|
بۆ هاوشێوەی بەغدا؟ |
نوسهر: مهلا فهرمان
|
Saturday, April 11, 2015 |
دەستوری عێراق
مادەی ١: سیستەمی حوکمڕانی لە عێراق کۆماری پەرلەمانی دیموکراتیە.
مادەی ٧٠
یەکەم: ئەنجومەنی نوێنەران بە ٢/٣ دەنگی ژمارەی ئەندامان لە نێو کاندیدەکاندا سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێرێ.
مادەی ٧١: سەرۆک کۆمار لە پێش ئەنجومەنی نوێنەران سوێندی دەستوری دەخوات.
لە مادەکانی ٧٢ و ٧٣ ماوەی حوکمڕانی و دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار دیاری کراوە.
مادەی ٧٧
سەرۆک وەزیران هاوشێوەی سەرۆک کۆمار پێویستە هەڵگری بڕوانامەی زانکۆ یان هاوشێوەی هەموارکراو بێت.
مادە دەستوریەکان راشکاوانە باس لە سەرۆک کۆمار و دەسەڵاتەکانی دەکەن، باسیش لەوە دەکات هیچ یەکێ لە دو خولی پەرلەمانی زیاتر ناتوانێت خۆی کاندید بکاتەوە، واتە هیچ کەسێک لە ٨ ساڵ زیاتر ناتوانێت لە پۆستی سەرۆک کۆماردا بمێنێتەوە.
ئەم دەستورە لە ٨٠% خەڵکی عێراق دەنگی پێداوە، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان زۆرترین ریکلامیان بۆ پەسندکردنی پرۆژەی دەستوری عێراق کرد، هانی خەڵکی کوردستانیان دا بۆ دەنگدان بەو پرۆژەیە. جگە لەمەش هەردو پێکهاتەی کورد و شیعەی عەرەب خۆیان بە خاوەن ئەم دەستورە دەزانی. سەرۆک کۆماریش لە پێکهاتەی کورد و سکرتێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان بو. بۆیە پێوستە لە هەمو کەس زیاتر ئەم دو حیزبە پشتگیری هەمان سیستەمی پەرلەمانی بکەن بۆ و لە هەرێمی کوردستان.
بەپێی ئەم سەرچاوەیە:
ar.wikipedia.org/.../عملية_الاقتراع_الثانية_في_سل
ئەنجامی کۆتایی دەنگدان لە هەر شارێک بەم شێوەیەی خوارەوە بو:
محافظة اربيل 99.36%
محافظة الأنبار 3.04%
محافظة بابل 94.56%
محافظة بغداد 77.7%
محافظة البصرة 96.02%
محافظة كركوك 62.91%
محافظة دهوك 99.13%
محافظة ديالى 51.27%
محافظة ذي قار 97.15%
محافظة السليمانية 98.96%
محافظة صلاح الدين 18.25%
محافظة القادسية 96.74%
محافظة كربلاء 96.58%
محافظة المثنى 98.65%
محافظة ميسان 97.79%
محافظة النجف 95.82%
محافظة نينوى 44.92%
محافظة واسط 95.7%
رێژەی دەنگدان و ژمارەکان لە شارەکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک، هاوشێوەی شارە شیعەنشینەکان بەڵگەی گەرموگوڕی بە پیرەوەچونی خەڵکی کوردستانە بۆ دەنگدان بە پرۆژەی دەستوری هەمیشەیی عێراق بە بەڵێ. سونەی عەرەب بەپێچەوانەوە زۆرینەیان نەچون بۆ دەنگدان یان بە نەخێر دەنگیان بەو پرۆژە دەستورە دا.
بۆ یادهێنانەوەی خەڵکی کوردستان و حیزبە سیاسیەکانی کوردستان جێی خۆیەتی دەزگاکانی راگەیاندن بە ئەرشیفی خۆیاندا بچنەوە و چۆنیەتی بەڕێوەچونی بانگهێشەی هەڵبژاردن بێننەوە بەرچاو. |
|
|