Print
 له‌ چه‌ند رۆژی‌ داهاتودا پرۆژه‌ بڕیاری‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ عه‌لی‌ عه‌بدوڵا ساڵح، ده‌خرێته‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایش
Tuesday, October 11, 2011
(سبه‌ی‌):
جه‌مال بن عه‌مر، نێردراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ یه‌مه‌ن، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ بارودۆخی ئه‌نجومه‌نی یه‌مه‌ن ده‌خاته‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و له‌ چه‌ند رۆژی‌ داهاتوشدا پرۆژه‌ بڕیارێك ده‌خرێته‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ و تێیدا داوا له‌ عه‌لی‌ عه‌بدوڵا ساڵح ده‌كرێت ده‌ست له‌ كاربكێشێته‌وه‌.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌ دیبلۆماتكاران، هیوادارن روسیا ته‌گه‌ره‌ نه‌خاته‌ به‌رده‌م پرۆژه‌ بڕیاره‌كه‌، وه‌ك چۆن به‌ربه‌ستی‌ له‌ به‌رده‌م ئه‌و پرۆژه‌ بڕیاره‌دا دروستكرد كه‌ سه‌باره‌ت به‌ سوریا ئاماده‌ كرابو.
Sbeiy.com © 2007