Print
 سه‌رچاوه‌یه‌ك: تۆڕێكی ساخته‌كردنی دراوی‌ عێراقی‌ ده‌ستگیركراوه‌، كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ وه‌زیرێك و په‌رله‌مانتارێكه‌وه‌ هه‌یه‌
Monday, October 10, 2011
(سبه‌ی‌):
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌وه‌ی‌ ئاشكراكردوه‌، كه‌ تۆڕێكی ساخته‌كردنی‌ دراوی‌ عێراقی ده‌ستگیركراون و په‌یوه‌ندیان به‌ وه‌زیرێك و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌.
سه‌رچاوه‌كه،‌ كه‌ ناوی‌ خۆی و‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ئاشكرا نه‌كردوه‌ له‌ پشتی‌ تۆڕه‌كه‌وه‌ن، له‌ لێدوانێكدا به‌ ئاژانسی (خه‌به‌ر)ی‌ راگه‌یاندوه‌: دۆسیه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ راپێچی دادگا كراوه‌و له‌ ئێستادا لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه‌ كه‌: تۆڕه‌كه‌ ئه‌وه‌یان ئاشكراكردوه‌ كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ وه‌زیرێك و په‌رله‌مانتارێكه‌وه‌ هه‌یه‌.
هه‌ر به‌ گوێره‌ی‌ لێدوانی‌ سه‌رچاوه‌كه‌، ئه‌و تۆڕه‌ ساخته‌كاریه‌، له‌ به‌یروتی‌ پایته‌ختی‌ لوبنان دراوی عێراقیان چاپ كردوه‌و هێناویانه‌ بۆ به‌غدا.
Sbeiy.com © 2007