|
عهرهبیهنێت: خودى ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له پشت هه‌وڵی تیرۆركردنی باڵیۆزی سعودیه‌وه بوه |
Wednesday, October 12, 2011 |
(سبه‌ی):
به گوێره‌ی هه‌والێكی ماڵپه‌ڕی (ئه‌لعه‌ره‌بیه)، ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له پشت هه‌وڵی تیرۆركردنی باڵیۆزی سعودیه‌وه بوه له واشنتن.
ماڵپه‌ڕه‌كه باسی لهوهكردوه كه نه‌ژاد تیمێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ یه‌كه‌یه‌كی فه‌یله‌قی قودسدا ئاماده‌كردوه بۆ كوشتنی ئه‌و باڵیۆزه‌ی سعودیه‌و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆنی ئێران و چه‌ندین كه‌سایه‌تی تری سیاسی و راگه‌یاندنی عه‌ره‌بی و بیانی.
به گوێره‌ی وته‌ی سه‌رچاوه‌كان بۆ عهرهبیهنێت، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌گه‌ڵ عه‌لی خامه‌نه‌ئی كێشه‌ی بۆ دروستبوه، له كۆبونهوهیهكیدا له‌گه‌ڵ خامه‌نه‌ئی، نه‌ژاد پێشنیاری ئه‌وه‌یكردوه ئێران هه‌وڵه‌كانی خۆی بۆ تیرۆركردن له ده‌ره‌وه‌ی ئێران بخاته گه‌ڕ، به‌و مه‌به‌سته‌ی رێ له گۆڕینی رژێمی ئێران بگیرێت به‌هۆی ته‌وژمی به‌هاری عه‌ره‌بیه‌وه، كه له ئێستادا خامه‌نه‌ئی نیگه‌ران كردوه‌و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات وا پیشان بدات به‌هاری عه‌ره‌بی سروشی له شۆڕشی ئیسلامی ئێران وه‌رگرتوه.
پاش ئه‌وه‌ی ئێرانی تۆمه‌تبار کرد به‌وه‌ی هه‌وڵیداوه باڵیۆزی سعودیه له واشنتۆن تیرۆر بکات، ئه‌مه‌ریکا هۆشدارى دا هاوڵاتییه‌کانی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی له‌ئه‌گه‌ری هێرشکردنه سه‌ریان.
له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا که دوێنێ بڵاوکراوته‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا رایگه‌یاندوه: هاوڵاتیانمان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات و سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان، ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه له‌ئه‌گه‌ری هێرشی "تۆڵه‌سێن" به‌رامبه‌ریان، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، ئێرانی به‌وه تۆمه‌تبار کرد که پلانی داڕشتوه باڵیۆزی سعودیه له واشنتۆن تیرۆر بکات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، پاش ئاشکراکردنی ئه‌و پلانه، ره‌نگه ئێران هه‌وڵبدات ده‌ستدرێژی بکاته سه‌ر دبلۆماسییه ئه‌مه‌ریکییه‌کان.
هاوکات ته‌ئکیدی لهوهکردوهتهوه، ئه‌م ئاگادارکردنه‌وه‌یه تا 11ی کانونی دوه‌می ساڵی 2012 ده‌خایه‌نێت. |
|
|