|
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا: هه‌ر وڵاتێک دان به‌ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریادا بنێت، رێوشوێنی توندی به‌رامبه‌ر ده‌گرینه‌به‌ر |
Sunday, October 9, 2011 |
(سبه‌ی):
سوریا هۆشداری ده‌داته ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌نیازن دان به ئه‌نجومه‌نی کاتی سوریادا بنێین و هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی توندیش ده‌کات له به‌رامبه‌ریان.
وه‌لید موعه‌لیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا، ئه‌مڕۆ له‌میانی کۆنفراسێکی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند: هه‌ر وڵاتێک پارێزگاری له باڵیۆزی سوریا له‌خاکی وڵاته‌که‌یدا نه‌کات، ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ باڵیۆزه‌کانی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌که‌ن له‌سوریا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌ر وڵاتێک له‌به‌رنامه‌یدا هه‌بێت دان به ئه‌نجومه‌نی کاتی سوریادا بنێت، ئه‌وا رێوشوێنی توندیان به‌رامبه‌ر ده‌گرینه‌به‌ر، هاوکات ستایشی رۆڵی هه‌ریه‌که له وڵاتانی چین و روسیای کرد له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی.
جێی ئاماژه‌یه له‌گه‌ڵ تیرۆرکردنی سه‌رکرده‌یه‌کی کوردی ئۆپۆزسیۆن له‌سوریا، دوێنێ شه‌ممه باڵیۆزخانه‌ی سوریا له 5 وڵاتی جیاجیای ئه‌وروپا روبه‌ڕوی هێرش و په‌لامار بویه‌وه. |
|
|