Print
 سلێمانی‌؛ به‌هۆی‌ گڕگرتنی به‌نزینخانه‌ی‌ بینایی، 5 كه‌س بون به‌ قوربانی
Wednesday, October 12, 2011
(سبه‌ی‌):
 سه‌ر له‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ به‌نزینخانه‌ی‌ بینایی، له‌سه‌ر شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود گڕی‌ گرت  و سێ كه‌س برینداربون و  دوكه‌سی‌ دیكه‌ش له‌ ناو به‌نزینخانه‌كه‌دا سوتاون.
 به‌پێی‌ وته‌ی‌ خاوه‌نی به‌نزینخانه‌كه‌، تا ئێستا نه‌وتی‌ ناو به‌نزینخانه‌كه‌ گڕی‌ گرتوه‌و به‌نزینه‌كه‌یان گڕی‌ نه‌گرتوه‌.
ژیار له‌تیف، به‌رپرسی ئه‌و تیمه‌ ته‌ندروستیه‌ی‌ ره‌وانه‌ی‌ به‌نزینخانه‌كه‌ كراوه‌، ئه‌وه‌ی‌ به‌ (سبه‌ی‌) وت كه‌ تا سێ برینداریان به‌ ده‌ست گه‌شتوه‌.
به‌پێی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ش به‌ (سبه‌ی‌) گه‌شتوه‌، ئه‌و دو كه‌سه‌ی‌ كه‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌، ناویان (محه‌مه‌د ره‌حیم) و (كۆژین حه‌یده‌ر)ه‌.
 
سیروان عه‌ول، ئیسماعیل عوسمان
Sbeiy.com © 2007