|
له‌هه‌ڵوێستێکی نوێ‌دا، روسیا ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا له‌سه‌رکوتکاری هاوڵاتیان ئاگادار ده‌کاته‌وه |
Tuesday, October 11, 2011 |
(سبه‌ی):
سه‌رکوتکاریی ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا بۆ سه‌ر گه‌لی وڵاته‌که‌یان به‌رده‌وامی هه‌یه‌و له‌ئێستاشدا هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌کان له‌شاری حه‌مس چڕبونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینیوه، هاوکات حکومه‌تی روسیاش ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له سه‌رکوتکاری ئاگادار ده‌کاته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێکی لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی ناوخۆیی سوریا، له‌ئێستادا شاری حه‌مس له‌که‌شی جه‌نگدایه و هێزه ئه‌منییه‌کان چه‌ند رۆژێکه هێرشه‌کانیان بۆ ناوچه جیاوازه‌کانی ئه‌و شاره چڕکردوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه که ژماره‌یه‌کی زۆری سه‌رباز له‌ریزه‌کانی سوپا‌و هێزه ئه‌منییه‌کاندا وازیان هێناوه.
هاوکات ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شکردوه، له خۆپیشاندانه‌کانی دوێنێی سوریادا که چه‌ند ناوچه‌یه‌کی دیکه‌شی گرته‌وه، نزیکه‌ی 31 که‌س له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه کوژراون، که زۆرینه‌یان له شاری حه‌مس بون.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه میخائیل مارگیلۆڤ، سه‌رۆکی لیژنه‌ی کاروباری ده‌ره‌وه له ئه‌نجومه‌نی یه‌کێتی روسیا رایگه‌یاند: به‌کارهێنانی ڤیتۆی روسیا له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ ئیدانه نه‌کردنی کرده‌وه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی سوریا، مانای "هه‌ڵکردنی گڵۆپی سه‌وز نیه"، به‌ڵکو ئه‌وه دوایین ئاگادارکردنه‌وه‌یه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته.
لێدوانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی روسیا، له‌میانی پێشوازیکردنی بو له‌وه‌فدێکی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، ناوبراو داواشیکرد ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا له‌و ئاماژانه تێبگه‌ن. |
|
|