|
له کۆی 167 وڵاتی جیهان، له 30 وڵات‌دا ئازادی راسته‌قینه هه‌یه |
Tuesday, October 11, 2011 |
(سبه‌ی):
نوێترین ئاماره‌کان رایده‌گه‌یه‌نن كه له‌گه‌ڵ زۆری بانگه‌شه‌كان بۆی، سیسته‌می دیموكراتی به‌رده‌وام له پاشه‌كشه‌دایه .
له گفتوگۆیه‌کی به‌رنامه‌ی Scobleی که‌ناڵی 3Satی ئه‌ڵمانی، رێژه‌ی بونی دیموکراتی راسته‌قینه له دونیادا خرایه‌ڕو، له‌و گفتوگۆیه‌دا ئه‌نجامی کاری ئه‌و راپرسی و لیکۆڵینهوانهى كه له‌سه‌ر دیمۆکراتی راسته‌قینه كراوه، ئاشكرا كرا.
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان كه سه‌باره‌ت به دیموکراتی راسته‌قینه له 167 وڵاتی دونیا ئه‌نجامدراوه، ئه‌نجامه‌کان ئه‌وه‌یان ده‌رخستوه، كه به‌رده‌وام سیسته‌می دیموكراتی به‌ره و که‌مبونه‌وه ده‌ڕوات و تا روبه‌ری هه‌ر وڵاتێك گهورهتربیَت، دیموکراتی تێیدا بچوکتر ده‌بێته‌وه.
له‌و به‌رنامه‌یه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕو، كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له زۆر وڵاتی دونیادا هه‌ڵبژاردنی ئازاد به‌ڕێوه ده‌برێت و دڵنایی و سه‌لامه‌تی بۆ ده‌نگده‌ر دابین ده‌کرێت، به‌ڵام هه‌مو ماناکانی دیموكراتی له‌و وڵاتانه‌دا بهرجهستهناکریَت.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه شاره‌زایانی سیاسه‌ت پێیانوایه ترسی که‌مبونه‌وه‌ی دیموکراتی له هه‌مو دونیادا و ته‌نانه‌ت له ئه‌وروپای خۆرئاواشدا هه‌یه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه هه‌میشه هه‌ڵبژاردنه‌کان وه‌ک خۆیان له که‌شوهه‌وای ئازاد‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چن.
به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه:
- له کۆی 167 وڵاتی جیهان، له 30 وڵات‌دا ئازادی راسته‌قینه هه‌یه، ئه‌م رێژه‌یه‌ش 14.4% كۆی دانیشتوانی زه‌وی پێكدێنێت.
- له 50 وڵاتی دونیادا به‌شێوه‌یه‌كی كهموكورت، ديموكراتى بونی هه‌یه، له ناو ئه‌و وڵاتانه‌شدا ئۆکرانیا، سریلانکا، سربیا، تایلاند باسی لێوهكراوهو ئه‌و رێژه‌یه‌ش 35.5%ی دانیشتوانی زه‌وی پێكدێنێت.
- له 36 وڵاتی تردا تێكهڵهیهک له دیموکراتی و دیکتاتۆری بونی هه‌یه و له‌و وڵاتانه‌شدا ئوتۆکراتی، فۆرمێكی ههستپیَکراوه، هه‌روه‌ها فۆرمێك له دیکتاتۆری له فه‌رمانڕه‌واییدا به‌ڕێوه‌ده‌برێت، له دیاترینی ئه‌و وڵاتانه‌ش سه‌نگافوره، چین، گانا، کینیا، پاکستان به نمونه باسیان لێوهكراوهو ئه‌و رێژه‌یه‌ش 15.2%ی دانیشتوانی زه‌وی پیَکدێنێت.
هه‌ر به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان، له 51 وڵاتی دیكه‌شدا حوکمی ده‌سه‌ڵاتداری ره‌ها هه‌یه، ئه‌و رێژه‌یه‌ش 34.9%ی دانیشتوانی زه‌وی پێکدێنێت. |
|
|