|
شه‌کره ده‌بێته هۆی توشبون به نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر |
Tuesday, September 27, 2011 |
(سبه‌ی):
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێی ژاپۆنی ده‌ریخستوه، ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه، زیاتر توشی نه‌خۆشیه‌کانی زه‌هایمه‌ر ده‌بن له‌چاو ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌و جۆره نه‌خۆشییه‌یان نیه.
ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه بۆ ماوه‌ی 11 ساڵ به‌رده‌وامبوه و تێیدا 1000 که‌س، که ته‌مه‌نیان له‌سه‌رو 60 ساڵیه‌وه‌یه، ده‌رکه‌توه مه‌ترسی توشبون به‌نه‌خۆشیه‌کانی زه‌هایمه‌ر هێنده و نیوێک زیاتره له‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان نیه.
ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕو؛ به‌هۆی نه‌خۆشی شه‌کره‌وه ده‌ماره‌کان ئه‌ستور ده‌بن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی که‌مبونه‌وه‌ی هاتوچۆی خوێن بۆ ناوچه‌کانی دیکه‌ی له‌ش.
به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌کر له له‌شدا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی له‌شی مرۆڤ نه‌توانێت پرۆتینی "ئه‌مۆلید" بشکێنێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی تێکشکاندنی خانه‌کانی مێشک و توشبون به نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر.
جێی ئاماژه‌پێکردنه له ئێستادا زیاتر له 350 ملیۆن توشبوی نه‌خۆشیه‌کانی شه‌کره هه‌یه له جیهاندا، پێشبینیش ده‌کرێت تاساڵی 2030 ئه‌و ژماره‌یه دو هێنده به‌رز ببێته‌وه. |
|
|