Print
 رۆژی‌ دوشه‌ممه‌ی‌ داهاتو دوه‌مین پێشانگای‌ تایبه‌ت به‌كه‌رتی‌ ته‌ندروستی‌ له‌شاری‌ هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌
Wednesday, September 28, 2011

(سبه‌ی‌):
له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا كه‌ ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌) له‌ هۆڵی‌ پێشانگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چو، كردنه‌وه‌ی‌ پێشانگایه‌كی‌ ته‌ندروستی‌ له‌شاری‌ هه‌ولێر خرایه‌ڕو.
عه‌زیز ئیبراهیم به‌ڕێوبه‌ری‌ گشتی‌ بازرگانی‌ له‌وه‌زاره‌تی‌ بازرگانی‌ و پیشه‌سازی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم رایگه‌یاند: بڕیاره‌ رۆژی‌ دوشه‌ممه‌ی‌ داهاتو پێشانگای‌ چاودێری‌ ته‌ندروستی‌، له‌ هوڵی‌ پێشانگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ هه‌ولێر بكرێته‌وه‌ و ماوه‌ی‌ دو رۆژ به‌رده‌وام بێت.
وتیشی‌: 82 كۆمپانیا له‌ پێشانگاكه‌دا به‌شداری‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌شێكیان به‌شێوه‌ی‌ گروپن و به‌گشتیش ژماره‌ی‌ كۆمپانیاكان به‌شێوه‌ی‌ تاك ده‌گه‌نه‌ 156 كۆمپانیا كه‌ له‌بواری‌ پزیشكیدا كارده‌كه‌ن و له‌ 13 وڵات به‌شدارن.
هه‌وكات فه‌هدی‌ ده‌رویش سه‌رپه‌رشتیاری‌  پێشانگاكه‌ رایگه‌یاند: ئه‌مه‌ دوه‌مین پێشانگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ تایبه‌ت به‌ ته‌ندروستیه‌ كه‌ له‌شاری‌ هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌.

هێژا محه‌مه‌د

Sbeiy.com © 2007