|
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، 150 هه‌زار دیناری زیاده‌ی كارمه‌ندانی په‌روه‌رده ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات |
Wednesday, October 12, 2011 |
(سبه‌ی):
پاش ئه‌وه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکومه‌تی هه‌رێم له‌لێدوانێکیدا بۆ (سبه‌ی) ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد، ناتوانن بڕی 150 هه‌زار دیناره‌كه بۆ مامۆستایانی هه‌رێم ته‌رخان بكه‌ن، په‌رله‌مانتارێک ئاشکرای ده‌کات، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق (17%)ی زیاده‌ی ئه‌و موچه‌یه ره‌وانه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات.
له‌په‌یامێکیدا که له‌سه‌ر په‌یجی تایبه‌تی خۆی له ماڵپه‌ڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوک بڵاویکردوه‌ته‌وه، سه‌ردار عه‌بدوڵا ئه‌ندامی فراکسیۆنی گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندوه: پاش ئه‌وه‌ی یاسای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر درا، به‌پێی ماده‌ی (26 ثالثا آ)، ده‌بێ هه‌ر مونته‌سیبێکی په‌ره‌وه‌رده مانگانه 150 هه‌زار دیناری عێراقی وه‌ربگرێت، هه‌ر به پێی هه‌مان ماده (26 ثالثا ب)، ده‌بێت وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به ئیمزای وه‌زیر، له رێنماییه‌کدا بنه‌ماکانی سه‌رفکردنی دیاری بکات.
رونیکرده‌وه: په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراقدا کردوه‌و ئاگاداریان کردمه‌وه، که ئه‌وان چاوه‌ڕێن وه‌زیری په‌روه‌رده رێنماییه‌کان ده‌ربکات و بۆیان بنێرێت، دوای ئه‌وه ده‌ست ده‌که‌ن به سه‌رفکردنی.
ناوبراو له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی خه‌زێنه‌ی هه‌رێم پاره‌ی تێدا نییه‌و ئه‌و زیاده‌یه له هه‌رێمی کوردستان خه‌رج ناکرێت، وتی: سه‌باره‌ت به هه‌رێمی کوردستانیش له وه‌ازره‌تی داراییم پرسیوه‌و له وه‌ڵامدا، ته‌ئکیدیان کرده‌وه، که له دوای ده‌رچونی رێنماییه‌کانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراقه‌وه، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق (17%)ی زیاده‌که ره‌وانه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات.
په‌رله‌مانتاره‌که‌ی گۆڕان داواشیکرد، حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌و ده‌رماڵه‌یه وه‌کو خۆی سه‌رف بکات، ته‌ئکیدی کرده‌وه، که تا دوا چرکه‌ی سه‌رفکردنی ئه‌و ده‌رماڵه‌یه، له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق له په‌یوه‌ندیدا ده‌بێت، بۆ دڵنیا بون له سه‌رفکردنی و هه‌روه‌ها سه‌رفکردنی له هه‌رێمی کوردستانیش.
هاوکات پێشتریش عه‌زیمه نه‌جمه‌دین، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و فێرکردنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌په‌رله‌مانی کوردستان، به (سبه‌ی) راگه‌یاندبو، وه‌زاره‌تی دارایی پێیراگه‌یاندن ناتوانرێت له بودجه‌ی 2011 دا ئه‌و ده‌رماڵه‌یه خه‌رجبکرێت، چونکه رێژه‌یه‌کی خه‌یاڵیه و له بودجه‌ی ئه‌مساڵدا به‌شناکات.
|
|
|