|
زانایانی فه‌له‌کناسی: به‌مزوانه مانگێکی ده‌ستکردی ئه‌ڵمانیا ده‌که‌وێته خواره‌وه |
Monday, October 10, 2011 |
(سبه‌ی):
زانایانی بواری فه‌له‌کناسی ئاشکرایانکرد، له‌هه‌فته‌ی سێیه‌م و کۆتاییه‌کانی ئه‌م مانگه‌دا، مانگێکی ده‌ستکردی ئه‌ڵمانی به‌ناوی (رۆسات)، ده‌که‌وێته خواره‌وه.
که‌وتنه خواره‌وه ئه‌و مانگه ده‌ستکرده له‌کاتێکدایه، ماوه‌ی که‌متر له‌مانگێک تێپه‌ڕ بوه به‌سه‌ر که‌وتنه خواره‌وه‌ی مانگی ده‌ستکردنی (یوارس)ی سه‌ر به‌ئاژانسی ناسای ئه‌مه‌ریکا.
به‌پێی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌کانیش، هاوشێوه‌ی مانگه ده‌ستکرده‌که‌ی پێش‌و، ناتوانرێت شوێنی دیاریکراوی که‌وتنه خواره‌وه‌ی مانگه ده‌ستکرده‌که ده‌ستنیشان بکرێت، تا دواسه‌ته‌کانی که‌وتنه خواره‌وه‌ی.
(رۆسات)، مانگی ده‌ستکردی ئه‌ڵمانیه، درێژییه‌که‌ی 9 مه‌تره و کێشی 2.4 ته‌نه، له‌رێگه‌ی ئاژانسی ناسای ئه‌مه‌ریکیه‌وه له‌ساڵی 1990دا ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمانکراوه، هاوکات له‌ساڵی 1998ه‌وه کۆتایی به خزمه‌تی هێنراوه.
له‌ئێستادا ئه‌و مانگه ده‌ستکرده 258 کیلۆمه‌تر له زه‌ویه‌وه دوره‌و کاتێکیش دێته به‌رگی هه‌وای زه‌ویه‌وه، بۆ 30 پارچه دابه‌ش ده‌بێت، له‌کاتی که‌وتنه خواره‌وه‌شیدا خێراییه‌که‌ی 450 کیلۆمه‌تر ده‌بێت بۆ سه‌عاتێک. |
|
|