Print
 به‌رله‌ روخانی‌ رژێمی‌ سوریا، بنه‌ماڵه‌ی‌ به‌شار ئه‌سه‌د موڵك و ماڵه‌كانیان له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات ده‌فرۆشن
Friday, October 7, 2011
(سبه‌ی‌):
به‌پێی‌ راپۆرتێك كه‌ ئه‌مڕۆ (هه‌ینی‌) له‌ رۆژنامه‌ی‌ (ده‌یلی‌ ته‌له‌گراف)ی‌ به‌ریتانیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌ئێستادا ئه‌ندامانی‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ به‌شار ئه‌سه‌دی‌ سه‌رۆكی‌ سوریا ده‌ستیان كردوه‌ به‌ فرۆشتنی‌ موڵك و ماڵه‌كانیان له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی‌ جیهاندا كه‌ به‌هاكانیان به‌ چه‌ندین ملیۆن جونه‌یهی‌ ئه‌سته‌رلینی‌ ده‌خه‌مڵێنرێت و له‌ دیارترینی ئه‌و موڵكانه‌ش بریتیه‌ له‌و كۆمه‌ڵه‌ خانوه‌ی‌ كه‌ له‌ شاری‌ له‌نده‌ن هه‌یانه‌ و ده‌یانه‌وێت بیفرۆشن و بیكه‌ن به‌ پاره‌.
رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردوه‌ كه‌ هه‌وڵه‌كانی‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ به‌شار ئه‌سه‌د بۆ فرۆشتنی‌ موڵك و ماڵه‌كانیان، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ به‌رله‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌و رژێمه‌ ناچار بكرێت واز له‌ ده‌سه‌ڵات بهێنێت.
جێی‌ ئاماژه‌یه‌ تاوه‌كو ئێستاش رژێمه‌كه‌ی‌ به‌شار ئه‌سه‌د به‌رده‌وامه‌ له‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران كه‌ داوای‌ چاكسازی‌ و دیموكراتی‌ ده‌كه‌ن و به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بۆ مافی‌ مرۆڤ، تاوه‌كو ئێستا زیاتر له‌ 2900 هاوڵاتی‌ سوری‌ كوژراون.
هه‌ر به‌پێی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ ده‌سلی‌ ته‌له‌گراف، ئه‌و موڵكانه‌ی‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ به‌شار ئه‌سه‌د كه‌ هێنراونه‌ته‌ سه‌ر فرۆشتن بریتین له‌ كۆشكێك له‌ ناوچه‌ی‌ (مایفیر) له‌ له‌نده‌ن كه‌ به‌ 10 ملیۆن جونه‌یهی‌ ئه‌سته‌رلینی‌ ده‌خه‌مڵێنرێت و له‌لایه‌ن ره‌فعه‌ت ئه‌سه‌دی‌ مامی‌ به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه‌ كڕدراوه‌.
جێی‌ ئاماژه‌یه‌ پێشتر له‌ شاری‌ له‌نده‌نی‌ پایته‌ختی‌ به‌ریتانیا، هه‌رچی‌ موڵك و ماڵی‌ هه‌ریه‌ك له‌ موعه‌ممه‌ر قه‌زافی‌ و حوسنی‌ موباره‌ك و زه‌ینلعابدین بن عه‌لی‌ هه‌بو، له‌پاش روخانی‌ رژێمه‌كانیان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
Sbeiy.com © 2007