|
رۆڵی په‌روه‌رده له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌سه‌ر تاك |
نوسه‌ر: دڵشـاد شـێخان حوسـێن
|
Wednesday, May 20, 2015 |
له‌م نوسینه، هه‌وڵده‌ده‌م خۆم له‌ورده‌كاری بابه‌ته‌كه بپارێزم، ته‌نها ئاماژه به خاڵه سه‌ره‌كییه‌كان ده‌كه‌م به مه‌به‌ستی به‌رچاوڕونی. به‌و هیوایه‌م ئه‌وانی دیكه بچنه ورده‌كاری و باسه‌كه شه‌ن و كه‌و بكه‌ن.
توانای rهتكردنهوهی شته زیانبه‌خشه‌كان له‌لایه‌ن تاك، په‌یوه‌ندییه‌كی توند و تۆڵی هه‌یه له‌گه‌ڵ جۆری په‌روه‌رده كردنی منداڵ له لایه‌ن دایباب. كه‌واته ره‌تكرنه‌وه‌ی شته زیانبه‌خشه‌كان جۆرێكه لهكارامهیی و ریشه‌یه‌كی بونیادی هه‌یه كه په‌روه‌رده‌یه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، ئه‌م دو پرسیاره‌ی خواره‌وه وه‌ك كێشه‌و گریمانه‌ی باسه‌كه ده‌خه‌مه‌ڕو:
- ئایا ده‌كرێ منداڵان له‌زیانه ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بپارێزرێن؟
- كامیان ئاسانتره، پاراستن یان چاره‌سه‌ر كردن؟
بۆ نمونه: به‌رگری ئه‌وه‌یه كه (100 یا 200) دایك و باوك كۆبكه‌ینه‌وه‌و قسه‌یان بۆ بكه‌ین سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ و چییه‌تی و ماهیه‌تی منداڵ.
دایك و باوك، ده‌بێ وه‌ڵامی دروستیان هه‌بێ بۆ ئه‌م پرسیارانه:
مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیمان چییه له‌هه‌بونی منداڵ، به واتایه‌كی دیكه ئێمه منداڵمان بۆ چییه؟
مه‌به‌ست له گه‌شه‌پێدانی منداڵ چییه؟
زۆربه‌ی كێشه‌كانی منداڵ هۆكاره‌كه‌ی بۆ دایك و باوك ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ نمونه ئه‌و قسانه‌ی دایباب كه ده‌بنه كێشه بۆ منداڵ وه‌ك: بۆ واده‌كه‌ی، بۆ واده‌ڵێی...، كه‌واته چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌ی دایكان و باوكان له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌ی منداڵه‌كان زۆر گرنگه، بۆ نمونه: ئه‌و منداڵانه‌ی كه هه‌ستی بڕوا به‌خۆبونیان له‌ئاستێكی به‌رزدایه ئه‌وا له‌كاتی هه‌ڵه‌كردندا كاردانه‌وه‌یه‌كی ئه‌رێنیان ده‌بێت هاوكات ئه‌و منداڵانه‌ی كه هه‌ستی بڕوا به‌خۆبونیان له ئاستێكی نزمدایه ئه‌وا له‌كاتی هه‌ڵه‌كردندا كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌رێنیان ده‌بێت كه په‌یوه‌ندی به جۆری مامه‌ڵه‌كردنی دایبابه‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌یان... كه‌واته له‌گروپی یه‌كه‌م هه‌ڵه‌كردن ده‌بێته ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌یه‌كی دیكه بدۆزنه‌وه و جارێكی تر توشی ئه‌و هه‌ڵه‌یه نه‌بنه‌وه و هه‌ڵه‌كردن ده‌بێته ئه‌زمون بۆیان، به‌ڵام له‌گروپی دوه‌م هه‌ڵه‌كردن ده‌بێته به‌هانه‌یه‌ك بۆ ده‌ست هه‌ڵگرتن و نه‌كردنی كاره‌كه ئه‌وه‌ش متمانه به‌خۆبون له‌به‌ین ده‌بات.
*منداڵی شه‌رمن: به‌زۆری منداڵه شه‌رمنه‌كان شیرین و نه‌رمونیانن، داخراو و داهێنه‌رن. به گشتی شه‌رمنی خه‌سڵه‌تێكی میزاجی و بۆماوه‌ییه، به‌ڵام ده‌كرێ هۆكاره‌كه‌ی شێوازی په‌روه‌رده‌یی خێزانی و جۆری مامه‌ڵه كردنی دایك و باوك له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌یان و كێشه خێزانیه‌كان بێت یاخود كێشه‌ی فێربون و قسه كردن یاخود كێشه‌ی گونجان له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی تازه كه قوتابخانه‌یه یاخود هه‌بونی كه‌موكوڕیه‌ك له‌ڕوخساری منداڵه‌كه یان گاڵته پێكردنی له‌لایه‌ن هاوڕێیان و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی. ده‌كرێ شه‌رمنی وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بێت بۆ گونجان له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه تازه‌یه كه هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر منداڵه‌كه، به‌ڵام سه‌خته بۆ ئه‌و منداڵه كه خۆی بگونجێنێ و تێكه‌ڵ ببێ له‌گه‌ڵ ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ژینگه‌ی قوتابخانه به واتایه‌كی دیكه گونجانی ئه‌و بارودۆخه تازه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌دای منداڵه‌كه سه‌خته، ڕه‌نگه ئه‌و منداڵه بترسێ له‌وه‌ی كه ره‌خنه‌ی لێ بگیرێ یاخود بكه‌وێته هه‌ڵه‌وه، ده‌ترسێ له‌وه‌ی كه روبه‌ڕوی مه‌ترسیه‌ك ببێته‌وه، ئه‌و بارودۆخه منداڵه‌كه كۆنترۆڵ ده‌كات یاخود ئه‌و منداڵه له ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی دابڕاوه، یۆیه پێویستی به یارمه‌تی هه‌یه. چونكه ئه‌و داخراوییه هه‌ستی ته‌نیایی له‌منداڵه‌كه دروست ده‌كات، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات منداڵه‌كه له بازنه‌یه‌كی به‌تاڵدا بێت و له‌لایه‌ن ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی قه‌بوڵ نه‌كرێت. زیانه ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به نمونه: (مادده هۆشبه‌ره‌كان) هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ن له‌سه‌ر منداڵه شه‌رمنه‌كان.
زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی كه متمانه‌یان به خۆیان نییه، زیانه ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان راپێچیان ده‌كه‌ن به‌ره‌و چاره‌نوسێكی خراپ.
زۆربه‌ی ره‌فتاره‌كانی منداڵ له‌دایك و باوكه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، بۆ نموونه: هه‌وره‌تریشقه، دایك و باوك منداڵه‌كه‌یان له هه‌وره‌تریشقه ده‌ترسێنن...،له بنه‌ڕه‌تدا منداڵ له‌گه‌ڵ سروشت ته‌بایه، چونكه سروشت گۆڕه‌پانی خه‌ونه‌كانی منداڵه، بۆ نمونه: منداڵ حه‌ز ده‌كات له‌گه‌ڵ "مـار" یاری و قسه بكات!
بۆ نمونه: كاتێ منداڵ له‌پێش شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن ده‌وه‌ستێ و هاوكات دایك و باوك سه‌یری فیلمێك.. سه‌رنج راكێش ده‌كه‌ن، نابێ دایباب ره‌فتاری نه‌شیا و و خراپ و توندوتیژی له دژی منداڵه‌كه‌یان ئه‌نجام بده‌ن، چونكه ره‌فتاری خراپ و توندوتیژی دایباب ده‌بێته هۆی دروستبونی بێ متمانه‌یی و توندوتیژی له‌منداڵه‌كه.
منداڵ له ته‌مه‌نی (2) دو ساڵی زۆرترین وشه‌یه‌ك كه ده‌ریده‌بڕێت و گه‌وره‌كان خۆشییان لێی نایه‌ت، ئه‌ویش وشه‌ی (نا)یه، له‌ڕاستیدا ئه‌و ده‌ربڕینه‌ی منداڵ زۆر دروسته و مافی خۆیه‌تی، به‌ڵام كاتێ له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ربڕینه لێیده‌درێت و چه‌ند جار ئه‌و توندوتیژیه له دژی منداڵه‌كه ئه‌نجام ده‌درێ له ئاكام خورپه (Trauma) دروست ده‌كات، كه‌واته نابێ منداڵ ملكه‌چ بێ به‌ڵكو ده‌بێ منداڵ بڵێ: (من هه‌م).
*ده‌بێ متمانه به‌خۆ بوون و گه‌شه كردنی منداڵ هاوته‌ریب بێت (ده‌بێ تاك له‌ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه باوه‌ڕ به‌خۆ بونی بۆ فه‌راهه‌م بكرێ)
هۆشیاری ئه‌نجام ده‌درێت له‌ڕێگه‌ی كۆ كردنه‌وه‌ی دایك و باوكان سه‌باره‌ت به بابه‌تی متمانه دروستكردن له منداڵ (باوه‌ڕ به‌خۆ بون)، پێویسته دایك و باوك ئه‌ركی خۆیان بزانن بۆ ئه‌وه‌ی متمانه له‌منداڵه‌كه‌یان دروست بكه‌ن.
*چی بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی منداڵ متمانه و باوه‌ڕی به‌خۆی هه‌بێ؟
ته‌نانه‌ت "پێش ته‌مه‌نی دو ساڵیش"
1- ده‌بێ دایباب منداڵه‌كه‌یان له‌باوه‌ش بگرن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌رمایی سۆز و خۆشه‌ویستی بۆ منداڵه‌كه‌یان بگوازنه‌وه كه له‌و رێگه‌یه‌وه متمانه به‌خۆبون له‌منداڵه‌كه دروست ده‌بێ و ئه‌وه‌ش واده‌كات ئاستی تووشبوونی منداڵه‌كه به زیانه ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌ك: خورپه و خراپ مامه‌ڵه كردنی سێكسی له گه‌ڵیدا(Trauma & Sexual abuse) داببه‌زێت، كه ده‌بێته هۆی پێشگیری كردن له ئاڵوده بونی تاك به مادده هۆشبه‌ره‌كان له قۆناغه جیاوازه‌كانی ته‌مه‌ن.
2- دابین كردنی پێداویستیه‌كانی منداڵ به زوترین كات: وه‌ك خواردن و خواردنه‌وه، خۆ ته‌ڕ كردن و گریان...،
3- نابێ ووشه‌ی (نا) له مێشكی منداڵ بسڕێته‌وه:
ده‌بێ منداڵ فێر بكرێ كه كاتێ كه‌سێك ده‌ست بۆ شوێنه قه‌ده‌غه كراوه‌كانی به‌رێت، ئه‌وا هاوار بكات و داوای كۆمه‌ك له كه‌سه زۆر نزیكه‌كانی بكات وه‌ك (دایكه، باوكه و...) ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا كه منداڵه‌كه ته‌مه‌نی (2) دو ساڵه.
كه‌واته ده‌بێ منداڵ له‌لایه‌ن دایك و باوكه‌وه فێری ئه‌وه بكرێ كه چ بهشانێك له‌جه‌سته‌ی نابێ هیچ كه‌س ده‌ستكاریان بكات ته‌نانه‌ت دایك و باوكیشی.
4- ده‌بێ دایك و باوك ره‌چاوی توانای منداڵه‌كه‌یان بكه‌ن:
نابێ دایك و باوك له‌منداڵه‌كه‌یان بده‌ن و توندوتیژی له‌دژی ئه‌نجام بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه منداڵه‌كه ناتوانێ كارێك ئه‌نجام بدات، چونكه ئه‌و توندوتیژیه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه منداڵه‌كه گۆشه‌گیر (خه‌مۆك) و بێ متمانه و پشت به‌ستو بێت، ئه‌وه‌ش كه‌سایه‌تی منداڵه‌كه لاواز ده‌كات و زۆر جار ملكه‌چی ده‌كات، كه‌واته ده‌بێ داواكاری دایباب له‌ئاست تواناكانی منداڵه‌كه‌یاندا بێت.
*چۆن منداڵ فێری (نا) بكه‌ین و ئه‌و كارامهییه به‌ره‌و پێش ببه‌ین؟
بۆ نموونه: كاتێ كه‌سێ داوات لێده‌كات كه مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌كاربهێنی (بكێشی)، به‌ڵام ئه‌و پێشنیاره رهتدهكهیهوه و پێی ده‌ڵێی (نا) ئه‌مه‌ش واتا كارامه‌یی (Self- experience)
تێبینی / سه‌ره‌تا ده‌بێ گه‌وره‌كان (نا) له‌گه‌ڵ خۆیان به‌كار بهێنن، بۆ نموونه: ده‌ته‌وێ كراسێك بكڕی، به‌ڵام پاره‌ی پێویستت نییه یان... له‌و كاته‌دا به‌خۆت ده‌ڵێی (نا) ئێستا نایكڕم،... ئێستا نان ناخۆم به‌ڵكو كاتژمێر ... نان ده‌خۆم...، كه‌واته ئه‌گه‌ر كێشه‌ی خۆت پێ چاره‌سه‌ر بكرێ ئه‌وا پێی ده‌گوترێ: (كارامه‌یی – ژینهئهزموون – خاراوی) (Self- experience).
بۆ نمونه: له‌و كاته‌ی كه هاوڕێیه‌كت داوای مۆبایله‌كه‌ت ده‌كات و تۆش ده‌بێ بڵێی (نا)، به‌ڵام چۆن باوه‌ڕی پێده‌هێنی به‌بێ ئه‌وه‌ی لێت دڵگران بێ؟
ده‌بێ به‌ڵگه‌ی لۆژیكی بۆ بهێنیه‌وه...، بۆ مادده هۆشبه‌ره‌كان و... به هه‌مان شێوه.
*نابێ دایك و باوك چاویان دابخه‌ن و وابزانن كه ده‌وروبه‌ره‌كه‌یان زۆر ئامنه بۆ منداڵه‌كه‌یان:
پێویسته دایباب بیر له‌مه‌ترسییه‌كان بكه‌نه‌وه، ده‌بێ منداڵه‌كه‌یان (Vaccine) بكه‌ن (ده‌رزییه‌ك كه لێیده‌درێت بۆ به‌رگری كردن. وه‌ك (ئاگایی ئه‌و دایك و باوكانه‌ی كه قوربانی مینن) و منداڵه‌كانیان فێر بكه‌ن كه ئاگاداری خۆیان بن له‌ڕێگه‌ی ڕێنمایی بۆ پاراستنی منداڵه‌كانیان، نه‌ك ته‌نها دایك و باوكی "كه‌مئه‌ندام" به‌ڵكو هه‌موویان.
* دابین كردنی پێداویستیه‌كانی منداڵ:
پێویسته دایك و باوك له دابین كردنی پێداویستیه‌كانی منداڵه‌كه‌یان لێزان و كارامه بن، به‌واتایه‌كی دیكه ده‌بێ دایباب بۆ ئه‌و مه‌به‌سته (responsive) بن، واتا ده‌بێ پێداویستیه‌كانی منداڵه‌كه‌یان دابین بكه‌ن.
*چۆن دایك و باوك ده‌توانن ئازایه‌تی (جورئه‌ت- شه‌هامه‌ت) له منداڵه‌كه‌یان دروست بكه‌ن؟
ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه (دڵه خورپه، ترس...) هه‌یه، ئه‌وا دایباب ده‌توانن ئازایه‌تی بۆ ئه‌و منداڵه بگه‌ڕێننه‌وه، زۆر به ساده‌یی، بۆ نمونه: له‌و كاته‌ی كه دایباب ده‌یانه‌وێ كرێی تاكسی بده‌ن به شۆفێره‌كه ئه‌وا پێویسته پاره‌كه بده‌ن به منداڵه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ی بیدات به شۆفێری تاكسیه‌كه، ئه‌و كاره ئازایه‌تی و جورئه‌ت به منداڵه‌كه ده‌به‌خشێت.
تێبینی/ ئه‌و چه‌ند قسه‌یه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌زمونی من بو وه‌ك توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌باره‌ت به زیانه ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به نمونه: مادده هۆشبه‌ره‌كان. |
|
|