Print
 ڤیتامین (E) ئه‌گه‌ری توشبون به‌ شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات زیاد ده‌کات
Wednesday, October 12, 2011
(سبه‌ی):
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ ئاشکرایکردوه‌، خواردنی رێژه‌یه‌کی زۆر له‌ ڤیتامینی جۆری(E)، ئه‌گه‌ری توشبون به‌ شێرپه‌نجه‌ی پرۆستارت زیاد ده‌کات.
ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ یه‌کێک له‌ کلینیکه‌کانی شاری کلیفلاندی شیکاگۆ ئه‌نجامدراوه‌، ئه‌وه‌ی‌ ده‌رخستوه‌ كه‌ خواردنی 400 یه‌که‌ی ڤیتامین(E) به‌شێوه‌یه‌کی رۆژانه،‌ ئه‌گه‌ری توشبون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستارت به‌رێژه‌ی 17%زیاد ده‌کات به ‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و ‌که‌سانه‌ی به‌ ده‌گمه‌ن ئه‌و ڤیتامینه‌ به‌کارده‌هێنن.
ئه‌ولێکۆڵینه‌وه‌یه‌ ئاشکراشیکردوه‌؛ كه‌ ڤیتامین(E) ریشاڵی کانزایی" سیلینیۆم"ی تێدایه‌و ئه‌و ریشاڵه‌ش‌ یارمه‌تی گه‌شه‌کردنی خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌کانی پرۆستارت.
به‌ گوێره‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌، له‌کۆی 35 هه‌زار که‌س که‌ تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ركراوه‌و ته‌مه‌نیان له 50 ساڵیدایه‌، له‌ هه‌ر هه‌زار که‌سێكیان 76 که‌سیان نیشانه‌کانی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستارتیان لێ ده‌رکه‌وتوه‌ به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام ڤیتامین (E)یان به‌کارهێناوه‌، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ به‌كاریان نه‌هێناوه‌، له ‌کۆی 1009 که‌سیان ته‌نها 65 که‌س نیشانه‌کانی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستارتان لێ ده‌رکه‌وتوه‌.
له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا داواكراوه‌، هاوڵاتیان رۆژانه‌ ته‌نها 540 میلیگرام له‌ ڤیتامین (E) به‌کاربهێنن، به‌و پێیه‌ ئه‌و رێژه‌یه‌ ستاندارده‌ و هیچ کاریگه‌ریه‌کی خراپی له‌سه‌ر مرۆڤ نیه‌.
Sbeiy.com © 2007