Print
 محه‌مه‌د له‌كاش: ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی‌ نیشتمانی‌ داوایان له‌ مالیكی كردوه‌ ناوه‌رۆكی رێكه‌وتنی‌ هه‌ولێر ئاشكرا بكات، به‌ڵام ره‌تیكردوه‌ته‌وه‌
Thursday, October 6, 2011
 (سبه‌ی‌):
ئه‌ندامێكی كوتله‌ی‌ هاوپه‌یمانی‌ نیشتمانی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران باسی‌ له‌وه‌كردوه‌، كه‌ داوایان له‌ مالیكی كردوه‌ ناوه‌رۆكی رێكه‌وتننامه‌كه‌ی‌ هه‌ولێریان بۆ ئاشكرا بكات، به‌ڵام ره‌تیكردوه‌ته‌وه‌ ئه‌وكاره‌ بكات.
محه‌مه‌د له‌كاش، ئه‌ندامی‌ كوتله‌ی‌ هاوپه‌یمانی‌ له‌ لێدوانێكدا بۆ (ئاژانسی ئه‌خباریه‌) رایگه‌یاندوه‌: ئیمزاكردنی رێكه‌وتننامه‌ی‌ هه‌ولێر، له‌ نێوان مه‌سعود بارزانی‌ و نوری‌ مالیكی و ئه‌یاد عه‌لاویدا بوه‌، ئه‌وه‌ی‌ كه‌ كێشه‌ی‌ سه‌ره‌كیشه‌ له‌ ئێستادا، هیچ كه‌سێك ناوه‌رۆكی ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه‌ نازانێت، ئه‌ندامانی‌ هاوپه‌یمانیش داوایان له‌ مالیكی كردوه‌ ناوه‌رۆكه‌كه‌ی‌ ئاشكرا بكات، به‌ڵام ره‌تیكردوه‌ته‌وه‌ ئه‌وكاره‌ بكات.
Sbeiy.com © 2007