|
ئه‌مه‌ریکا: برسێتی به‌رزترین ئاست تۆمار ده‌کات |
Wednesday, September 14, 2011 |
(سبه‌ی):
ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین له ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گه‌یشتوه‌ته نزیکه‌ی 46 ملیۆن که‌س و به‌مه‌ش به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی هه‌ژاری ده‌گاته ژماره‌ی پێوانه‌یی.
به‌پێی راپۆرتێکی ساڵانه‌ی ئۆفیسی سه‌رژمێری دانیشتوان له ئه‌مه‌ریکا، ته‌نها له ساڵی رابوردودا رێژه‌ی هه‌ژاری به رێژه‌ی 0.8% زیادیکردوه و هاوکات له‌ساڵی 2009 دا ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ژیاون گه‌یشتوه‌ته 43.6 ملیۆن که‌س.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه باراک ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له‌هه‌وڵی دانانی پلانێکه بۆماوه‌ی 10 ساڵی داهاتو به‌بڕی 450 ملیار دۆلار بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کارکردن بۆ هه‌ژاران، هاوکات رێژه‌ی بێکاریش گه‌یشتوه‌ته 9% و مه‌ترسی به‌رزبونه‌وه‌ی ئه‌و رێژه‌یه‌ش ده‌کرێت.
جێی ئاماژه‌پێکردنه به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه داراییه که روبه‌ڕوی ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بوه‌ته‌وه داهاتی تاکه‌که‌س به‌رێژه‌ی 2.3% که‌می کردوه و بوه به‌نزیکه‌ی 50 هه‌زار دۆلار له ساڵیکدا. |
|
|