|
ئامارێکی تایبه‌ت به(شه‌هیدانی شۆڕش)ی سوریا: له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی خۆپیشاندانه‌کانه‌وه (3766) که‌س کوژران |
Wednesday, October 12, 2011 |
(سبه‌ی):
به‌گوێره‌ی سایتی تایبه‌ت به (شه‌هیدانی شۆڕش)ی سوریا، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌کانی هاوڵاتیانه‌وه له‌و وڵاته، 3766 که‌س به‌ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌کان کوژران.
خۆپیشاندانه‌کان له‌ناوه‌ڕاستی مانگی ئاداری ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستیان پێکردوه‌و تائێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه، هاوکات ئه‌و سایته ئاشکرایکردوه، ژماره‌ی ئه‌و قوربانیانه، به‌پێی ناوی ته‌واوه‌تی و شوێن و کاتی کوژرانیان، له‌لایان تۆمار کراوه.
له‌ناو قوربانییه‌کاندا، (3348) که‌سیان هاوڵاتی مه‌ده‌نی بون، 418 که‌سیشیان سه‌رباز و سه‌ر به هێزه ئه‌منییه‌کان بون، که به‌هۆی رازی نه‌بون به سه‌رکوتکردنی خۆپیشانده‌ران، له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵاته‌وه کوژراون.
ئه‌و سایته که تایبه‌ته به‌ئاماری قوربانییه‌کان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، به‌شی زۆری قوربانییه‌کان سه‌ر به شاری حه‌مس بون، به‌مشێوه‌یه: 1139 کوژراو له‌شاری حه‌مس، دوای ئه‌ویش شاری ده‌رعا دێت که 717 که‌سی تێدا کوژراوه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه، هه‌فته‌ی رابردو کۆمسیۆنی باڵای مافه‌کانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان به‌پێی ئامارێک ئاشکرایکردبو، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی خۆپیشاندانه‌کانی سوریاوه، تا ئێستا زیاتر له 2900 که‌س کوژراون. |
|
|