Print
 وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا: ئه‌و هێزانه‌ی له‌عێراق ده‌مێننه‌وه‌ پێویستیان به‌ حه‌سانه‌یه‌
Friday, October 7, 2011


(سبه‌ی):
لیۆن بانیتای وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا له‌لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کردوه‌، ئه‌و هێزه‌ ئه‌مه‌ریکیانه‌ی له‌دوای ئه‌مساڵ، له‌ عێراق ده‌مێننه‌وه‌، پێویستیان به‌وه‌یه‌ حه‌سانه‌ی یاساییان هه‌بێت، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌رکرده‌ عێراقییه‌کان پێدانی حه‌سانه‌ پێیان ره‌تده‌که‌نه‌وه‌.
بانیتا که‌ئێستا به‌سه‌ردانێک له‌ به‌لجیکایه‌، راشیگه‌یاندوه‌، ئه‌و هێزه‌ی له‌دوای ساڵی 2011 له‌عێراق ده‌مێننه‌وه‌و له‌و دۆخه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا، پێویست به‌وه‌ ده‌کات پارێزگارییان لێبکرێت و حه‌سانه‌یه‌کی گونجاویان هه‌بێت.

 

Sbeiy.com © 2007