Print
 ئه‌مه‌ریكا؛ سه‌رۆكی‌ كۆمپانیای‌ (ئه‌پڵ) كۆچی دوایی كرد
Thursday, October 6, 2011
 (سبه‌ی‌):
كۆمپانیای‌ ئه‌پڵ، مردنی ستیڤ جۆبز، یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌رانی‌ كۆمپانیاكه‌ی‌ راگه‌یاند.
له‌ ساڵی‌ 1976دا جۆبز له‌گه‌ڵ ستیڤ فۆزنیاك له‌ گه‌راجێكی ئۆتۆمۆبێلدا كۆمپانیای‌ (ئه‌پڵ)ی‌ دامه‌زراند، له‌ ساڵی‌ 1985دا ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌ به‌هۆی‌ ناكۆكی ناوخۆی‌ كۆمپانیاكه‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، تا ساڵی‌ 1997ه‌و له‌و ساڵه‌دا وه‌ك سه‌رۆكی كۆمپانیاكه‌ گه‌ڕایه‌وه‌.
سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ی‌ ماوه‌یه‌كی زۆر كۆمپانیاكه‌ له‌كاركه‌وت و چه‌ندین گرفتی‌ بازرگانی‌ هه‌بو، به‌ڵام كۆمپانیای‌ ئه‌پڵ توانی به‌ ئامێره‌كانی‌ ئای‌ پۆد و ئای‌ فۆن و ئای پاد، ناوبانگێكی زۆر بۆ خۆی‌ په‌یدا بكاته‌وه‌.

Sbeiy.com © 2007