(سبه‌ی):
مامۆستایه‌کی زانستی ئه‌مه‌ریکی به‌ناوی (جیمس دریک)، توانی گرته‌یه‌کی ڤیدیۆیی به‌رهه‌م بهێنیت که ماوه‌که‌ی 60 چرکهیهو تیایدا گه‌شتێک به‌نێو جیهاندا رونده‌کاته‌وه، له‌رێگه‌ی 600 وێنه‌ی تایبه‌ته‌وه که له‌یه‌کێک له وێستگه‌کانی بۆشایی ئاسمانه‌وه گیراوه.
ئه‌و گرته ڤیدیۆییه له زه‌ریای هێمنه‌وه ده‌ستپێده‌کات و به‌سه‌ر هه‌ریه‌ک له کیشوه‌ری ئه‌مه‌ریکای باکور و باشوردا تێده‌په‌ڕێت، دواتر نزیکی روباره‌کانی جه‌مسه‌ری به‌سته‌ڵه‌کی باشور ده‌بێته‌وه.
هاوکات چه‌ندین شار و وڵاتی جیاجیای جیهانیش پیشان ده‌دات له‌وانه: (دورگه‌ی ڤانكۆڤه‌ر- سیاتل و بۆرتلاند - سان فرانسیسكۆ - لۆس ئانجلوس - ڤینێكس، له‌گه‌ڵ هه‌ندێک شار له ویلایه‌تی ته‌كساس، نیو مه‌كسیكۆ، مه‌کسیک، گواتیمالا، په‌نه‌ما، كۆڵۆمبیا، ئیکوادۆر و پیرۆ و چیلی و ئه‌مازۆن) .
بۆ بینینی گرته ڤیدیۆییه‌که کلیک لێره بکه ...