|
سزای 7 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی ئۆكرانیادا سه‌پێنرا |
Tuesday, October 11, 2011 |
(سبه‌ی):
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه) دادگای ئۆكرانیا سزای 7 ساڵ زیندانی سه‌پاند به‌سه‌ر یۆلیا تیمۆشینكۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی ئه‌و وڵاته به‌تۆمه‌تی زیاده‌ڕۆییكردن له ده‌سه‌ڵاته‌كانی له مه‌سه‌له‌ی ئیمزاكردنی گرێبه‌ستی گاز له‌گه‌ڵ روسیا.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆكرانیا چه‌ندین پۆلیسیان له نزیك شوێنی دادگاییكردنه‌كه بڵاوه‌پێكردبو وه‌ك رێگرتنێك له هه‌ر روداوێكی نه‌خوازراو، به تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی له مانگی ئابی رابردودا و له كاتی ده‌ستگیركردنی تیمۆشینكۆدا، ژماره‌یه‌كی زۆر له لایه‌نگرانی ناوبراو رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری كیفی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته.
نوسینگه‌ی داواكاریی گشتی ئۆكرانیان له مانگی نیسانی رابردودا ده‌ستیكرد به لێكۆڵینه‌وه دژ به سه‌رۆك وه‌زیرانی پێش‌و له مه‌سه‌له‌ی ئیمزاكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (گازبرۆم)ی روسیا.
دواتر له مانگی ئابی رابردودا ده‌سه‌ڵاتی یاسایی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی تیمۆشینكۆی ده‌ركرد به تۆمه‌تی زیاده‌ڕۆییكردن له ده‌سه‌ڵاته‌كانیدا له مه‌سه‌له‌ی ئیمزاكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیا روسیه‌دا كه بوه هۆی له ده‌ستدانی نزیكه‌ی 190 ملیۆن دۆلار له داهاتی ده‌وڵه‌ت.
جێی ئاماژه یۆلیا تیمۆشینكۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی ئۆكرانیا له مانگی شوباتی ساڵی 2010دا بو به سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆن پاش ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته‌دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت له به‌رامبه‌ر ڤیكتۆر یانكۆڤیچ.
ناوبراو به‌رده‌وام ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تده‌كرده‌وه كه له‌لایه‌ن داواكاری گشتی وڵاته‌كه‌یه‌وه ئاراسته‌ی كرابو، هاوكات ئه‌و سزایه‌شی ره‌تكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ به‌سه‌ریدا سه‌پێنرا. |
|
|