله‌ی دوژمنانه؟
لێكدانه‌وه‌یه‌كی بابه‌تییانه بۆ ئه‌و پرسیاره ئاسان نییه، ئه‌گه‌ر كه‌مێك نه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ رابردو، ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌كی خه‌باتی چه‌كداری شاخ نه‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر له‌و له‌حزانه ورد نه‌بینه‌وه كه گه‌نجانێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ وه‌ك چه‌پۆكی شێر به‌رانبه‌ر به‌عس ده‌وه‌ستانه‌وه، ئه‌وانه‌ی هیچ ئومێدێكی ژیانیان نه‌بو، هیچ ئومێدێكی ئاینده‌یان نه‌ده‌بینی ته‌نها له ئاسۆی لوله‌ی كڵاشینكۆف و قومه ئاوی زه‌مزه‌مه‌ی قه‌دیان و نانه ره‌قی گیرفانیانه‌وه نه‌بێت، ئاسان نییه تێگه‌یشتن له هاوكێشه‌ی سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه به‌رانبه‌ر تیرۆریستانی داعش ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ زیندانه تاریكه‌كانی ئه‌من و ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌كانی تری به‌عس، بۆ ئه‌و چركه ساتانه‌ی ته‌نانه‌ت پۆڵاش له‌ژێر ده‌ستی بێڕه‌حمانه‌ی جه‌لاده‌كانی به‌عسدا ده‌توایه‌وه، ته‌نها گه‌نجه‌كانی كورد نه‌بێت به‌رگه‌یان ده‌گرت و ده‌مانه‌وه، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ خوێندنه‌وه‌ی سروشتی ئه‌م گه‌له‌ی كه له هه‌ر بارودۆخێكدا دڵی به‌هێزه به‌رانبه‌ر دوژمنه‌كانی، ده‌ستی به‌هێزه به‌رانبه‌ر نه‌یاره‌كانی، ئه‌گه‌رنا چۆن ده‌توانرێت شه‌ڕ بكرێت له‌گه‌ڵ هێزێكدا كه ئه‌و خۆی بۆ مردن هاتوه؟ ئه‌و نه به‌نیازی ژیانه‌و نه ژیانیش بونیات ده‌نێت.
هاوكێشه‌ی شه‌ڕی پێشمه‌رگه و گه‌نج و لاوی كورد له‌گه‌ڵ داعش هه‌ر پێشمه‌رگه خۆی ده‌توانێت ته‌فسیریی بكات، هه‌ر ئه‌و وره و وزه و ئازایه‌تییه‌ی كه هه‌میشه ئاماده‌ی ته‌قینه‌وه‌یه به‌رانبه‌ر نه‌یاره‌كانی كاتێك پێویست ده‌كات، نه ته‌فسیریی ئه‌م ئه‌زمونی به‌ڕێوه‌بردنه پڕ له كه‌لێنه‌ی هه‌مانه و نه ئه‌و ته‌فسیره كورتبینه بچوكه لاوازه بێ هه‌ناسه‌یه‌ی حیزب ده‌یكات، ئه‌مانه هه‌ر خۆیانن، پێشمه‌رگه‌كان، ده‌توانن بیسه‌لمێنن كه چۆن ده‌توانن بمرن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به ئارامی و ئاشتی بژین و كوردستان پارێزراو بێت؟ |
|
|