Print
  (ئایفۆن5) به‌ 43 دۆلاره‌
Sunday, October 9, 2011

(سبه‌ی):
وڵاتی چین ده‌ستپێشخه‌ری کرد له‌ دروستکردنی ئایفۆنی 5 و له‌ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و جۆره‌ مۆبایله‌دا، چه‌ند مانگێک پێش وڵاتی ئه‌مه‌ریکا و کۆمپانیای ئه‌پڵ که‌وت.
هه‌رچه‌نده‌ وا بڕیار بو له‌چه‌ند مانگی ئاینده‌دا ئه‌مه‌ریکا نوێترین جۆری (ئایفۆن5) بخاته‌ بازاڕه‌کانی جیهانه‌وه‌، به‌ڵام وڵاتی چین ده‌ستپێشخه‌ری کرد له‌ دروستکردنی ئه‌و مۆبایله‌دا به‌ شێوازێکی ئاسایی و دور له‌ شێوازه‌ راسته‌قینه‌که‌ی.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت، که‌ وڵاتی چین هه‌ستا به‌ بردنی دیزاینی (ئایفۆن5) و به‌رهه‌مهێنانی، له‌ئێستاشدا له‌بازاڕه‌کانی چین ئه‌و مۆبایله‌ به‌رده‌ست ده‌که‌وێت و به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ساده‌ دروستکراوه‌، هه‌روه‌ک دوره‌ له‌و ئامێره‌ راسته‌قینه‌یه‌ی کۆمپانیای ئه‌پڵ به‌رهه‌می ده‌هێنێت.
ئه‌م مۆبایله‌ نرخه‌که‌ی 43 دۆلاره‌ له‌ بازاڕه‌کانی چیندا و به‌رزترین جۆری کوالیتی ئه‌و مۆبایله‌ به‌ 110 دۆلاری ئه‌مه‌ریکییه‌، له‌ کاتێکدا (ئایفۆن5)ی ئه‌مه‌ریکی نرخه‌که‌ی به‌سه‌دان دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.
جێی ئاماژه‌یه‌ به‌پێی راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌، چین له‌و‌ جۆره‌ بازرگانیکردنانه‌دا، ساڵانه‌ 154 ملیار دۆلار داهاتی ده‌ست ده‌که‌وێت.

Sbeiy.com © 2007