|
به بلیتێکی هه‌ڵه، بوه خاوه‌نی 25 ملیۆن دۆلار |
Thursday, October 6, 2011 |
(سبه‌ی):
هه‌رچه‌نده چانسی بردنه‌وه‌ی که‌سێک له یارییه‌کانی یانهسیبدا، له یه‌ک ملیار ته‌نها که‌سێ چانسی بردنه‌وه‌ی هه‌یه،، به‌ڵام ئافره‌تێکی ئه‌مه‌ریکی به‌بێ ماندوبون و به‌هه‌ڵه، بوه خاوه‌نی 25 ملیۆن دۆلار.
ئافره‌تێکی ئه‌مه‌ریکی به‌ناوی (کاسی سکرۆجز)ی ته‌مه‌ن 44 ساڵ توانی له یانه‌سیبی Powerball ببێته براوه‌ی یه‌که‌م و 25 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریکی به‌ده‌ست بهێنێت.
ئه‌و ئافره‌ته که له ئێستادا بێکاره و رێژه‌یه‌کی زۆر باجی له‌سه‌ره، رایگه‌یاندوه؛ له شاری ئه‌تلانتای ویلایه‌تی جۆرجیا، داوای بلیتێکی یانه‌سیبی "مێگا ملیۆن"ی کردوه، به‌ڵام به‌هه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بلیتهدا، بلیتی "پاوهربۆل"ی وه‌رگرتوه، به‌وهۆیه‌شه‌وه توانی به‌و بلیته هه‌ڵه‌یه ببێته خاوه‌نی 25 ملیۆن دۆلار.
|
|
|