Print
 ئه‌ڵمانیا؛ تاوانه‌کانی ئینته‌رنێت،‌ ساڵانه‌ زیانی 16.4 ملیار یۆرۆی لێده‌که‌وێته‌وه‌
Thursday, September 15, 2011

(سبه‌ی):
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ ده‌ریخستوه‌، ئه‌و تاوانانه‌ی له‌ڕێی تۆڕه‌کانی ئینته‌رنێته‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێت، ساڵانه‌ زیانی 16.4 ملیار یۆرۆ به‌ ئه‌ڵمانیا ده‌گه‌یه‌نێت.
به‌پێی راپۆرتێکی تاوانه‌کانی ئینته‌رنێت بۆ ساڵی 2011 که‌ کۆمپانیای (سیمانتک)ی تایبه‌ت به‌بواری ئه‌منی ته‌کنه‌لۆژیا ده‌رکه‌وتوه‌؛ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی له‌رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێت، ساڵانه‌ زیانی 16.4 ملیار یۆرۆ به‌ ئه‌ڵمانیا ده‌گه‌یه‌نێت.
هاوکات گه‌ڕان و پشکنین بۆ ئه‌و تاوانانه‌و دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ چاره‌ بۆیان، قه‌باره‌ی زیانه‌که‌ له‌ 16.4 ملیاره‌وه‌ بۆ 24 ملیار یۆرۆ زیاد ده‌کات.
ئه‌و کۆمپانیایه‌ ئاشکرایکردوه‌، بڕی کۆی ئه‌و زیانانه‌ی له‌جیهاندا به‌هۆی تاوانه‌کانی ئینته‌رنێته‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێن، ده‌گاته‌ 114 ملیار یۆرۆ و له‌کاتی به‌دواداچون بۆ ئه‌و تاوانانه‌ش، بڕه‌که‌ بۆ 388 ملیار یۆرۆ به‌رز ده‌بێته‌وه‌.
راپۆرته‌که‌‌ ئه‌وه‌شی ده‌رخستوه‌؛ 48%ی ئه‌و تاوانانه‌ی له‌رێی ئینته‌رنێته‌وه ده‌کرێت،‌ به‌هۆی ڤایرۆسی کۆمپیوته‌ر و پرۆگرامه‌ زیان به‌خشه‌کانه‌وه‌ بوه‌، رێژه‌ی 8% تاوانه‌کانیش، به‌هۆی تاوانی راسته‌وخۆی دزیکردنه‌وه‌یه‌،  به‌ تایبه‌ت دزینی ژماره‌ بانکی و کارته‌کانی دڵنیایی، به‌ڵام ئه‌و راپۆرته‌ ئاماژه‌ی به‌قه‌باره‌ی ئه‌و زیانانه‌ نه‌کردوه‌.

Sbeiy.com © 2007