|
لە یادی راپەڕینی ١٩٩١ کەرکوک-٢- |
نوسهر: مهلا فهرمان
|
Tuesday, March 24, 2015 |
بەشی دوەم
بۆ / جەنابی پیاوە گەندەڵەکە
پێشمەرگە و جەماوەر هێند بە جۆش و خرۆش و بە پەلە بوون بۆ رزگارکردنی کەرکوک، دەریا ئاسا هەڵمەتی خەڵک شەپۆلی دەدا، بە شەپۆلی ئێف ئێمی رادیۆی قەد تاخمەکانمان گوێمان لێ دەبوو، " گەورەم نازانم لە کوێ بدەم، بە درێژایی و پانی رێگاکە لە ئاڵتون کۆپریەوە تا کەرکوک هەموو پێشمەرگەیە" ئەمە قسە و وەڵامی کاپتنی هەلیکۆپتەرەکانی ئەوسای بەعسە بۆ فەرماندەکانی خۆی.
بۆیە .......................
دەبوو ئێستا دوای ١١ ساڵ لە روخانی بەعس بارودۆخی کەرکوک بە شێوەیەک بوایا، دەبوو پیا و بە دڵێکی خۆشەوە یادی راپەڕینی بکردایەتەوە. دوای ٢٤ ساڵ لە راپەڕین، لەلایەک داعش، لەلایەک حيشدی شەعبی، لەلایەک شەهید و برینداری زۆر، بێموچە یی و زگ برسی، یەک ملیۆنێر و هەزاران برسی ، حیزب حیزبێنە، گەندەڵی،... تاد.
تۆ دەتوانی بەڵام...
تۆ دەتوانی، درۆ بکەی
خۆت هەڵکەیی و لە بەرزایی
کۆشکی سەرۆکەوە
جوتە پێ باز دەیتە نێو دەریای خمی گەندەڵیەکانت
تۆ دەتوانیت
شکست بکەیت بە سەرکەوتن
تۆ دەتوانیت
دۆلارەکان ریز ریز لەسەر یەک دابنێی و
بیانکەیت بە دەفتەر و بلۆک
ژێر زەمینەکانیش بە بانک
تۆ دەتوانیت
بۆ گەورەبوونی ئەو ژێر زەمینانە
درۆ دوای درۆ
بوختان دوای بوختان
بۆ سەدانی وەک من هەڵبەستی
هەزارانی پێ فریو دەی
قەیران دوای قەیران
شەڕ دوای شەڕ
شەیتان ئاسا
بۆ ئەم وڵاتە بێنی
بەڵام هەرگیز ناتوانی
لە سێبەری بەیانیانی جەستەم نزیک کەوی
چونکە
من خاوەنی، ئەو جەستەیەم روحێکی بە بەردا کردوە
لە هەڵمەتی کەرکوکەوە
فێری یاخی بوون بووە
گەر بچێتە ئەو پەڕی دونیاش
سبەینێ بۆ شارەکەم دێتەوە
لە کاتی گونجاوی خۆی
شیعرەکانی هەڵمەت دەکات بە چەک و
لە راپەڕینێکی خۆماڵیدا، خۆڕسکیدا
بە گژتا دێتەوە
هەرچیت لێ دزیوم
لێت دەسێنێتەوە
روحی دایکە فریشەتەی بەبەردا دەکا و
خۆڵ و خاشاکی ئەم نیشتمانە
ئاشت دەکاتەوە |
|
|