Print
 موتڵه‌گ: دوباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن و پێکهێنانی حکومه‌تی زۆرینه‌، کۆتا بژارده‌کانی عێراقیه‌یه‌
Tuesday, October 11, 2011

(سبه‌ی):
ئه‌ندامێکی عێراقییه‌ ته‌ئکید له‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌، چه‌ندین بژارده‌یان به‌رده‌ستدا هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی په‌نای بۆ به‌رن ئه‌گه‌ر بێتو کێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان به‌ چاره‌سه‌ر نه‌کراوی بمێنێته‌وه‌.
له‌وباره‌یه‌وه‌ ئیبراهیم موتڵه‌گ، ئه‌ندامی عێراقییه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌ئاژانسی (الاخباریه‌)ی راگه‌یاند: لیستی عێراقییه‌ چه‌ندین بژارده‌ی له‌به‌رده‌مدایه‌ تا په‌نای بۆ به‌رن، له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر بێتو کێشه‌کانیان له‌گه‌ڵ‌ ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ چاره‌سه‌رنه‌کراوی بمێنێته‌وه‌.
ئه‌وه‌شی وت: له‌حاڵه‌تی چاره‌سه‌رنه‌کردنی کێشه‌کاندا، دوباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن و پێکهێنانی حکومه‌تی زۆرینه‌، کۆتا بژارده‌کانی عێراقیه‌ ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، گفتوگۆکان سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ هه‌ڵپه‌سێردراوی ماوه‌ته‌وه‌و به‌ره‌و پێشچونی به‌خۆوه‌ نه‌بینیوه‌.

Sbeiy.com © 2007