|
یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ستخۆشی له دروستكردنی (ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوری) كرد |
Monday, October 10, 2011 |
(سبه‌ی):
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه یه‌كێتی ئه‌وروپا پێشوازی له دروستكردنی (ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوری) كردوه‌و به "هه‌نگاوێكی ئیجابی به‌ره‌و پێشڕه‌وی" له قه‌ڵه‌مداوه.
به‌یاننامه‌كه، كه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیه‌كه له‌سه‌ری رێكه‌وتون، تێیدا ده‌ستخۆشی كراوه له‌و هه‌نگاوانه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ناویانه به مه‌به‌ستی دروستكردنی یه‌ك مینبه‌ر و هاوكات دا‌واشیان له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردوه پێشوازی له‌و هه‌نگاوانه بكه‌ن. |
|
|