Print
 کۆنترین ئۆتۆمبێل ته‌مه‌نی 107 ساڵه‌ و به‌رده‌وامه‌ له‌کارکردن
Wednesday, October 5, 2011

(سبه‌ی): 
هاوڵاتیه‌کی به‌ریتانی ته‌مه‌ن 65 ساڵ، به‌ناوی (برین کیزلی)، خاوه‌نی کۆنترین جۆری ئۆتۆمبێله‌ له‌ به‌ریتانیادا، که‌ ته‌مه‌نی 107 ساڵه‌و تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌ له‌کارکردن، ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ ناوی"ویسلی6"ه‌و له‌ساڵی 1904دا به‌رهه‌مهێنراوه‌.
ئه‌و هاوڵاتیه‌ به‌ریتانیه‌ له‌ ساڵی 2004 دا ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی له‌ هاوڕێیه‌کی خۆی کڕیوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تائێستا نرخی کڕینی ئۆتۆمبێله‌که‌ی ئاشکرانه‌کردوه‌.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو: تا ئێستا ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ له‌کارنه‌که‌وتوه‌و به‌شێوه‌یه‌ک کار ده‌کات وه‌کو وابێت ئێستا به‌رهه‌مهێنرابێ، هه‌روه‌ها بۆ بڕینی 30 بۆ 40 کیلۆمه‌تر ته‌نها یه‌ک گالۆن سوته‌مه‌نی پێویسته‌.
جێی ئاماژه‌یه‌ بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌که‌ یه‌ک پستۆنه‌ و توانای بڕینی 29 میلی هه‌یه‌ له‌ سه‌عاتێکدا.

Sbeiy.com © 2007