Print
 له‌ئه‌گه‌ری هێرشی ئێراندا، ئه‌مه‌ریکا هۆشداری ده‌داته‌ هاوڵاتییه‌کانی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی
Wednesday, October 12, 2011

(سبه‌ی):
پاش ئه‌وه‌ی ئێرانی تۆمه‌تبار کرد به‌وه‌ی هه‌وڵیداوه‌ باڵیۆزی سعودیه‌ له‌ واشنتۆن تیرۆر بکات، ئه‌مه‌ریکا هۆشداری ده‌داته‌ هاوڵاتییه‌کانی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی له‌ئه‌گه‌ری هێرشکردنه‌ سه‌ریان.
له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا که‌ دوێنێ بڵاوکراوته‌وه‌، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا رایگه‌یاندوه‌: هاوڵاتیانمان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات و سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان، ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه‌ له‌ئه‌گه‌ری هێرشی "تۆڵه‌سێن" به‌رامبه‌ریان، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، ئێرانی به‌وه‌ تۆمه‌تبار کرد که‌ پلانی داڕشتوه‌ باڵیۆزی سعودیه‌ له‌ واشنتۆن تیرۆر بکات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، پاش ئاشکراکردنی ئه‌و پلانه‌، ره‌نگه‌ ئێران هه‌وڵبدات ده‌ستدرێژی بکاته‌ سه‌ر دبلۆماسییه‌ ئه‌مه‌ریکییه‌کان.
هاوکات ته‌ئکیدی له‌وه‌کردوه‌ته‌وه‌، ئه‌م ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌ تا 11ی کانونی دوه‌می ساڵی 2012 ده‌خایه‌نێت.

Sbeiy.com © 2007