Print
 ‌چوارقورنه؛ ‌به‌هۆی په‌راوێزخستنی ناوچه‌که‌وه‌، ئاماده‌كاری بۆ خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌ ده‌كرێت
Thursday, October 13, 2011


(سبه‌ی):
له‌به‌رامبه‌ر ناعه‌داله‌تی و پشتگوێخستن و که‌می خزمه‌تگوزاریی له ‌شارۆچکه‌که‌دا، دانیشتوانی شارۆچکه‌ی چوارقوڕنه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی ده‌سته‌ی پێشه‌نگ ئاماده‌كاری بۆ خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌ ده‌كه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه‌ رێکخه‌رێکی چالاكییه‌كانی ده‌سته‌ی پێشه‌نگ، كه‌ نه‌یویست ناوی بهێنرێت، به‌ (سبه‌ی) راگه‌یاند: له‌ئاماده‌كاریداین بۆ خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری، له‌دژی ئه‌و گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تییه‌ی له‌ناحیه‌که‌ماندا هه‌یه‌، که‌ له‌هه‌مان کاتدا له‌لایه‌ن به‌رپرسانیشه‌وه‌ په‌راویزخراوین.
ئه‌وه‌شی وت: زیاتر له (2) هه‌زار ئیمزامان كۆكردوه‌ته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی ناحیه‌كه‌، به‌ڵام گوێ له‌ داواكه‌،ان نه‌گیراوه‌، بۆیه‌ بڕیارمانداوه‌ خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجام بده‌ین.
بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سبه‌ی، په‌یوه‌ندیکرد به‌ به‌رپرسی ده‌سته‌ی پێشه‌نگ، به‌ڵام ئاماده‌ نه‌بو له‌وباره‌یه‌وه‌ لێدوان بدات.
جێی ئاماژه‌یه‌ بودجه‌ی ناحیه‌ی چوارقوڕنه‌ بۆ ساڵی 2011 نزیكه‌ی 14 ملیاردیناره‌.

ئاكۆ مامه‌ حمه‌

Sbeiy.com © 2007