Print
 قه‌زافی خاوه‌نی ئۆتۆمببێلێکه‌، نرخه‌که‌ی 5 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار‌ه‌
Tuesday, September 20, 2011

(سبه‌ی):
 
ماڵپه‌رێکی فه‌ره‌نسی ئاشکرایکردوه‌، موعه‌مه‌ر قه‌زافی، دوای هه‌ڵاتنی له‌ لیبیا به‌ ئۆتۆمبێلێکی جۆری دیجیتاڵ" هاتوچۆ ده‌کات، که‌ پێکهاته‌که‌ی له‌ڕوی به‌رگریکردنه‌وه ‌وه‌کو تانک وایه‌، هه‌روه‌ها نوێترین ته‌کنه‌لۆژیای سه‌رده‌می تێدا به‌کارهاتوه‌.
ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ له‌سه‌ر شێوه‌ی مارسیدس و له‌لایه‌ن کۆمپانیای (بۆل- ئه‌میسیس)ی فه‌ره‌نسییه‌وه‌ دروستکراوه‌، پلێتی ئۆتۆمۆبێله‌که‌ش به‌جۆرێکه‌ که‌ به‌رگه‌ی هه‌مو جۆره‌ هێرشێک ده‌گرێت.
هاوکات به‌رگه‌ی هه‌مو جۆره‌ هێرشێکی کاره‌بایی ده‌گرێت و هه‌ر ئامێرێکی رادیۆ و کاره‌بایی له‌ دوری 100 مه‌تره‌وه‌ له‌کارده‌خات و روبه‌ڕوی هه‌مو هێرشێکی ئه‌لیکترۆنی ده‌بێته‌وه‌، که‌ هه‌وڵبدرێت ئامێره‌کانی ناو ئۆتۆمۆبێله‌که‌ له‌کاربخرێت.
جێی ئاماژه‌یه‌ ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ له‌ساڵی 2007 دا، له‌لایه‌ن هاوڵاتیه‌کی به‌ره‌گه‌ز لوبنانیه‌وه‌ به‌ هاوکاری نیکۆلا سارکۆزی، وه‌زیری ناوخۆی ئه‌وکاتی فه‌ره‌نسا به‌قه‌زافی فرۆشراوه‌.

 

سیستمی کارۆموگناتیسی ئۆتۆمبێله‌که‌

 

Sbeiy.com © 2007