|
كاریگه‌ری ئابوری له‌سه‌ر ناخی هاوڵاتیان |
نوسه‌ر: عه‌بدولڕه‌زاق مه‌مه‌ندی
|
Tuesday, April 7, 2015 |
ئه‌مه چه‌ند وشه‌یه‌كه له‌سه‌ر زاری زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵكی ئێستا، له‌دوای سڵاو چۆنی چاكیدا ئه‌م پرسیاره له‌یه‌كتری ده‌كه‌ن، به‌هۆی كاریگه‌ریه نهرێنیهكانی ئابوری و سیاسی له‌سه‌ر تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردیدا خه‌ڵكی توشی نائومێدی و بگره نیمچه سه‌رگه‌ردانیه‌ك كردوه، ئه‌و كاریگه‌ریه نهرێنیانهش هێدی هێدی به‌دیارده‌كه‌ون و له روخساری خه‌ڵكانێك به‌ڕونی ده‌خوێندرێته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی فه‌رمانبه‌ری میرین و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی تری داهاتیان نیه لهههردوك ره‌گه‌زی نێر و مێ، ته‌نها سه‌رچاوه‌ی بژێوی ژیان و نان په‌یداكردن ئه‌و بڕه موچه‌یه كه به‌داخه‌وه به‌هۆی چه‌ندین هۆكار و فاكته‌ری ده‌ره‌كی و ناوه‌خۆیی زۆر دواده‌كه‌وێت و بهچهندمانگ جارێك موچه‌یه‌ك دابه‌ش ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش راسته‌وخۆ نێگه‌تیڤانه ده‌شكێته‌وه به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران به‌گشتی و هه‌ژاران و نه‌داران و كرێكاران به‌تایبه‌تی، له‌و بڕوایه‌دانیم كاریگه‌ریه‌كه بۆسه‌ر چینی ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌ست رۆویشتوبێت ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێ بڕێك له داهات و ده‌ستكه‌وته‌كانیان كه‌متر ده‌بێت له‌وه‌ی كه پێشتر ده‌ستیان ده‌كه‌وت، بۆیه غه‌می گه‌وره بۆ چینی خواره‌وه‌یه كه زۆر بێ ده‌ره‌تان و ده‌ستكورتن، كه ئه‌وانیش فه‌رمانبه‌ران و كرێكاران خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت (په‌ككه‌وته)ن، ئایه تاوانێك شك ده‌برێت؟ له‌و خه‌ڵكه‌ی كه ئه‌و بارودۆخه یه‌خه‌ی گرتوه؟ بێ گومان نه‌خێر، چونكه نهبهرپرسن له‌پلانێكی باش و نهبهرپرسن له دامه‌زراوه‌یه‌كی باش و نهبهرپرسن دروستكردنی كارگه‌و به‌گه‌ڕخستن و نهبهرپرسن له نه‌هاتنی بودجه ومو چه، به‌ڵكو ئه‌وانه به‌رپرسیاره‌یه‌تی مێژویان له ئه‌ستۆیه كه نه‌یان توانیوه له گونده‌كان له ناحیه‌كان له قه‌زاكان و له پارێزگاكان پلانێك دابڕێژن، كه دواڕۆژی خه‌ڵك به‌دور بگرێت له‌نه‌هامه‌تی و بێ كاری و بێ موچه‌یی.
ئه‌و پرسیاره دروست ده‌بێت چی كرابایه بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه هیچ كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر خه‌ڵكی نه‌با؟ به‌ساده‌یی ئێمه ده‌توانین هه‌ندێ وه‌ڵام بده‌ینه‌وه كه چی باش بو بكرابایه وه چۆن و له چ كاتێك؟ ده‌كرا له هه‌مو ناوچه‌كان و شار و لادێیه‌كان به‌گشتی له‌سه‌ر ئاماری دانیشتوان و ئاماری زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان و رێژه‌ی ئاو و له‌باری شوێنه‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندن و پۆلێن‌كردن بكرابایه بۆ دامه‌زراندنی كارگه پیشه‌سازیه‌كان، وه‌ك كارگه‌كانی قوتوبه‌ندی میوه‌جات و رستن چنین و كوره‌خانه‌كان و چاندنی گشت زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان گرنگیدان به سامانی ئاژه‌ڵداری و گشت بواره‌كانی تر، به‌ڵام كوان؟ بۆ دهستكهتنی وه‌ڵامه‌كه ناحیه‌ی سمیلان لە دۆڵی روست به‌نمونه وه‌رده‌گرین... ناحیه‌ی سمیلان سه‌ر به‌قه‌زای چۆمانه و پێكهاتوه له (36) گوند و رێژه‌ی دانیشتوانی (4697) كه‌سه، هه‌ر خێزانێك باخ و باخچه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه سه‌ره‌ڕای بڕێك زه‌وی، به‌ڵكو خێزانی وا هه‌یه به‌دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی هه‌یه هه‌روه‌ها هه‌ڵكه‌وته‌ی ناحیه‌كه له‌ڕوی جوگرافیاوه رێژه‌ی نزیكی %40بۆ50ی شاخاویه و باقی تری له‌باره بۆ كشتوكاڵ و چه‌ندان كانیاوسهرچاوهی ئاوی هه‌یه له‌گه‌ڵ روبارێك كه له نزیك چیای هه‌ڵگورده‌وه له‌باكوری تا ده‌گاته كۆتا سنوری ناحیه‌كه له باشوری خۆرئاوا به‌ناو گونده‌كانی دا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌مه‌ش باشترین فاكته‌ری ئه‌رێنیه بۆ به‌كارهێنانی له‌بواری كشتوكاڵ و ئاودێری و چاندنهكان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌هۆی كه‌مده‌رامه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌یه‌وه ناتواندرێت وه‌ك پێویست سودی لێوه‌ربگیرێت و ئه‌و ئاوه جوانه به‌خۆڕایی ده‌ڕوات و ده‌ڕوات، باشه با پێكه‌وه شیكاریهك بكه‌ین وتمان رێژه‌ی دانیشتوانی (4697) كه‌سه (÷)5 سه‌رخێزان = 939، 4 خێزان، (÷)10 كارگه‌ی پیشه‌سازی جیاواز = 93، 94 سه‌رۆك خێزان بۆ هه‌ر كارگه‌یه‌ك كه كاری تێدا بكه‌ن، واته توانیمان دانیشتوانی 36 گوند بهتوای به‌گه‌ڕ بخه‌ین و بیان كه‌ینه خاوه‌ن كاروبه‌رهه‌م هێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه بۆ هه‌رخێزانێكی (5) كه‌سی یه‌ك كه‌سمان له كارگه‌كه دامه‌زراند باقی كه‌سانی ماڵ ده‌توانن به كشتوكاڵ یاخود ئاژه‌ڵدارییه‌وه خه‌ریك بن، كه‌واته رێژه‌ی بێكاریمان به‌ڕێژه‌ی %100 بنبڕكرد و خه‌ڵكی پێویستی به موچه نابێت وه‌ك ئێستا و چاوله‌ده‌ستی حكومه‌ت نابێت و فێری (حازرخۆری به‌رسێبه‌ر)یش نابێت، ئینجا باسی 10 كارگه‌مان كرد له‌سه‌ره‌وه ئایه چ جۆره كارگه‌یه‌ك پێویسته دابمه‌زرێنین؟ تاكو بتوانین ئه‌و پلانه شیكاریه سه‌ربگرێت!
به‌پێی هه‌ڵكه‌وته و هه‌بونی به‌روبومی ناوخۆ ده‌ست پێده‌كه‌ین كه ناوچه‌كه‌مان زۆر دهوڵەمهنده به‌و فاكته‌رانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسمان كردون.
یه‌كه‌م: كارگه‌یه‌ك داده‌مه‌زرێنین له‌بواری (به‌شه‌ربه‌ت كردن)ی میوه‌ی خۆماڵی وه‌ك سێ‌و و هه‌نار و هه‌رمێ.
دوه‌م: كارگه‌یه‌ك بۆ به‌رهه‌مهێنانی به‌ردی مه‌ڕمه‌ڕی كه كانی به‌ردی هه‌یه.
سێیه‌م: كارگه‌یه‌ك بۆ به‌رهه‌مهێنانی خشتی سوركراو به‌پێی جۆره‌كان و پێویستی ناوچه‌كه و هه‌نارده‌كردنی بۆ شوێنه‌كانی تر.
چواره‌م: كارگه‌یه‌ك بۆ دروستكردن و به‌رهه‌مه ئاژهڵداریهكان وه‌ك په‌نیر و ماست و پێسته.
پێنجه‌م: كارگه‌یه‌ك بۆ قوتوبه‌ندی (مره‌با)ی خۆماڵی به‌گشت میوه و جۆره‌كانیه‌وه.
شه‌شه‌م: كارگه‌یه‌ك بۆ قوتوبه‌ندی ئاوی ته‌ماته‌ی خۆماڵی، كه ته‌نها ئهوكارگانه به‌هه‌می ناوچه‌كه‌ی خۆیان وه‌ربگرنه‌وه و به‌كاری بێنن.
حه‌وته‌م: كارگه‌یه‌كی ریسایكل بۆ دوباره به‌كار هێنانه‌وه‌ش له ناوچه‌كه هه‌بێت هه‌م سودی به‌رهه‌می هه‌بێت وه‌هه‌م بۆ پاكڕاگرتنی ناوچه‌كه‌ش سودبه‌خش ده‌بێت سه‌ره‌ڕای به‌كارخستنی رێژه‌ی دیاری كرا‌و.
هه‌شته‌م: كارگه‌یه‌ك بۆ به‌رهه‌مه دانهوێڵهییهكان به‌گشتی.
نۆیه‌م: كارگه‌یه‌كیش بۆ ئاماده‌كردنی ئالیك و حه‌له‌ف بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌سه‌ڵ و كاو گیای ناوچه‌كه.
ده‌یه‌م:كارگه‌یه‌كیش بۆ رستن و چنین و خه‌یاته.
ئه‌مه ئه‌و (10)كارگه‌یه بو كه شیكاریهكهمان له‌سه‌ری كرد و به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر له‌م شێوه به‌رنامه‌و پلانانه دابمه‌زرێت یاخود پێشتر كاری بۆ كرابایه كه‌مترین كه‌س چاوی له موچه‌خۆری ده‌بو، ئێستاش كارله‌كار نه‌ترازاوه و ده‌كرێت بهدرهنگهوهش بێت له‌ناچاریش بێت كه‌سانی به‌رپرس و ده‌ستڕۆیشتوی حكومه‌ت له شێوه‌ی ئه‌م پلانه ئابوری و بهكارخستنانه ده‌ست پێبكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه چۆن ده‌كرێت؟ ده‌بێت له هه‌مو قه‌زا و ناحیه‌كان ده‌ستبكرێت به‌كۆڕ و كۆنفرانس و كه‌سانی شاره‌زا له گشت بواره‌كان به‌شداری بكه‌ن و شۆڕشێكی پیشه‌سازی ده‌ست پێكرێت ئه‌گه‌رنا كار له‌كار بترازێت به‌ئاسانی وه‌ك خۆی لێنایه‌ته‌وه، ئیتر كورد وته‌نی (پێشی تاوێ به‌ڕێ بهخۆدابدهن)، ده‌مه‌وێ ئاماژه‌یه‌ك به چۆڵبونی گونده‌كانی كوردستان بده‌م به‌تایبه‌ت گونده‌كانی ناحیه‌ی سمیلان كه ئێمه به‌نمونه له‌سه‌ره‌وه هێناومانه‌ته‌وه، ناوی گونده‌كان وه‌ك خۆی ماوه، به‌ڵام رێژه‌ی دانیشتوانیان گۆڕانكاری زۆر به‌سه‌رداهاتوه له‌به‌رئه‌وه‌ی مانگانه له‌هه‌ر گوندێك چه‌ند ماڵێك به‌ره‌و شار كۆچ ده‌كه‌ن، به‌هۆی نه‌بونی هیچ ئیشوكارێك له‌گوند و چاوه‌ڕوانیه‌كانی بڕه موچه‌ی بێ موچه، پێشتر له گونده‌كان زۆر خه‌ڵك ئاژه‌ڵه‌كانیان فرۆشت و زه‌ویه‌كی تهزاوزیان له شار پێكڕی و چونكه نه‌یاتوانیوه ئه‌وبڕه پاره‌یه كۆبكه‌نه‌وه تا زه‌ویێكی تاپۆی پێ بكڕن و بتوانن كارێك بۆخۆیان دابین بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هۆكاره‌كانی چۆڵ بونی گونده‌كان ته‌نها بێ كاری نیه، به‌ڵكو زۆر هۆكاری تر هه‌یه كه بویته هۆی كۆچكردن له گوند بۆ شار، له هۆكاره ههرهدیارهكان دامه‌زراندنه له داموده‌زگاكانی میری و نهكڕینهوهی به‌رهه‌مه كشتوكاڵیه‌كانیان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه و نه‌بونی خزمه‌تگوزاریه‌كی شایسته وه‌ك رێگاوبان و ئاو و كاره‌با و به‌گه‌ڕخستن و به‌كارخستنی خه‌ڵك له ناوچه‌كانیان، ئه‌وه‌ش وایكردوه جه‌نجاڵی شاره‌كان زیادبكات و رێژه‌ی بێ كاری بگاته ئاسته مه‌ترسیداره‌كان، گوند هه‌یه له 50 ماڵ ئێستا بوه‌ته 5 ماڵ ئه‌وانیش هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن كۆچ بكه‌ن، باشترین كارێك بۆ گونده‌كان كه ته‌مه‌نی زۆر كورت بو پێشینه‌ی خانوبهرهبو كه حكومه‌ت دای به خه‌ڵكه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه بڕه‌كه زۆر كه‌م بو، به‌ڵام تاڕادیه‌ك خه‌ریك بو بوژانه‌وه‌یه‌ك له گونده‌كان دروست ده‌بو، به‌داخه‌وه كه ئه‌ویش به‌نه‌مان ده‌ژمێردرێت له هه‌گبه به‌تاڵه‌كه‌ی حكومه‌ت، ئه‌گه‌ر سه‌یری گونده‌كان بكه‌ین ده‌بینین نیوه‌ی خانوه‌كان به هه‌یكه‌لی ماون و ته‌واو نه‌كراون به‌هۆی نه‌مانی پێشینه‌كه، زۆر كه‌سی تری شار خه‌ریك بو بیرله‌وه بكاته‌وه كۆچی پێچه‌وانه له‌شار بۆ گوند ده‌ست پێ بكات، به‌ڵام كه بینیان پلانه‌كه‌ی حكومه‌ت سه‌ری نه‌گرت ئه‌وانیش په‌شیمان بونه‌وه، هەمو ده‌زانین له جه‌نگێكی سهپێندراوین و ده‌بێت ئارامیمان هه‌بێت و هاوكارو یارمه‌تیده‌ری سه‌ركه‌وتنی كوردبین له‌و جه‌نگه‌دا، چونكه هه‌مومان زه‌ره‌رمه‌ندین به‌هۆی ئه‌م جه‌نگه نه‌گریسه‌ی دژ به تیرۆرستانی جیهانی كه به‌ته‌نها ئێمه‌ین روبه‌ڕوی راسته‌وخۆ ده‌بینه‌وه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه ده‌گه‌ینێت تاكی كورد دڵسۆزانه مامه‌ڵ ده‌كات و هاوكار و یارمه‌تیده‌ری سه‌رسه‌ختی بێماندوبونی سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه‌یه، ئێمه ده‌بێت فێری ئه‌وه ببین ره‌خنه‌ی بنیاتنه‌ر بگرین بۆئه‌وه‌ی چیتر ئه‌وانه‌ی خۆیان له‌به‌رگی به‌رپرسیدا تهغلیفكردوه، به‌بێ پلان و به‌رنامه هه‌ڵسوكه‌وت نه‌كه‌ن و بتوانن له‌سه‌ر ره‌خنه بنیاتنه‌ره‌كان كاربكه‌ن و بینای ژێرخانێكی ئابوری به‌هێز له‌سه‌ر دابمه‌زرێنن.
|
|
|