Print
 موزیک ئاستی زیره‌کی منداڵ به‌رز ده‌کاته‌وه
Tuesday, October 11, 2011

(سبه‌ی):
به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی که‌نه‌دی ده‌رکه‌وتوه‌ وانه‌ی موزیک له‌خوێندنگه‌کاندا توانای زیره‌کی منداڵان گه‌شه‌پێده‌دات، به‌تایبه‌تیس بۆ فێربونی زمان.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ لێکۆڵه‌ره‌وان و زانایانی  (Rotman Research Institute)، تاقیکردنه‌وه‌یان له‌سه‌رئاستی زیره‌کی48 منداڵی ته‌مه‌نی نێوان 4 بۆ8 ساڵ ئه‌نجامدا، پاشان منداڵه‌کانیان کرده‌‌ 2 گروپ، گروپی یه‌که‌م پێکهاتبو له‌گروپی موزیک و گروپی دوه‌میش پێکهاتبو له‌ گروپی هونه‌ری بۆ ره‌نگ و شێوه‌کاری.
له‌کاتێکدا منداڵان سه‌رقاڵی ئه‌و دو بواره‌ بون، لێکۆڵه‌ره‌وان به‌وردی چاودێری منداڵه‌کانیان ده‌کرد، پاش چه‌ندین هه‌فته‌ لێکۆڵه‌ره‌وان بۆیان ده‌رکه‌وت گروپی موزیک توانای فێربونیان زیاتر بوه‌و گه‌شه‌ی کردوه‌ تا راده‌یه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ر، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ گۆرانکارییه‌کی ئه‌وتۆ له‌ گروپی هونه‌ری روینه‌داوه.
له‌هه‌مانکاتدا‌ لێکۆڵه‌ره‌وان پێیانوایه‌، ‌هونه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی گشتی کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی زیره‌کی مرۆڤ هه‌یه‌، به‌ڵام به‌راده‌ی کاریگه‌ری موزیک نا .

سۆزان عومه‌ر
سه‌رچاوه‌: www.sueddeutsche.de

Sbeiy.com © 2007