|
په‌رله‌مانتارێک: وه‌زاره‌تی دارایی پێیراگه‌یاندین ناتوانرێت له بودجه‌ی 2011دا (150) هه‌زار دینار بده‌ینه مامۆستایان |
Monday, October 10, 2011 |
(سبه‌ی):
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حکومه‌تی عێراق بڕیاریدا، بڕی 150 هه‌زار دینار وه‌ک ده‌رماڵه بۆ مامۆستایان خه‌رجبکات، به‌ڵام له‌مساڵدا هه‌رێمی کوردستان ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ ناکات، ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و فێرکردنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی په‌رله‌مانی کوردستانیش ئاماژه به‌وه‌ده‌دات، وه‌زاره‌تی دارایی پێیڕاگه‌یاندوین له‌مساڵدا ناتوانێت ئه‌و بڕه پاره‌یه خه‌رجبکات، چونکه پاره‌ی یه‌ده‌ک له وهزارهتهکدا نیه و له بودجه‌ی ساڵی داهاتودا خه‌رجیده‌که‌ن.
عه‌زیمه نه‌جمه‌دین، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و فێرکردنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به (سبه‌ی) راگه‌یاند: ئێمه وه‌ک لیژنه‌که‌مان سورین له سه‌رئه‌وه‌ی ده‌بێت 150 هه‌زار دینار وه‌ک ده‌رماڵه بۆ مامۆستایان زیادبکرێت، چونکه دوای ده‌رچونی بڕیاری زیادکردنی ده‌رماڵه‌ی مامۆستایان له لایه‌ن حکومه‌تی عێراق، لیژنه‌که‌مان، هه‌ردو وه‌زیری په‌روه‌رده و دارایی بانگهێشتکرد، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر موچه و ده‌رماڵه‌یه‌کی مامۆستا و چین وتوێژه‌کانی تری هه‌رێم، ده‌بێت هاوتای هاوپیشه‌کانیان بێت له به‌غدا.
ئه‌وه‌شی وت: وه‌زاره‌تی دارایی پێیراگهیاندوین ناتوانرێت له بودجه‌ی 2011 دا ئه‌و ده‌رماڵه‌یه خه‌رجبکرێت، چونکه رێژه‌یه‌کی خه‌یاڵیه و له بودجه‌ی ئه‌مساڵدا به‌شناکات، بۆیه له بودجه‌ی ساڵی 2012 دا ئێمه ئه‌و پاره‌یه وه‌ک حکومه‌تی عێراقی خه‌رجده‌که‌ین.
عه‌زیمه نه‌جمه‌دین ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: له‌به‌رئه‌وه‌ی پاره‌ی یه‌ده‌ک له وه‌زاره‌تی دارایدا نیه، بۆیه ناتوانین فشار بکه‌ینه سه‌ر حکومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه خه‌رجبکات، ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین له بودجه‌ی ساڵی داهاتودا ئه‌و 150 هه‌زار دیناره دابینبکرێت و هه‌وڵی تهواوتیش له‌وباره‌یه‌وه ده‌ده‌ین.
ئه‌وه له‌کاتێکدایه پێشتریش سه‌فین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به (سبه‌ی) راگه‌یاندبو، ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌و ژماره زۆره‌ی مامۆستایان بكه‌ین، ئه‌وا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له تونایدا نیه و له‌توانای بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشدا نیه، بۆیه ده‌بێت له‌لایه‌ن به‌غداوه ره‌زامه‌ندی بدرێت و ئه‌وان ئه‌و بڕه ده‌رماڵه‌یه بۆ مامۆستایان خه‌رج بكه‌ن. |
|
|